بەرزاییەکانی جۆڵان

بەرزاییەکانی جۆڵان
بەرزاییەکانی جۆڵان وەک دەسپێکی قوڵبوونی ناکۆکیەجیهانیەکان وکارتێکی تری فشاری ئەمریکا بەسەپاندنی شەرێکی تری دەروونی بۆسەرئێران وهاوپەیمانەکانی !!
لەساڵی 1967ئیسرائیل هێرشی کردەسەرسوریاو بەرزاییەکانی جۆڵانی داگیرکرد کەبەپێی رووپێوی جوگرافی شەست کیلۆمەتر لەلەدیمەشقی پایتەختی سوریاوە دوورە ۰
هەرچەندە 1973سوریاهەوڵی جددی دا بەرزاییەکانی جۆڵان کۆنترۆڵ بکاتەوە بەڵام هەوڵەکانی مایەی شکست بوون وساڵی 1974تیمێکی سەربەنەتەوەیەکگرتووەکان تیاییدا بڵاوکرایەو سەرەڕای ئەوە ئیسرائیل ساڵی 1981بەرزاییەکانی جۆڵانی وەکو پاشکۆیەکی وڵاتەکەی راگەیاند بەڵام لەلایەن کۆمەڵگای نێودەوڵەتی رەتکرایەوە
ساڵی 1999سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی سوریا لەسەرپرسی جۆڵان کۆبوونەوە و تورکیاش ساڵی 2008هەوڵی نێوەندگیری دا بەڵام ئەوهەوڵەش بێ ئاکام مایەوە
ساڵی 2016بنیامین ناتانیاهۆی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند ئیسرائیل بۆهەمیشەیی دەست بەسەرجۆڵان دادەگرێت
25/3/2019ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا واژۆی لەسەربەفەرمی ناساندنی بەرزاییەکانی جۆڵان کرد وەک خاکی ئیسرائیل ئەوبڕیارەش کاردانەوەی نێودەوڵەتی بەدوای خۆی دادەهێنێت و مەسەلەی جەمسەربەندنی نوێ وزیندوودەکاتەوە و ڕەنگە بەشێک لەوڵاتانی هاوسۆزی سوریا بێنێتەسەرخەت وئەوبڕیارە بە پێشێڵی نێودەوڵەتی لەقەڵەم بدەن چونکە ئەمریکا مەرام ومەبەستیەتی پیشانی جیهان بدات بەتایبەت دۆست ونەیارانی کەئەمریکا باڵادەستی خۆی دەپارێزێ وئەوەی ئەوان بیانەوێ دەیکەن بەدیوەکەی تری پشتیوانێکی سەرسەختە لەپارێزگاری کردنی دەوڵەتی ئیسرائیل ونەیارانی ئیسرائیلیش بەتایبەت ئێران کەئیسرائیل هەمیشە خەوفی ئێران بەرینادات لەلایەک شکاندنی ترسەگەورەکەی ئیسرائیلەو لەلایەکی تر گەمەیەکی تری دەروونیەئەمریکا دەیهەوێت لەچوارچێوەی سەپاندنی گەمارۆی ئابووری سەرئێران بەسەریدابیسەپێنێت وزیاتر ئیستفزازی بکات بەوەی تاکوئێستا ئێران ملی بۆئەمریکانەداوە و نەهاتۆتەژێرباری داواکاری ئەمریکا
وە دۆست وهاپەیمانانی سوریا کەلەساڵی 2011بەهاری عەرەبی ئەو وڵاتەی گرتەوە بەتایبەت ئێران وروسیا وەک دوونەیاری دێرینی ئەمریکا نەیانهێشت سوریابکەوێت تەحەدایی هەمووهەوڵێکی نێودەوڵەتی هێزی سەربازی وڵاتانی دژبەسوریایان کرد لای موحەلیل و شرۆڤەکارانی سیاسیش روونەکە ئەودەوڵەتە هەژموون ونفوزی باڵایان لەسوریا هەیە ئەستەمە پشت لەسوریابکەن و تورکیاش لەوبەرەیەنزیکترە لەزۆربواردا هاوعەتفەلەگەڵیان ـ
ئەوەی دۆخەکەئاڵۆزتردەکات ڕەنگەبڕیارە بەپەلەپروزەکانی دۆناڵد ترەمپ بێ کەبەوەناسراوە سەرۆکێکی ڕاڕایەو لەسەر ڕایەک جێگرنیە لەئەگەری وەدەنگ هاتنی نەتەوەیەکگرتووەکان وفشاری روسیا کەهەرەشەکانی پۆتین لەهی تڕەمپ کەمترنین و ساڵانێکی زۆرە لەگەڵ ئەمریکا لەسەرکۆنە قین سیاسەت دەکەن کەواتە پێشبینی ئەوەی لێ دەکرێ یان ترەمپ پاشگەزبێتەوە لەوبریارە یاخود لەئەگەری هاتنەناوەوەی ئەودەوڵەتانەی باسم کردن شەرێکی گەورەی جیهانی رووبدات کەدواجار هەموولایەک تیاییدا زەرەمەند دەبن هتد
Top