دلۆڤان بارزانی و بیرەوەرییەک:

دلۆڤان بارزانی و بیرەوەرییەک:

هەڵوێستێکی مرۆڤانەی خوالێخۆشبوو (دلۆڤان بارزانی) لەسەرزاری بەرپرسی لقی۲٤ی سەفینی پارتیمان..

ساڵی ۱۹۹۲ بەهۆی هەڵوێستی سیاسیمەوە ژەهرخواردکرام، بۆماوەیەکی زۆر هەردوو چاوم لەدەست دابوو، ئەو ڕۆژانەی هیچم نەدەبینی، نوسینگەی کاک نێچیرڤان بارزانی خەریکی بەڕێکردنم بوون بۆ چارەسەری پزیشکی،لە بارەگای مەکتەب سیاسی بووین دەورم قەرەباڵغ بوو، بەڵام کەسم نەدەدیت و نەدەناسی، دووکەس هاتنەلام ، کاک سەرباز هەورامی وتی: ئەوە کاک دلۆڤانە برای کاک نێچیروان، ئەوەی تریش کاک زعیم عەلییە، بۆلای تۆ هاتوون،منیش مامۆستا ئازاد بابان و کاک عبدوڵلە گەناویم لەگەڵدابوو، لەخزمەتیاندابووم،خۆشحاڵبووم بەهەواڵ پرسینی بەڕێزیان..
کاک دلۆڤان بارزانی وتی:
کاک هیوا تۆ لەسەر ئێمە وات لێهاتووە،پشت بەخوا ببەستە و هەموو شتێک دەکەین بۆ ئەوەی چاک بیتەوە، بەڵام من دەمەوێ شتێکی تریشت پێبڵێم وتی: ( بەڵێن بێت ئەگەر پێویستیت بەچاو بوو من چاوێکی خۆمت پێشکەش دەکەم)!
ئەوە بۆمن گەورەترین دیاری بوو لە جیهاندا،وەبەلای منەوە کاک دلۆڤان بووبە هێمای ڕەوشت بەرزی هەڤاڵێتی و میهرەبانی، هەر بۆیەش لەخۆشەویستی ئەو کوڕەکەمم ناونا ( دلۆڤان).
ساڵێک بە سەر کۆچی دوایی ئەو میهرەبانەدا تێدەپەڕێ، درود و سڵاو دەنێرم بۆ ڕوحە پاک و بێگەردەکەی .
خوا تەمەنی مناڵ و براکانی و بنەماڵەکەی و جەنابی سەرۆک درێژ بکات ئینشااڵلە.
Top