بـەردەوام بـوونی فـیستیـڤـاڵـی خـێـڵ و هــۆز جینۆسایدی کولتوورو لەت لەت بوونێکی تر...

بـەردەوام بـوونی فـیستیـڤـاڵـی خـێـڵ و هــۆز جینۆسایدی کولتوورو لەت لەت بوونێکی تر...


لە وڵاتێکدا دەژین کەس گوێت بۆ ناگرێت، ئەو وڵاتەی زیاتر لە ۲۹ ساڵە بانگەشەی مۆدێرنەت و مەدەنیەت دەکات، یانیش ڕوونتر بڵێم سۆشیالەکانی کوردستان فیستیڤاڵی خێل و هۆزیان بۆ مەبەستی بانگەشەی جەماوەری لە هەڵبژاردنەکان داهێنا، تازە بە تازەش ئێمەی موریدی دیموکراتەکان دێین دیوەخان و مجلیسی عەشایەری ئاوەدان دەکەینەوە، لەبری قەدەغەکردن و شەرمەزارکردنی، دێین شەڕ دەکەین لەسەر ئەوەی سەرپەرشتیاری جینۆسایدکردنی کولتوورو مۆدێرنەتەی میللەتی خۆمان بکەین! خۆ ڕەنگە ئەو قسانە پاساو نەبێت بەھیچ شێوەیەک بۆ ئەو قەسوەت و گاڵتەجاڕیەی لەو چەند ساڵەدا کە باناوی فیستیڤاڵی کولتووری و ڕۆژی فڵان گوند، یان دەڤەر ئەنجامدراوە، بەقەدەر ئەوەی کەپێویستە پەندێکی مێژووبێت بۆ پارتیمان پارتی دیموکراتی کوردستان ...!
فیستیڤاڵی خێڵ و ناوچەگەری و گەڕانەوە بۆ سەردەمی نێوەڕاستی سەدەی ۲۰ کارەسات و دەستەواژەیەکی ویژدان ھەژێنە! تراژیدیای ئەو فکرە سەقەتە ئۆباڵەکەی لە ئەستۆی ئێمەدا، لە بری ئەوەی خۆت بکەی بە خاوەنی، ڕێگری تەواو بکە لە جینۆساید کردنی ئەو مۆدێرنەتەی قوربانی زۆرمان بۆ،داوە، یانیش بەدیلێک لە ژێر ناونیشانێکی تر بدۆزەرەوە !.

خەباتى میللتەکەمان و بەرهەمى خوێنى شەهیدانمان بۆ گەیشتن بە مافەڕەواکانى نەتەوەکەمان بووە و گەلى کوردستان ویستوویەتی لە ئاشتى و ئازادیدا کولتوورو فەرهەنگی خۆی بپارێزێت و دەوڵەمەندتری بکات، هەروەها بەرەو شارستانییەت و مۆدێرنەتە هەنگاو بەرێت و پێکەوە بوون و یەک بوون بکاتە داینەمۆی ژیانێکی هاوچەرخ لە هەرێمی کوردستاندا، خەڵک ئێستاش لە دەست زۆری و بۆری حیزب و ڕێکخراو جوڵانەوەو لەت لەت بوونەکان ئازاردەکێشێت و باجی هەڵەی باڵ و جواڵانەوەی ئەو حیزب و ئەو گروپ دەدات، وەک ئەوەی هیچ کێشەیەکمان نەبێت تەنها جیاکاری و لەت لەت بوونێکی تری چینی خواروو نەبێت بە ناوی فیستیڤاڵی گوندو خێڵ و هۆزەکان .......!
کوردستان پێویستى بە پشتگیرى نێوەخۆیی و یەک گیانی و تەبایی هەیە، نەک جیاکاری دەڤەری و هۆزگەرایی کە گومان نیە خزمەت بە هیچ سێکتەرێک و توێژێک ناکات، پێشمەرگە خەباتی شاخ و شاری کرد بۆ هەمان ئەو بنەمایانەى کە ئێمە باوەڕمان پێیەتى، پێشمەرگە شەهید بوو بۆ ئەوەی بە خوێنی خۆی بەرگری لە پاراستنی سەرو ماڵ و فەرهەنگ و کولتوورو خاک و خەڵکی کوردستان بکات تاوەکو جارێکی تر جینۆسایدی خەڵک و کولتوور بەسەرمان نەیەتەوە، بەڵام ئێستا خۆمان کار لە سەر ئەنفالکردنی کولتوورو ژیانی هاوچەرخ دەکەین.

ئێوە (؟) بکەن چمان کردوە بە بنەمای فەلسەفی بۆ بنیات نانی کولتورێکی ڕەسەن؟! ، ئایا کولتووری توندو تیژی و جیاکاری ناوچەیی بەربەرەکانی لایەنە سیاسیەکان و تەنانت کوشتنی مرۆڤیش، یەکێک نەبوە لە شێوەو دەرئەنجامەکانی ئەو فیستیڤاڵە بەناو کولتوورییە ؟!
لەوانەیە زۆر ساڵی تریش عەقڵیەتی داهێنانی ئو فیستیڤاڵە پێچ نەداتەوەو بەردەوام بێت، تاوانەکەشی راستەوخۆ لە ئەستۆی رۆشەنبیران و کادیرە پێشکەوتووەکانی پارتیماندایە، چون ڕێگەماندا لە هەمان بیرو باوەری تاریکگەرایی دا غەرقبین خۆمان بکەینە شەریکە بەشی .

Top