(جۆلان و باهۆز لەیەک چرکەساتدا)
March 24, 2019
وتار و بیروڕا
٭ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست زەمەنێکە گرفتاری دووکێشەی گەورەیە پێوەی دەناڵێنێت و هەزارەها مرۆڤ لەپێناوی ئەم دوو کێشەیەدا بونەتە قوربانی کەئەویش(کێشەی کورد و کێشەی ئیسرائیل)ە ئەم دووکێشەیە ڕیشەیەکی دورو درێژی هەیەو تاهەنوکەش چارەسەر نەراون و هەردوو کێشەکەش زادەی بەرژەوەندی زلهێزو بڕیار بەدەست و هێزە ئیمپریالی و داگیرکەرەکان بوون و تا هەنوکەش هەمان گرفت ئاریشە بونیان هەیە
٭سەد ساڵی ڕابردوو ناوچەکە لەژێر هەیمەنەی(بەریتانیا) دابەشکرایەوەو لەدوای هەر جەنگەکانی (یەکەم و دوهەمی)جیهانی کێکی ناوچەکە بەسەر براوەکاندا دابەشکراو ئەسڵی کێشەکان نەک چارسەرنەکران بەڵکو قوڵتر کرایەوە
٭دوای سەرکەوتنی لە جەنگی سارد(ئەمریکا)وەک تاکەهێزی جیهان دەرکەوت و تاک جەمسەرانە تەحەکومی جیهان ئاراستە دەکات و (ناتۆ)و بەشێکی گەورەی جیهان لەژێر هەژمونی ئەمریکیدا سەپۆرتی سیاسەتی تاک جەمسەری ئەمریکان هەر بۆیە ئەمریکا خەریکی کۆتای هێنانە بە هەژموونی زیاد لە(۱۰۰)ساڵەی ئینگلیزو جێبەجێکردنی پلانی بەرژەوەندیەکانی خۆیەتی و بۆئەمەش پێوویستی بەگۆڕانکاری حکومڕانان و گۆڕانکاری جوگرافیش هەیە
٭بڕیاری ناساندنی(ئۆرشەلیم) وەک پایتەختی ئیسرائیل سەرەتاو دەستپێکی ئەو هەنگاوەیەولەتازەرین ڕودایشدا ئەمریکا دان بە بەرزایەکانی(جۆلان)دا دەنێت کە زیاد لەنیوو سەدەیە کێشەی نێوان(عەرەب-ئیسرائیل)ە
٭هەر لەم تەوقیەتە ناسکەدا کە دەنگی ناڕەزایی و پێچەوانەی ئەمریکا لەناوچەکە دەبیسترێت لە ڕۆژئاوای کوردستان ولە(باهۆز)کۆتایی سەربازی داعش لەسوریا ڕاگەیەنرا کە ڕەنگە ئەمە کاردانەوەو ڕوداوی نوێ بەدوایی خۆیدابێنێت
٭ئێستا کە کۆمارییەکان بەسەرۆکایەتی(ترەمپ)لەسەر دەسەڵاتن زیاتر لە ژێر کاریگەری جولەکەدان و بەئاشکرا ترەمپ ووتی پێوویستە جولەکەکانی ئەمریکا واز لە دیموکراتەکان بێنن
٭ ڕووداوە خێراکانی ناوچەکە ئاماژەو پێدراوی ئەوەن کە ژانی ئەم مەنتیقەیە ئەگەری لەدایک بوون و گۆڕانکاری تازەو چاوەڕوان نەکراون و لەهەموو بارێکدا کورد ئومێدێکی زۆری لەسەر ئەم گۆڕنکاریانە هەڵچنیوەو خەریکی دروستکردنی لۆبی و هەرکارێکە کەپێوویستە بۆ گەشتن بەئامانجە گەورەکەمان
٭ناساندنی بەرزایەکانی جۆلان و کۆتای داعش لە سوریا ڕەنگە هەنگاوی یەکەمی گۆڕانکاریەکانبێت و لەهەموو بارێکدا چاوەڕوانی دەکەین بەهیوای ئەو ڕۆژەین.