تەحەموولی پارتی سنووری هەیە
February 10, 2019
وتار و بیروڕا
دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامەکان و پەسەندکردنی لەلایەن دادگا،پارتی بەحوکمی ئەوەی خاوەن زۆرترین کورسی پەڕلەمانی یە و مافی پێکهێنانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی هەیە،پێش سەردانی بۆ لای لایەنەکان بەربژێری بۆ پۆستی سەرۆکی هەرێم و حکومەتی هەرێم دیاریکرد کەبریتین لە کاک نێچیرڤان و کاک مسروربارزانی.
سەردانی بۆلای لایەنەکان دەست پێکرد بەمەبەستی بەژداری پێکردنیان لەکابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە پارتی سەرۆکایەتی دەکات.
بەڵام بەداخەوە لایەنەکان وەک پێویست تائێستا کە۱۳۱ ڕۆژ بەسەر ئەنجام دانی هەڵبژاردنەکان تێ دەپەڕێ،لایەنەکان نەیان توانیوە خۆیان یەک لابکەنەوە سەبارەت بەبەژداریکردنیان لە کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم بەسەرۆکایەتی کاک مسروربارزانی.
وەک تێبینیش دەکرێ درێژەکێشانی گفتوگۆکان سەبارەت بە پێکهێنانی حکومەت قۆستنەوەی ئەوتەحەمولەی پارتی یە کە هەیەتی و تائێستا بە پشوودرێژی پارتی بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێ وەک هەست کردن بەوبەرپرسیاریەتیەی کەلەسەرشانیەتی و هەربەو شێوەش مامەڵەی کردووە.
بۆیە بۆلەمەودوا پێویستە کە هەنگاوەکانی پێکهێنانی کابینەی نۆیەم خێراتربکرێن و لەوەزیاتر تاخیرنەکرێ،چونکە نەلەبەرژەوەندی پارتیەو نەلەبەرژەوەندی پڕۆسەی دیموکراسی و خەڵکی کوردستانیشە،دەبێت لایەنەکانیش و بەتایبەت ئەوانەی هۆکارن بۆ ئەوتاخیربوونە پێویستەلەخەمی پڕۆسەی دیموکراسی و خەمی خەڵکدابن ، دەبێت قەبارەی خۆیان قبول بکەن لەوەی کەهەن و هەروەک بڕیاریش دراوە کە لە۱٨ی ئەم مانگە پەڕلەمان کۆببێتەوە و دەستەی سەرۆکایەتی هەڵبژێرێ،جگە لەوە پێویستە پارتی بەشت گەلێک سەرقال نەکەن کە هەوڵ بدەن پێکهێنانی حکوومەت بەهۆیەوەتاخیرتربکەن،چونکە تەحەموولی پارتی سنووری هەیە پێویستە ئەوەبزانن.