لە ساڵیادی لە دایک بوونی بارزانی نەمردا (کەرکووک یەک کوردیشی تێدا نەمێنێت ھەر کوردستانە)

لە ساڵیادی لە دایک بوونی بارزانی نەمردا (کەرکووک یەک کوردیشی تێدا نەمێنێت ھەر کوردستانە)
ئەم ووتەییەی سەرەوە تەنھا ووتەییەکی ئاسایی نییە بۆ ھیچ موزایەدەیەکی سیاسی و پڕوپاگندەی ھەڵبژاردن نییە بەڵکو ئەمە تێڕوانینی دیارترین سەرکردەی مێژووی گەلی کوردستانە کە ئامادە نەبوو دەست لە کوردستانی بوونی شاری کەرکووک ھەڵبگرێت تا سەرەنجام گەورەترین شۆڕشی کردە قوربانی لەم پێناوەیەدا بۆیە ساڵیادی لە دایک بوونی سەرکردەی نەمر (مەلا مستەفا بارزانی ) یم بە دەرفەت زانی تا بە کورتی ئاماژەیەکی خێرا بۆ پێگەی کەرکووک بکەم لە تێڕوانینی بارزانی نەمردا چونکە ساڵیادەکە ھاوکاتە لەگەڵ ڕەوشی نالەباری شاری کەرکووک کە بە داخەوە بەھۆی خیانەتە رەشەکەی (١٦ ئۆکتۆبەر) دوو چاری بووە کە ئەمەش ناخی ھەموو کوردیکی خاوەن ھەڵوێستی ھەژاندووە کە چۆن وا بە خێرایی تەنھا لەبەر بەرژەوەندی گیرفانی چەند کەسێک وا ھەرزان فرۆش کراوە و بەرژەوەندی خۆیان خستە پێش بەرژەوەندی خەڵک و خاکی کوردستان چونکە لەگەڵ ئەمەشدا کەوا زۆر بە ئاسانی دەست بەرداری شارەکە بوون و ھەرزان فرۆشیان کرد کەچی لێرە و لەوێش دەیان ویست راستیەکان بشێوێنن و بە دروشمی گەورەو بریقەدار خیانەتەکەیان پەردە پۆش بکەن بەڵام لەگەڵ ئەمەشدا دڵنیام خەڵکی کوردستان بە گشتی و شاری کەرکووک بە تایبەتی چاک ڕاستیەکان دەزانن کە چۆن بارزانی نەمر لە دەست پێکی ڕابەڕایەتی کردنی بزوتنەوەی ڕزگاری خوازی گەلی کوردستان داکۆکی لەسەر کوردستان بوونی (کەرکووک ) کردووە بەجۆرێک کە ھیچ کات ئامادە نەبووە سازشی لەسەر بکات بۆیەش کەرکووکی کردۆتە ڕەمزێک کە لە یادەوەری تاکی کوردا دا وەک ناسنامەیەکی نەتەوەیی سەیر دەکرێت تەنانەت خاڵی بەیەک نەگەیشتنی سەرکردایەتی شۆڕشی ئەیلول و ڕژێمی ئەو سای عێراق بە ڕێکەوتنێک مەسەلەی کوردستانی بوونی کەرکووک بووە کە بارزانی نەمر ڕێگای نەدا بەھیچ شێوەیەک گفت و گۆی لەسەر بکرێت تەنانەت سەرۆک مسعودبارزانی لەپەرتووکە مێژووییەکی دا(بارزانی بزوتنەوەی رزگاریخوازی کورد)لەبەرگی سێ یەم بەشی دووەم لە لاپەرە39دا باس لەرووداوێک دەکات لەسەرووبەندی مۆرکردنی ڕێکەوتن نامە مێژووییەکەی 11ئادار کە وەفدی حکومەتی عیراق لە کاتی گفت وگۆکانیاندا پرسیاریان له مەر پرسی شاری کەرکوک کرد کە ئایە سەربەچ لایەکە چونکە کەرکوک کوردستان نیە لەم دانیشتنەدا بارزانی نەمر زۆر بەتوندیەوە بەرپەرچی وەفدکەی دایەوە پێ گوتن من دەلێم (کەرکوک کوردستانە خۆ لەوە بپارێزن بلێن کوردستان نی یە بەڵکو بڵێن ئێمە کەرکوکمان داگیرکردوە تاکە کوردێکش لە کەرکوک بمێنت کەرکوک کوردستانە وە زۆرباش بزانە کە هیچ کات دەستبەرداری نابین)تەنانەت سەرۆک بارزانی باس لەوە دەکات کە زۆر نەمابوو بە هۆی ئەم هەڵوێستەیە توندەییەی بارزانی نەمر دانیشتنەکە بەیەکجاری تێک بچێت کە لە دوایشدا ڕژێم لەسەرهەڵویستی خۆی بەردەوام بوو تەنانەت ویستی لە رێگای دەستکەوتی جۆراوجۆر بارزانی نەمر رازی بکات تادەستبەرداری کوردستانیەتی کەرکوک ببێت بەلام نەک تەنها ئامادەنەبوو دەستبەرداری بێت بەڵکو سەرئەنجام شۆرشی ئەیلوولی لەم پێناوەیە دانا چونکە لە تێروانینی بارزانی نەمر چۆن مرۆڤ ناتوانێت بەبێ دڵ بژیت ئەواش گەلی کورد ناتوانن بەبێ کەرکوک بژین کە تا بەئەمرۆش دەگات ئەم کاریگەریە لەسەرهەستی تاکی کورد هەر ماوە هەرچەندە بۆماوەی زیاترلە 17مانگە دەچێت بەهۆی خیانەتەوە کەرکوک داگیرکراوە بەلام بۆ هەتاهەتایە گەر یەک کوردیش تێدا بێ هەربه کوردستان دەمێنێتەوە و هیچ هێزو لایەنێک ناتوانن بەزەبری چەک وتعریب کردن بیکات بەهی خۆی و سازشی لەسەر ناکرێت.ماوەتەوە بلێن هەموو ئەوانەش کە دەستیان لە خیانەتە رەشەکەی 16ی ئۆکتۆبەر ھەبوو مێژوویەکی ڕەشیان بۆ خۆیان تۆمار کرد وە دەبێ باجی خیانەتەکەیان بدەن چونکە ھیچ کات مێژوو رەحمی بە ھیچ کەس و لایەنێک نەکردووە کە خیانەتیان لەگەڵ خاکەکەی کردووە ئۆ باڵی ھەموو نەھامەتییەکانیش کە بەسەر کەرکووک دا ھاتووە لە ئەستۆی ئەوان دایە
سڵاو و دروود لە گیانی پاکی بارزانی نەمر کە ناسنامەی گەلی کوردستانە
سڵاو لە کەرکووکی دڵی کوردستان
Top