به‌لێ به‌رێز له‌تیف حکومه‌ته‌که‌ی پارتی پره‌ له‌ کێشه‌،!

به‌لێ به‌رێز له‌تیف حکومه‌ته‌که‌ی پارتی پره‌ له‌ کێشه‌،!
چه‌ند روژێک پێش به‌رێز له‌تیف شێخ عومه‌ر زمانحالی فه‌رمی ئێکه‌تی نیشتمانی کوردستان له‌ کونگره‌ روژنامه‌نوسیه‌که‌یی دا له‌ سه‌ر پرسی په‌یامنێری که‌نالی روداو که‌ گوایه‌ به‌رێز نێچیرڤان بارزانی گوتوویه‌تی ئێکه‌تی نیشتمانی له‌ نێو خویدا کێشه‌یی هه‌یه‌ له‌ جیاتی دان نان به‌ راستی ئه‌و بابه‌ته‌ و خول نه‌کردن به‌ چاوی خه‌لک ولامێکی زور نامه‌نتقی په‌یامنێره‌که‌ دایه‌وه‌ که‌ گوتی (حکومه‌ت که‌ دیار بوو مه‌به‌ستی ئه‌و پێ ئه‌و حکومه‌ته‌یه‌ که‌ پارتی و جه‌نابی کاک نێچیر سه‌رکردایه‌تی ده‌کات پره‌ له‌ کێشه‌ و کێشه‌کانی حکومه‌ته‌کی کاک نێچیرڤان به‌هایی هێنده‌ کێشه‌یی هه‌یه‌ که‌ نابێت کاک نێچیرڤان سه‌ری بخاته‌ نێو کێشه‌ناوخوییه‌کانی ئێکه‌تی و ده‌بێت ئه‌و خه‌ریکی ک(حکومه‌ت که‌ دیار بوو مه‌به‌ستی ئه‌و پێ ئه‌و حکومه‌ته‌یه‌ که‌ پارتی و جه‌نابی کاک نێچیر سه‌رکردایه‌تی ده‌کات پره‌ له‌ کێشه‌ و کێشه‌کانی حکومه‌ته‌کی کاک نێچیرڤان به‌هایی هێنده‌ کێشه‌یی هه‌یه‌ که‌ نابێت کاک نێچیرڤان سه‌ری بخاته‌ نێو کێشه‌ناوخوییه‌کانی ئێکه‌تی و ده‌بێت ئه‌و خه‌ریکی ک(حکومه‌ت که‌ دیار بوو مه‌به‌ستی ئه‌و پێ ئه‌و حکومه‌ته‌یه‌ که‌ پارتی و جه‌نابی کاک نێچیر سه‌رکردایه‌تی ده‌کات پره‌ له‌ کێشه‌ و کێشه‌کانی حکومه‌ته‌کی کاک نێچیرڤان به‌هایی هێنده‌ کێشه‌یی هه‌یه‌ که‌ نابێت کاک نێچیرڤان سه‌ری بخاته‌ نێو کێشه‌ناوخوییه‌کانی ئێکه‌تی و ده‌بێت ئه‌و خه‌ریکی کێشه‌کانی نێو حکومه‌ته‌که‌ی خویی بێت ،ئه‌و زیاتر پێدا چوو و گوتی که‌ پارتی پوسته‌کانی هه‌رێمی به‌ بنه‌ماله‌یی کوردووه‌ته‌وه‌ که‌ گوایه‌ هه‌ر یه‌ک له‌ به‌رێزان مسرور بارزانی ونێچیرڤان بارزانی به‌ر بژێری پارتین بو پوسته‌کانی سه‌روکایه‌تی وه‌زیران و سه‌روکایه‌تی هه‌رێمی کوردستان)...

هه‌ر چه‌نده‌ به‌نده‌ زمانحالی پارتی نیم و ده‌بێ پارتی له‌ سه‌ر زاری زمانحالی خوی به‌ فه‌رمی ولامی ئه‌و لێداونه‌یی ئه‌م به‌رێز بدات به‌لام وه‌ک هاوه‌لاتیه‌کی ئه‌م نیشتمانه‌ و ئه‌ندامێکی پارتی ماف به‌ خوم ده‌ده‌م بیری کاک له‌تیف له‌ هه‌ندێ شت بهێنم و پشته‌وانی خوم بو کاک له‌تیف دوپات بکه‌م که‌ حکومه‌ته‌کی پارتی پره‌ له‌ کێشه‌ ،، به‌لام خو ده‌بێ پرسی ئه‌وه‌ش له‌م به‌رێزه‌ بکرێت که‌ ئایا بو حکومه‌ته‌که‌ی پارتی پره‌ له‌ کێشه‌؟؟

که‌ هه‌ول ده‌ده‌م به‌ کورتی بو کاک له‌تیف و خوێنه‌ره‌ به‌رێزه‌کان روون بکه‌مه‌وه‌،،،،،،،

بوویه‌ ده‌لێم کاک له‌تیف به‌لێ زور راسته‌ کاک له‌تیف حکومه‌ته‌که‌ی نێچیرڤان و پارتی پره‌ له‌ کێشه‌ و گه‌وره‌ترین کێشه‌یی حکومه‌تی پارتی ئه‌وه‌یه‌ له‌ ئێوه‌یی ئێکه‌تی تێدا زیاتر له‌ مافی خوتان وه‌ به‌ر که‌وتووه‌ ،ئه‌م کردارانه‌یی خواره‌وه‌یی ئێوه‌ گه‌وره‌ترین کێشه‌بوون بو حکومه‌ته‌کی پارتی و نێچیرڤان بارزانی

1/ خاوه‌ن کێشه‌ بوونی حکومه‌ته‌که‌ی پارتی له‌ به‌ر ئه‌وه‌ بووه‌ که‌ حزبه‌که‌ی جه‌نابتان که‌ به‌شێک بوون له‌ حکومه‌ته‌ به‌ شه‌و حکومه‌ت و به‌روژیش ئوپوزسیون بوون ،

2/ حزبه‌که‌ی جه‌نابتان له‌ هه‌ولێر حکومه‌ت و له‌ به‌غدا دژه‌ هه‌ولێر بوون

3/ له‌ کاته‌یی که‌ حکومه‌ته‌که‌ی پارتی هه‌ولی دانانی به‌ردی بناغه‌ بو ئابوریی سه‌ربه‌خویی هه‌رێمی ده‌دا حزبه‌که‌ی جه‌نابتان پێشنیاری برینی بودجه‌ و مووچه‌یی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی کوردستان و حکومه‌ته‌کی پارتیتان به‌ به‌غدا ده‌دا

4/چونکه‌ له‌ کاته‌یی حکومه‌ته‌که‌ی پارتی له‌ شنگال توشی کاره‌سات بوو که‌ناله‌کانی سه‌ر به‌ حزبه‌که‌ی جه‌نابتان هه‌موو هه‌ولێکیان دژی حکومه‌ت خسته‌ گه‌ر و هه‌زاران تومه‌تی بێ بنه‌ماتان بو پارتی و حکومه‌ته‌که‌ی پارتی دروست کرد که‌ گوایه‌ شنگالیان فروشتووه‌

5/ چونکه‌ ئه‌و کاته‌یی پارتی و حکومه‌ته‌که‌ی نێچیرڤان هه‌ولی ریفراندومیان ده ‌ده‌دا به‌رپرسه‌کانی حزبه‌که‌ی جه‌نابتان لێره‌ و له‌وێ تا پێیان کرا دژایه‌تی رێفراندوم بکه‌ن

6/ چونکه‌ دوایی سه‌رگرتنی رێفراندوم حزبه‌که‌ی جه‌نابتان که‌رکوک و زیاتر له‌ نیوه‌یی خاکی کوردستانی به‌ پلانه‌کی دوژمنکاری و پر له‌ خیانه‌ت ئه‌رزان فروشی کرد و ئه‌گه‌ر به‌رگریی دلێرانه‌یی پارتی نه‌بووایه‌ خه‌ریک بوو هه‌موو ته‌جروبه‌یی هه‌رێمی کوردستان خاک پور ببێت

7/ چونکه‌ له‌ خیانه‌تی 16ی ئوکتوبه‌ر که‌ناله‌کانی سه‌ر به‌ حزبه‌که‌یی جه‌نابتان که‌وتنه‌ پێش ئه‌برامزه‌کانی حه‌شد و جه‌نابی سلێمانی و عبدالامیر و ڵێیان ده‌پاراوته‌وه‌ تا وه‌کو هێزه‌کانیان دا کوتایی خالی ژێر ده‌ستهه‌لاتی پارتی ببه‌ن

به‌لێ کاک له‌تیف حکومه‌ته‌که‌ی پارتی له‌ به‌ر ئه‌و هوکارانه‌ی سه‌ره‌وه‌ پره‌ له‌ کێشه‌ و بوویه‌ نابێ کاک نێچیرڤان کاتی ئه‌وه‌یی هه‌بێ سه‌ر بخاته‌ نێوه‌ کێشه‌ ناوخوویه‌کانی ئێکه‌تی،،،،،

ده‌رباره‌یی به‌ بنه‌ماله‌ کردنی پوسته‌کانی حکومه‌ت له‌ لایی پارتی یه‌وه‌ ،،،،دیاره‌ کاک له‌تیف هێشتا له‌ ئه‌ته‌کێته‌کانی هه‌لبژاردن باش تێنه‌گه‌یشتووه‌ که‌ حزبی براوه‌ مافی خویه‌تی که‌ پوسته‌کانی خویی چون چونی و له‌ نیوان کێ و کێ دا دابه‌ش ده‌کات ودیاره‌ بیری چووه‌ که‌ هیچ نه‌بێ پێش دوو روژ کاک نێچیرڤان بو له‌ قاهیره‌ بووه‌ و کاک مه‌سروریش کێ یه‌ ؟
Top