موشارەکە پێکردنی کچان و کورانی لاو لە بەڕێوەبردن و ناوەندەکانی بڕیاردان
March 30, 2019
وتار و بیروڕا
کابـینەی نۆیەمی حـوکـومـەتـی هـەرێـمی کـوردسـتان...
بەدواداچوون و بەهەند وەرگرتنی دۆزی لاوان له‌کوردستان ده‌بێت هه‌موو لا‌یه‌نه‌کانی ژیانیان بگرێته‌وه‌و باسکردن له‌وه‌ها پرسێک که‌به‌ڕاستی ئه‌مڕۆ زۆرینه‌یه‌ک له‌دام‌و ده‌زگاکانی حکومی و حیزبی خه‌ریکن هه‌نگاوی بۆ ده‌نێن و جێگەیان بۆ بکرێتەوە تا ڕۆڵیان هەبێت لە بەڕێوەبردن و ڕایی کردنی کاروباری ڕۆژانەی خەڵکیدا، پێویستی به ڕۆچونێکی زۆره به‌ناو ناخی خودی لاوەکانمان.
بۆ هەنوکە هه‌لومه‌رجی دابینکردنی کار‌و دۆزینه‌وه‌ی ستروکتوری لەبار بۆ ئه‌و مه‌به‌سته پێویستی به‌خه‌ڵکی پڕۆفیشیوناڵ و ئەکتیڤ هەیە… ئا لێره‌وه ده‌توانرێت نیگەرانی لاوانمان بڕەوێندرێتەوەو سوود لە تواناکانیان وەربگیردرێت و وه‌ها زه‌مینه‌یه‌ک بخوڵقێنرێت بۆیان که‌چیدی خۆیان له‌جیهانی وونبوون و بێئومێدی نه‌بیننه‌وه‌و بکرێنه‌ئه‌ندامێکی چالاکی کۆمه‌ڵگه‌و سود له توانا شاراوه‌کانیان وه‌ربگیرێت، تا بناغه‌ی ووڵات‌و کۆمه‌ڵگه که لاوان و قوتابیان و ئافرەتانن په‌یوه‌ستییه‌کی گیانی‌و جه‌سته‌یی دروست ده‌که‌ن له‌گه‌ڵ ئاخ و نیشتیمان دا.
دیاره ئه‌فڕاندنی بارێکی ئاوا بۆ گەلی کوردستان به گشتی و کچان و کورانی لاو به‌تایبه‌ت پێویستی به‌بڕیاردانێکی یه‌کلایی‌که‌ره‌وه هه‌یه له لایه‌نه به‌رپرسیاره‌کان‌و ناوه‌نده‌کانی بڕیاردان له‌حکومه‌تی داهاتووی هه‌رێم که‌به‌شیوه‌یه‌کی یاسایی مافی تاک دیاری بکرێت و پۆلێنی تواناکان بکرێت و سزا‌و پاداشتی ئەوانەیش هەبێت کە کاریان پێدراوە، یاخود له‌بوار‌ه جیاجیاکانی ژیاندا کاریان بۆ دابین بکرێت، ئه‌ویش به سودوەرگرتن لەو که‌ش‌و هه‌وا دیموکراسییەی کە هەیە لەکوردستان، تا ڕیفۆرم کردن له هه‌موو بواره‌کاندا بکرێت بە سەرکەوتوویی.
ئۆرگانیزه‌کردنی لاوان له‌و بواره‌ی که‌خۆیان تێدا ده‌بیننه‌وه له‌کاتی بۆشایی و سودوه‌رگرتن له تواناکانیان‌و گه‌شه‌پێدانی به‌هره‌کانیان و گرنگیدان بە کردنەوەی (خول) لە سه‌نته‌رە کۆمه‌ڵایه‌تی، هونه‌ری، زانستییه‌کان و کۆڕ‌و سمینار‌و گوتار نووسین.... بۆ به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی هۆشیاریان، هەروەها باری سایکۆلوژی و ده‌رونی لاوان و چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانیان و به‌ره‌وڕووچونی داواکانیان لەبەرچاو بگیردرێت و پێویستی بوونی نوێنه‌ریان و موشارەکە پێکردنیان له سەرجەم ده‌زگاکانی حوکومی و ئۆرگانی حیزبی، ئاوڕدانه‌وه له‌دابینکردنی پێویستیه‌کانیان له‌و شوڕشه‌پێشه‌سازیه‌ی سه‌رده‌مدا و بوونی ده‌رماڵه‌ی تایبه‌ت بۆ کارئاسانی‌کردن و داشکانی نرخی کاڵاکان و چاودێریکردنی بازاڕ بۆ هاندانیان و خۆگونجاندنیان له‌گه‌ڵ ئاستی ئێستای جیهان و شۆڕشی گلۆبالیزم و پێشکه‌وتنی دونیای زانستی و ته‌کنۆلۆژیەدا بۆ پارتیمان پارتی دیموکراتی کوردستان دەبێت ئەولەویەت بێت.
چون ئێمە لە ئاخاوتن و دیدار‌و تەنانەت نووسين و هەڵوێستەکانی ڕۆژانەشماندا، پێ لەسەر ئەوە دادەگرین و ئەو پرسانە دەورووژێنین كە بؤشاييەكانى نێوان دەسەڵات و هاوەڵاتى فراوانتر دەكات و ئاقارى جياوازييەكان بەرفرەتر دەبن , بؤ نموونە هەميشه پرسى قەيرانى ناحاڵیبوونى نێوان لاو‌و دەسەڵات، یان ئيشكالييەتى ئينتماو لاو، يان لاو‌و پڕؤژە پەیوەنديدارە تايبەتی و گشتى....، سەرەڕاى ئەوەش كاتێك ئەو پرسانە دەورووژێندرێن، هەروا هەرەمەكيانە ئاراستە دەكرێن، بەڵکو بەو كەناڵەوە مەبەستەكان دەخرێنە ڕوو كە مەوداكانى جياوازى و قەيرانەكان قوڵتر بكەنەوە، كە ديارە ئەوەش نەخزمەت بە پرسى لاوان دەكات و نە بەقازانجى پڕۆسەى ديموكراسى ئەو ئەزموونەش دەشكێتەوه، بەڵكو تەنها ڤايرؤسێكى كوشندەیەو بە زيانى دؤزى رەواى كورد كؤتايى دئ.
لەكاتيكدا پرسى ئەوتؤ هەيە كەمايەى قسە له سةر كردن و هةلويست وەرگرتنە، تەنانەت باس كردنى ڕووى ڕاستى بە پێی ئەوەى تەنانەت چەواشەكارى لايەنگيريشى پێوە ديار بێت. گەورەترين خزمەت بەو توێژەو پرسى ئينتماى لاوان و قوتابيان و ئافرەتانمان دەکات. ئەو پرسه گرنگەش خؤى لەو لاوانه دەدؤزێتەوە كە بەلێشاو روو له پرؤسەكانى خوێندن دەكەنەوە، ئەو لاوانەى ڕۆژگارى تاڵى ژيان هەلى خوێندنى پئ نەدان و
لەپرؤسەى خوێندن دابڕان . كەچى ئێستا وشيار بوونەتەوەو هەست بە گرنگی تەواو كردنى ئەو پڕؤسەيە دەكەن، كە چەندە گرنگە بؤ ئاينده ى خؤيان و وڵاتيان. بؤيە زؤر زياتر لەو لاوانەى كه ڕوو لەشتى بئ بنەما دەكەن، ئەمان ڕوو لەخوێندن و خؤپێگەياندن دەكەن و كەچى هەندئ لە ميديا چەواشەكاريەكان و هەندئ لە لاوەکانمان بەداخەوە دەڵێم: ئەوەندەى ئەو خاڵە نێگەتيفەى پێويستييەكانى خەڵك دەورووژێنن، هێندە بايەخ بەئيبرازكردن و كردنى ئەم هەموو پڕؤژه پێويستيە جئ بە جئ كراوەكان و دەرخستنى ئەو هؤشياربوونەوه نادەن. لەڕاستييدا سەرهەڵدانى كێشەی لەو جؤره لەگەڵ ئەوەش هؤكارى زؤرى لەدواوەن، پێويسته به هەموو لايەك هەوڵى چارەسەركردنيان، يان لانى كەمى چاک سازى كردنى بدەين، بەڵام نابيت لەخستنە ڕوو پێشكەش كردنى (تەرحى) جياواز پەنابەرينە بەر بەكارهێنانى گوتارى
توندڕەوانەو سه رجه ميشيان هەوڵى زياتر توندكردن و برينداركردنى پترى زامەكان بدەين، چونكه هەموو هەوڵێكى باشتركردنى دؤخەكان لە نيەتێكى خاوێن و ئستگاى دڵسؤزانە سەرچاوە دەگرێت، كەوايه چاكتر وايە كاتێك دەمانەوێت، ب زمانى ڕەخنه بدوێين و بە قەڵەمى تێز بنووسين!. وريا بين و به ئاگاييەوە مامەڵە بكەين، تا نەكەوينە هەڵوێستێك كەسەرەنجام نەك هەل و مەرجەكەمان بؤ چارەسەر بكات، بەڵكو ئەوەشی كە هەیە تێكى بدەین و نەيهێڵین...!. ئەوەش بێگومان، ئاواتى هەر تاكێكە كە خوازيارە وڵاتەکەى بەرەو پێشەوە ببات و له دواكەوتن و پاشكەوتن و قسەى هەڵبەستراوو چەواشەکارى بپارێزێت. بێگومان ئەوەى کە ڕخنه دەگرێت هەر هەمان مەبەستى هەیه. لاوانيش بەو پێیەی توێژێکى حساب بؤ كرا‌و و خاوەن پێگەو بەهاى كوالێتين. دەبێت ببنە جێگاى ئومێد‌و هيواى دواڕؤژى وڵات و ڕێبازی پیرۆزی بارزانی، بؤيه كاتێك بە جۆرێك له حاڵەتێك توڕەو بێزار دەبن چاكتره هەوڵەكانيان بە ئاراستەى ڕاستكردنەوەو چاككردنەوەى هەڵەكان بێت، نەك بڵاوكردنەوەو گەشەپێدانى بئ ئومێدى و بئ هيوايى. چونكە لاوان پێويستيانە هەميشە بەئومێد بڕواننە دواڕؤژى خؤيان وەكو تاكێک و دواڕۆژى وڵاتەکەشيان لەگەڵ هەموو كەمو كورتيەكان لەبەرچاوبگرن.