په‌یامى په‌روه‌رده‌یمان، بریتی بێت له بنیاتنانى تاكه‌كان
March 19, 2019
وتار و بیروڕا
شتێكى شاراوه و نادیار نییه كه بارزانى نه‌مر به درێژایی ژیانى بێ ووچان له هه‌وڵى رزگاركردنى میلله‌ته‌كه‌ى و به‌ده‌ست هێنانى ئازادى و سه‌ربه‌خۆیی ومافی میلله‌تى كورد درێغی نه‌كردووه و به‌رده‌وام بووه چ له شۆرشه یه‌ك له دوایی یه‌كه‌كانى كورد به تایبه‌تى شۆرشى ئه‌یلول و چ له دانوستاندن دا سازشی له سه‌ر مافى میلله‌ته‌كه‌ى نه‌كردووه و هه‌موو پادداشت و پله و پۆستی خۆشی ژیان ره‌ت كردۆته‌وه هه‌مووى له پێناو پێگه‌یاندنى میلله‌ته‌كه‌مان و ئاشناكردنیان به ئازادى و سه‌ربه‌خۆیی، بێگومان ده‌رئه‌نجام دروست كردن و بنیاتنانى تاكى كورد ڕۆله‌ى كورد مه‌به‌ست و ده‌رئه‌نجامى خه‌باتى ئه‌و سه‌ركرده گه‌وره‌یه بووه، چونكه ئه‌وانه‌ى دڵسۆزن بۆ نیشتمان و نیشتمانه‌كه‌یان خۆش ده‌وێت هه‌موو ئاوات و حه‌زو خۆزگهیهكیان دروست كردن و بنیاتنانى مرۆڤه‌كانه كه مرۆڤه‌كان بنیات نران ئه‌وان ده‌توانن نیشتمان و ووڵات بنیات بنێن، بۆیه دڵسۆزی و خۆشویستنى نیشتمان پڕهنسیپێكى پاك و بێگه‌رده و پیشه‌ى كه‌سانى مه‌رد و شۆڕشگێڕه و له هه‌مان كاتیش‌دا له لوتكه‌ى رواڵهتهكانى هاووڵاتى بوون و پاپه‌ندبوونى هاووڵاتى باش و چاك و سوودبه‌خش ره‌نگده‌داته‌وه، بۆیه گرنگه هه‌موو هه‌وڵێكمان بنیاتنانى مرۆڤی پاك و دڵسۆز و باش و سوودبه‌خش بێت بۆ كۆمه‌ڵگه.
بێگومان ئه‌و كه‌سانه‌ى كه خۆشه‌ویستیان بۆ خاك و نیشتمان له خوێنیاندایه و به‌رده‌وام له هه‌وڵى بنیاتنانى كه‌سانى باش و بوێر و چاكه خواز و سوودبه‌خشن بۆ كۆمه‌ڵگه به هیچ شتێك پێوانه ناكرێن و هیچ بارودۆخێكیش كاریگه‌ری له‌سه‌ر به‌رده‌وامیان دروست ناكات ، به‌ڵكو به‌رده‌وام سورن له‌سه‌ر پڕه‌نسیپه نهگۆڕهكانیان كه پێیه‌وه په‌روه‌رده كراون و له ناخیان له‌گه‌ڵیان گه‌وره بووه هه‌رگیز ئاماده نین ده‌ستبه‌رداری ئه‌و پڕه‌نسیپانه بن و سازیشان له سه‌ر بكه‌ن، چونكه نیشتمان به تاپۆ و موڵكى كه‌س نازانن و به ووڵات و لانه‌ى نیشتمانپه‌روه‌ران و دڵسۆزان ده‌زانن دوور له هه‌موو به‌رژه‌وه‌ندی لا به‌لا، هه‌ر بۆنموونه له زه‌مانى كۆنه‌وه ده‌گێرنه‌وه پادشایه‌ك هه‌بوو له چین به‌ردێكى گه‌وره‌ى هێنا له سه‌ر رێگایه‌كى دانا و رێگاى داخست وپاسهوانێكیشى له په‌نای دارێك دانا بۆ چاودێری كردن و كاردانه‌وه‌ى خه‌ڵك، یه‌كه‌م كه‌س به‌و رێگایه‌دا ره‌ت بوو بازرگانێكى گه‌وره‌ی ئه‌و شاره بوو ته‌ماشاى به‌رده گه‌وره‌كه‌ى كرد و سوڕایه‌وه له ده‌وره‌ی به ده‌نگى گه‌وره هاواری كرد كێ ئه‌و به‌رده‌ى دانایه له‌و رێگایه پێویسته سزا بدرێ و ده‌چم شكایه‌ت ده‌كه‌م له‌و كه‌سه‌ى دایناوه، دواتر كابرایه‌كى تر به رێگاكه‌دا ره‌ت بوو له بیناسازى كار ده‌كرد به هه‌مان شێوه‌ى بازرگانه‌كه گله‌یی كرد‌و بێزاری دهربڕىبهڵام ده‌نگى نزمتر بوو، چونكه پایه‌ی ئه‌و كه‌سه له‌و شاره كه‌متر بوو، دواتر سێ گه‌نجی ئه‌و شاره به‌و رێگایه دا ره‌ت بوون كه تا ئێستا به دواى ناسنامه‌ى خۆیان ده‌گه‌ڕان له ژیان واته بێكار بوون، ئه‌وانیش بێزار بوون له دانانى ئه‌و به‌رده له‌و رێگایه و ئه‌وكه‌سه‌یان به كه‌سێكى گه‌مژه و نه‌زان و ئاژاوه‌گێڕ وه‌سف كرد و گه‌ڕانه‌وه ماڵى خۆیان، دوای دوو رۆژ جوتیارێكى ئاسایی له چینێكى هه‌ژار به‌و رێگایه‌دا ره‌ت بوو، هه‌وڵى دا به‌رده‌كه لا بدات له رێگاكه نه‌یتوانى و داوای یارمه‌تى له‌و كه‌سانه كرد كه به‌و رێگایه‌دا ره‌ت بوون و هانیدان كه رێگاكه بكه‌نه‌وه و به‌رده‌كه لا بده‌ن له سه‌ر رێگاى گشتى ئه‌وه بوو توانى قه‌ناعه‌ت به دوو سێ كه‌س بكات تا به‌رده‌كه یان له‌ر ێگا لادا و دوایی جوتیاره‌كه ویستى ژێر به‌رده‌كه‌ش رێكبخات دیتى له شوێنى به‌رده‌كه زه‌وییه‌كه هه‌ندێك قوول كرایه و سندوقێك دانرایه و سندوقه‌كه‌ی كرده‌وه پارچه‌یه‌ك زێری تێدایه له‌گه‌ڵ نوسراوێك كه نوسراوه " له پادشاى شار بۆ ئه‌و كه‌سى ئه‌و به‌رده گه‌وره لا ده‌دات ئه‌و پادداشته بۆ مرۆڤی باش و چاكه خواز كه ده‌ست پێشخه‌ری ده‌كات بۆ چاره‌سه‌ركردنى گیروگرفت له جیاتى شكایه‌ت و گله‌یی كردن". ئه‌و په‌یامه پێمان ده‌لێت به ده‌ست چه‌نده‌ها گیروگرفت ده‌نالێنین كه ده‌توانین به ئاسانى چاره‌سه‌ر بكه‌ین ئه‌گه‌ر هاتوو وازمان له گله‌یی و شكایه‌ت كردن هێناو ده‌ستمان كرد به چاره‌سه‌ركردن.
هیوادارم وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بتوانێ له پرۆگرامه‌كانى خوێندن ده‌یه‌ها په‌یامى په‌روه‌رده‌یی و ره‌وشتى باش فێری قوتابییه‌كانمان بكه‌ین له ئێستاوه كه هه‌ر گله‌یی و شكات نه‌كه‌ین، به‌ڵكو ده‌ست بكه‌ین به ئیش و فێرنه‌بین هه‌ر گله‌یی بكه‌ین له ژیانمان، به‌ڵكو په‌یام و پرۆگرام و فه‌لسه‌فه‌ی وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده بریتی بێت له دروست كردنى خۆمان به ده‌ستى خۆمان و بنیاتنانى تاكه‌كان.
به‌رێوه‌به‌رى گشتى چاڵاكى وه‌رزش و هونه‌ر
ماسته‌ر له كارگێرێ په‌روه‌رده‌یی