لە ساڵیادی دامەزراندیاندا (قوتابیان-لاوان)پێشەنگی خەباتی رێکخراوەیین

لە ساڵیادی دامەزراندیاندا (قوتابیان-لاوان)پێشەنگی خەباتی رێکخراوەیین

١٨ شوبات ڕۆژێکی مێژوییە لە ژیانی سیاسی و کاری رێکخراوەیی بۆ ھەردوو رێکخراوی (قوتابیان ، لاوان) چونکە دەستپێکی کار کردنیانە لە ناو رێکخراوێک کە تایبەتە بە کاروبارەکانیان کەوەک زەرورەتێکی مێژووی ٦٦ ساڵ بەر لە ئێستا بە حیکمەت و بڕیاری سەرکردەی نەمر (مەلا مستەفا بارزانی) یەکێتی قوتابیان و لاوانی دیموکراتی کوردستان دامەزرا بەمەش بوونە پێشەنگی خەباتی رێکخراوەیی و مەدەنی لە مێژووی خەباتی مەدەنیانەی کوردستان بێگومان دامەزراندنی رێکخراوەێکی لەم شێوەیەدا گرنگی و بایەخی خۆی ھەبوو بە سوود وەرگرتن لە فەلسەفەو رێبازی بارزانی نەمر تا قوتابیان و لاوان لە مەیدانی خەبات و تێکۆشان كاربکەن چونکە ئەوان ھێزیکی کاریگەرن بۆ گۆرانکاری و بەرەو پێش بردنی کوردستان کە بە دڵنیایەوە لەم رووەوە رۆلی خۆیان گێراوە و سەرکردە و کادیری بە توانایان پێگەیاندووە کە لە پاڵ تێکۆشەرەکانی گەلەکەمان لەمەیدانی خەبات و کاروانی خرمەتکردندا بوونیان هەیە تەنانەت تا ئەمرۆشی لەگەل دابێت لە کاروانی خزمەتکردن لە بواری (سیاسی وپەرلەمانی وئیداری و رۆشنبیری)بوونیان هەیە و کارەئەکتەری بەتوانا ولێهاتوون کە ئەمەش دەرخەری ئەو پێناسەی بارزانی نەمرە کەبەسەری رم وشورەی پۆلاین وەسفی کردوون بەکرداریش سەلماندیان کە قوتابخانەی پێگەیاندنی نیشتیمان پەروەران بووینە.
بۆیەش گرنگە هەردوو رێکخراوەکە ئەم رۆلە گرنگە و مێژوویەیان لە یاد نەکەن چونکە وەنەبێت ئەم رۆلەیە تەنها پەیوەست بووبێت بە قۆناغێکی تایبەت دا بەڵکو پێویستە تا کاروانی خەبات و کوردایەتی رێبازی بارزانی نەمر بەردەوام بێت ئەم رۆلەیەش بەردەوام بێت بەتایبەت لە قۆناغێکی وەک ئێستای کوردستاندا زیاتر پێویستیمان بە پێگەیاندنی نەوەێکی تازە ھەیە تاهەمیشە هەربەقوتابخانەی پێگەیاندنی نیشتیمان پەروەران بمێنێتەوە بۆ پێگەیاندنی نەوەێکی تازە و
گۆشکراو بەبیری نەتەوەیی و نیشتیمانی بۆ بەروەپێش بردنی کاروانی نەتەوەیی و نیشتیمانی لەسەر رێبازی بارزانی نەمر
بۆخودی خۆشم هەموو ساڵی 18ی شوبات تایبەتمەندی هەیە لە ژیانم دا کە 27ساڵ بەر لە ئێستا شەرەفی ئەندام بوونم له یەکێتی قوتابیانی کوردستان پێ بەخشرا کە بە شانازی یەوە دەسپێکی کاری سیاسیم لەم رێکخراوە بووە کە ساڵانێک لەم کاروانەیەدا لەگەل پۆلێک لە هەڤالانم کارم کردووە کەئەمەش زیاتر مافم پێ ئەدات کە بەئومێدەوە له رۆلی گرنگی ئەم رێکخراوەیەدا بڕوانیین چونکە
لێرەو لەوێ هەست بە هەمان رۆڵ و کاریگەری جارانی ئەم رێکخراوەیە نا کەین بۆیەش ئومێدمان هەیە 18ی شوباتی ئەم ساڵ تەکانێکی زیاتریان پێ ببەخشێت تابەهەمان گروتینی جاران بەردەوام بن لە میدانی کارکردندا .
ڵێرەشەوە ساڵیادی دامەزراندنی هەردوو رێکخراو لەسەرجەم قوتابیان و لاوان پیرۆز دەکەین.
سڵاو دروود بۆ گیانی پاکی سەرجەم شەهیدان.
سڵاودروود بۆگیانی پاکی بارزانی نەمر دامەزرێنەری قوتابخانەی کوردایەتی.
Top