ئاوڕێک لە سەرکەوتنەکان و مەینەتیەکانی مانگی ئازار بدەنەوە
March 17, 2019
وتار و بیروڕا
شایانی گوتنە ڕاپەڕینی گەلی کوردستان و ڕوژی یازدەی ئازار و ڕوژی لە دایک بونی بارزانی باۆک و جەژنی نەوروز و هتد ئەمانە هەمویان ئەو سەرکەوتنانەن کە کورد بەدەستی هێناون
کاوەی ئاسنگەر تێکۆشا بو ڕواندنەوەی زوڵم و ستەمی زەحاک بەسەر کوردا و تاج و تەختی زەحاکی واتە کوشکی زورداری زەحاکی ڕوخاند و زەحاکی تێدا هینا خوارێ و لە ناوی برد
وئەمڕوش ئێمەی کورد یادی ئەم سەرکەوتنە مەزنە دەکەینەوە بە شکوداریەوە بووەتە جەژنی میللی نەتەوەکەمان بە گشتی
بارزانی باوکیش هەر لە سەرەتای ژیانیەوە تێکوشا و قوڕبانی دا بو ئەوەی کوشکی ستەمکاران و دیکتاتورەکانی ڕوژهەڵاتی ناڤین بڕوخێنێت و کورد وەک نەتەوە لە زوڵم و ستەمکاری ئەو جەلادانەی ناوچەکە ڕزگار بکات و توانی مێژویێکی پڕ لە سەروەری و شانازی دروست بکات و کورد بگەیێنێتە قوناغی ئەمڕو.
دەوڵەتە هاوسنورەکانێ کوردستان بە گشتی و عیڕاق بە تایبەتی دەیان ساڵە لە هەوڵی لەناو بردنی دوزی ڕەوای کورد دان ب
و ئەم مەبەستەش هیچ درێغیان نەکردووە ئەگەر تەنها باشوری کوردستان بە نمونە وەربگرین دەبینین دەیان کارەساتی جەرگ بڕ بە سەر گەلی کوردستانیان هیناوە لەوانە کیمابارانی باشوری کووردستان و ئەنجامدانی پڕوسەی ئەنفال لە سێ قوناغدا لە ساڵی 1988ز کە بووە هوی لەناچونی 182 هزار کەسی سڤیل و زیندە بە چاڵکردنیان
وە هەروەها کوچڕەوی یەک ملیونی گەلی کوردستان هەمو ئەمانە و زوری تر ئاماژەن بو ئەو مەینەتیانەی کە لەم مانگەدا بەسەر ڕۆڵەکانی گەلەکەماندا هاتوون
پرسیا ئەوەیە ئایا کورد پەندو وانەی وەرگرتووە لە مانگی ئازار؟
ئایا دیڕاسەتی ئەوەی کردووە بو ئەوەی بزانێت هۆکارەکانی سەرکەوتن چین و هۆکاری مەینەتیەکان چین؟
لە کوتایی دا و بو وەڵامی ئەم پرسیارە دەڵێم نەخێر تاکو ئێستا ئێمەی کورد پەندمان وەرنەگرتووە و لە یە کترازانی ماڵی کوردی بەردەوامە
و ئەمەش ڕێگا خوشکەرە بو دوژمنان لەم قوناغەی ئێستاشدا کە زیان بە دوزی کورد بگەیێنن
ئەگینا سەیری هەمو ئەو سەرکەوتنانە بکەن کە هەرکات ماڵی کوردی یەک ڕیزو تەبا بوبێت گەلی کوردستان سەرکەوتووە و دوژمنان نەیانتوانیوە زاڵ بن بەسەر ئیڕادەی کوورد دا