کەرکوک و ئاهەنگی نەورۆزی بێ پارتی

کەرکوک و ئاهەنگی نەورۆزی بێ پارتی
کەناڵی گەلی کوردستان وەک مژدە بۆ خەڵکی کوردستان بە گشتی و بۆ کەرکوکیەکان بە تایبەتی دەڵێ: لایەنە کوردستانیەکانی کەرکوک کۆ بوونەوە و بڕیاریان دا یادی ئاهەنگی نەورز و یادی راپەڕین و ئازاد کردنی کەرکوک بگڕن و ئاڵای کورستانیش قەدەە نییە, دواتر وەک توانج گرتن لە پارتی دەڵێ: سەرجەم لایەنە کوردستانیەکانی کەرکوک جگە لە پارتی بەشداری ئاهەنگی نەورۆز دەکەن.
ئەوەی جێگای پرسیارە ئاماژە بەوە داروە کە ئاڵای کوردستان قەدەغە نییە، واتا ئەگەر قەدەغە بووایە ئاڵای کوردستان هەڵنەدەکرا.
پرسیارێکی تر ئەوەیە کێ ئاسایشی ئاهەنگ گێڕان دەپارێزێ؟ بێگومان ئەو ئەرکە بە حەشدی شەعبی دەسپێردرێ و دەبێ راکان جبوریش سەرپەرشتی ئاهەنگەکە بکا و رێوشوێنی پاراستنی ئاسایشی ئاهەنگێڕانیش بگرێتە ئەستۆی خۆی.
پرسیارێکی تر ئەوەیە بۆچی پارتی بەشداری ئەو ئاهەنگە نەتەوەییە ناکات؟ وەڵامی ئەو پرسیارەش لای گرووپی ١٦ی ئۆکتۆبەرە و بۆ وەڵامدانەوەش دەبێ رەزامەندی حەشدی شىەعبی وەربگرن.
لە کۆتاییدا دەڵێم: کێ مەشخەڵی ئاگری نەورۆز هەڵدەکات؟ ئەی کێ سرودی (ئەمڕۆژی ساڵی تازەیە نەورۆزە هاتەوە، جەژنێکی کۆنی کوردە بە خۆشی و بە هاتەوە) دەڵێ:
هیوادارم هەڵکردنی مەشخەڵی ئاگری نەورۆز بە حەسەن پلایس بسپێردرێ, بۆ گوتنی (ئەمڕۆژی ساڵی تازەیە نەورۆزە هاتەوە)ش, داوا دەکەم حەیدەر عەبادی بیڵێ و ئەوانەش کە کەرکوکیان بەو دەردە برد بە کۆڕس لە دواوەی بیڵێنەوە.
Top