ناوچەسنووریەکانی هەرێمی کوردستان لەنێوان بۆردومانی تورکیاوپاوانخوازی پەکەکەدا.
January 27, 2019
وتار و بیروڕا
لای هەمووان ڕوون و ئاشکرایەتورکیاو پەکەکە چەندین ساڵە شەڕ لەنێوانیان هەیە،سەرکردایەتی سیاسی کوردستان بەتایبەت سەرۆک بارزانی و کاک نێچیرڤان بارزانی چەندین جاردەستپێشخەریان کردووە بۆ کۆتایی هێنان بەوشەڕە و بێ دەنگ کردنی لولەی تفەنگەکان،دواجاریش ساڵی۲۰۱۳کاتێک سەرۆک بارزانی سەردانی تورکیای کرد و لەووتارێکدا لەدیاربەکر ئەردۆغان کەئەوکات سەرۆک وەزیرانی تورکیا بوو ووتی" مەلا مستەفا بارزانی ٨١ ساڵ لەمەوبەر لە ١٩٣٠ ھاتووە بۆ ولاتەکەمان بۆ تورکیا. ئەمرۆش بۆ یەکەمجار پێشوازی لە کورەکەی مەلا مستەفا بارزانی، مەسعود بارزانی دەکەین. ئەمە خاکی ئێوەیە و زۆر بەخێر بێن،سوپاس بۆ خوا ساڵێکە سەربازەکان و منداڵەکان و پۆلیسەکانمان نامرن، لە خوای گەورە دەپاڕێمەوە بەھارمان ھەمیشەیی بێ لە سەر چیا و لە گوند و لە کوێستانەکانماندا ھەمیشە بەھار بێ و ئاگر بە ماڵی ھیچ کەس نەکەوێ و دایک و باوکەکان چی دیکە نەگرین.
لە پێناوی ئاشتی و دیموکراسی بەرێز کاک مەسعود بارزانی زۆر سەرکەوتوو بوو".
ئەم وتانەی ئەردۆغان لەکاتێکدا بوو کە پڕۆسەی ئاشتی لەتورکیا دەستی پێکردبوو لەسەردەستی سەرۆک بارزانی،دەستپێشخەریەکەی سەرۆک بارزانی لەلایەن سیاسەتوانانی باکور بەگەرمی پێشوازی لێکرا و بارزانیان بە فریاد ڕەسی کێشەکان و هیوای هەرچوارپارچە لەقەڵەم دا کەهەردەم پەرۆشی ئەوەبووە کە کێشەی کورد لەهەمووپارچەکانی تری کوردستان دەبێت بەئاشتی چارەسەربکرێت،بەڵام دیسانەوە بەکوشتنی چەند سەربازێک لەلایەن پەکەکە وە جارێکی تر پرۆسەی ئاشتی لەتورکیا تێکدرایەوە،بێ گوێ دانە ئاکام و دەرئەنجامەخراپەکانی شەڕی نێوان تورکیاو پەکەکە هەڵگیرسایەوە تاکوئێستا.
پاوانخوازی پەکەکەوایکرد کە شەڕەکەتەنیا لەباکور قەتیس نەمێنێ بەڵکو پەلی هاویشت بۆ ناوچەسنووریەکانی هەرێمی کوردستان و ڕۆژانە دانیشتوانی سنوورەکان بەدەست تۆبارانی سوپای تورکیاوە دەناڵێنن و تاکوئێستاش چەندین شەهید و قوربانیان داوا، ئەوبیانووەی کەپەکەکە بەتورکیای داوە دەرەنجامەکەی هەموومان بەچاوی خۆمان دەبینین کە ڕۆژانە هاوڵاتیانی سڤیل دەبنەقوربانی سیاسەتەچەوتەکانی پەکەکە و لەمالی خۆیان ئیسراحتیان لێ هەڵگیراوە،لەکاتێکدا شوێنی شەڕکردنی پەکەکە لەگەڵ تورکیا باکوری کوردستانە،نەک باشور،بۆیە پێویستە لەسەر خەڵکی ئەوناوچانەی کەقوربانی یەکەمن لەشەڕی نێوان تورکیاو پەکەکە داوای چوونەدەرەوەی پەکەکەوبکەن لەوسنورانە بۆئەوەی چیتر بیانوو نەدرێتە دەستی تورکیا و هاوڵاتیانی سڤیل بکاتە قوربانی ،لەسەرئاستی حکومەتیش پێویستە داوا لەتورکیا و پەکەکە بکرێت کە چیتر هەرێمی کوردستان نەکەنە شوێنی تەسفیەحساباتی نێوانیان و ئەوەی لەسەر دەوڵەتی عێراقیش پێویستە ئەوەیە کە بۆپاراستنی سیادەی خۆی لەسەرئاستی فەرمی داوالەتورکیا و پەکەکەش بکات کە خاکی عێراق چۆڵ بکەن،ململانێکانیان بگوازنەوە سەرخاکی خۆیان،لەسەرعێراق پێویستە کە وابکات چونکە هەرێمی کوردستان تاکوئێستا لەچوارچێوەی دەوڵەتی عێراق دایە و پاراستی سەروەری خاکی عێراق بەدەست حکومەتی بەغدایە نەک هەولێر.