پەڕۆشی سەرۆک بارزانی بۆدووبارە دروستکردنەوەی مرۆڤی کورد..
April 4, 2019
وتار و بیروڕا
بەڵام لەبەرام بەریشدا هێز گەلێکی نیشتیمانی و کەسانی دڵسۆز بۆخاک ونیشتیمان بەرپەرچی ئەو فکرە ناتەندروستە یان داوەتەوە و توانیویانە سەرکەون بەسەر ئیرهابی فکری و کاڵی بکەنەوە،پەڕۆشی سەرۆک مسعود بارزانی بۆ دووبارە درووستکردنەوەی مرۆڤی کورد لەسۆنگەی ئەو خەمخۆری و خۆبەخاوەن زانینەی هەرتاکێکی کوردە و لەوڕووەوە لە رێوره‌سمى بلاوكردنه‌وه‌ى كتێبى دیرۆكى خوله‌كانى كادیرانى پارتى له شاخه‌وه بۆ شار، کە له شاری هه‌ولێر بەڕێووەچوو جەنابیان فەرمووی:
"ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ی هه‌بوو له نێوان جه‌نابی بارزانی و قیاده‌ی حيزب له‌گه‌ڵ جه‌ماوه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كی رووحی بوو. په‌یوه‌ندییه‌ك بوو له‌سه‌ر بنه‌مای باوه‌ڕ به‌یه‌كتر دروست كرابوو. خه‌ڵكه‌كه وا په‌روه‌رده كرابوو، هه‌ر كه‌س خۆی به خاوه‌نی قه‌زییه‌كه ده‌زانی. باسی ئاسایش ده‌كرا، پۆلیسمان نه‌بوو. به‌ڵام هه‌ر كه‌سێك خۆی به پۆلیس و ئاسایش و به‌رپرس ده‌زانی. كێ حه‌ددی هه‌بوو، سیخوڕی بكات، یان دزی بكات،(۱۰) ساڵ له باڵه‌كایه‌تی بووین، ته‌نیا یه‌ك حاڵه‌تی دزی كرا، ئه‌وه‌ی كردیشی ناچار بوو ماڵه‌كه‌ی بار بكات، چونكه رووی نه‌بوو بمێنێته‌وه.
زۆر كه‌س هه‌بوون، ئه‌وانه‌ی بازرگانیان ده‌كرد، كۆڵبه‌ره‌كان، باره‌كه‌یان پڕی زێڕ با دایان ده‌نا كه‌سێك ده‌ستی بۆ نه‌ده‌برد. ئینشه‌ڵڵا ئێمه بگه‌ڕێینه‌وه بۆ ئه‌و په‌روه‌رده‌یه. ئه‌و په‌روه‌رده‌یه پارتی دایهێنا له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی. سوودێكی زۆریشی هه‌بوو. به‌داخه‌وه ئه‌ڵێم ئێستا ئه‌و قیهمانه خه‌ریكه بزر ده‌بێت یان زۆری بزر بووه. یه‌كێك له كاره هه‌ره بنه‌ڕه‌تییه‌كانی پارتی ئه‌وه‌یه ده‌بێت مرۆڤی كورد دروست بكاته‌وه".
۳ی٤ی۲۰۱۹