ئەگەرئەمریکا دۆستی کوردنی یە،باخۆمان دۆستی خۆمان بین!

ئەگەرئەمریکا دۆستی کوردنی یە،باخۆمان دۆستی خۆمان بین!

ئەمریکا ڕاستە ئی ئەوەنی یە پشتی پێ ببەسترێت،بەڵام بیرمان نەچێت ئەمریکا سیاسەت دەکات لەسیاسەتیش نەدوژمنایەتی تاسەر هەیە،نەدۆستایەتی تاسەر،لەساحەی سیاسەت ئەوەی باشتر لەهەمووان یاری بکات ئەوسەردەکەوێ و یارییەکەدەباتەوە،شکو گومان لەوەدا نییە ئێستا ئەمریکا هەم یاریکەری سەرەکیە لەناوچەکە هەمیش لەجیهان،تاڕادەیەکی زۆریش هەموو ئەنجامەکان بەلای ئەون و سەرکەوتووە،دوای گرتنەدەستی دەسەڵاتی ئەمریکا لەلایەن (دۆناڵد تڕەمپ )سیاسەتی ئەمریکا بەرامبەر جیهان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش گۆڕانکاری بەسەرداهات بەجۆرێک بۆهەندێک موفاجەئە و بۆهەندێکی تریش چاوەڕوانکراو بوو،ئەوەی ئێستا جێی باسی گەرمی ڕۆژ و میدیاکانی جیهانە کشانەوەی ئەمریکایە لەسوریا وەک ئەوەی تڕەمپ ڕایگەیاند،لەلایەکی تریش دەستلەکارکێشانەوەی (وەزیری دەرەوە و وەزیری بەرگری و نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆشەری داعش )ئەمانەپرسیار گەلێکیان دروستکرد ئەوەی پشتڕاستکردەوە،کە ئەمریکا و بەتایبەت تڕەمپ وەک ئەوەی کەخۆی دەیەوێ بەوجۆرە سیاسەت دەکات بێ گوێ دانە دەرەنجام و کاردانەوەکان.
لەئێستادا زۆر قسەو باس لەسەر ئەوە دەکرێ کە ئەمریکا دیسانەوە پشتی لەکورد کرد لەسوریا جارێ پێش هەمووشت دەبێت ئێمە دان بەو ڕاستی یە بنێین کە هۆی سەرەکی کەوای کردووە هەم ئەمریکاو هەمیش نەیارەکانی تر کۆدی کورد بزانن ئەویش یەکدەنگ نەبوونی کوردە هەرئەوەش هۆی سەرەکی لاوازی کورد دەردەخات چونکە لەڕۆژئاوای کوردستان یەپەگە تائێستا ڕێگا بەهاوزمانی خۆیان نادەن کە پێشمەرگەکانی هێزی ڕۆژن بپەڕنەوە بۆ ڕۆژئاوا و لەگەڵ ئەوان بەرگری لەخاکیان بکەن و هاوشێوەی جەندرمەکانی تورکیا دەیان شوبهێنن !؟
لەلایەکی تریش ئەگەر باشور بەنموونە وەرگرین لەدوای ئەنجام دانی ڕیفراندۆم بەسەرۆکایەتی سەرۆک بارزانی کە ئەنجام درا و سەرۆک بارزانی سەرەڕای ئەوهەمووفشارە نێوخۆیی و نێودەوڵەتیانە و لەناویشیان وەزیری دەرەوەی ئەوکاتی ئەمریکا (تیلەر سەن و مەکگۆرگ نوێنەری تایبەتی سەرۆکی ئەمریکابوو بۆشەڕی داعش)بەڵام پێداگری سەرۆک بارزانی وایکرد بێ گوێ دانە ئەوهەڕەشە و فشارانە ڕیفراندۆم ئەنجام بدرێت و سەدا نەوەد وسێی خەڵکی کوردستان دەنگیان دابۆسەربەخۆیی کوردستان و بەجیهانیان ووت بەڵێ ئێمەش هەین و دەمانەوێ وەک ئێوەبژین.
بەڵام بەداخەوەخیانەتی۱٦ی ئۆکتۆبەر کەخیانەتێکی نێوخۆیی کورد بوو و لەلایەن چەند کەسێک لەناو لایەنێکی سیاسی کوردی ئەنجام درا کۆسپێکی گەورەی لەبەردەم سەربەخۆیی دروست کرد،کەسەرەنجام کەرکوک و نیوەی خاکی کوردستان تەسلیم بە سوپای عێراق و حشدی شەعبی کرا،لەکاردانەوەی ئەوە سیناتۆر و گەورەبەرپرسانی ئەمریکا ئەوکات هۆکارەکەیان دەبەستەوە بە یەکدەنگ نەبوونی کورد و هۆکار بوونی خودی کورد ،کەلەواقع ڕاست بوو چونکە ئەگەرخۆ خۆری نێوخۆیی نەبا و کەبەژداربوون لەوپیلانگێڕیەی دژی سەربەخۆیی کەئەنجام درا ئێستا بەشێوەیەکی تردەبوو، ئەودەوڵەتانەش نایان دەتوانی بەکەیفی خۆیان والە کوردبکەن،بەڵام دەگەڕێمەوە ئەوپەندە کوردییە کەدەڵێ (دارکرمی لەخۆی نەبێ دەڕواهەتا هەزارساڵ)،بەداخەوە هۆکاری ئەونەهامەتیانە پشکی شێر بەرخۆمان دەکەوێ.بۆیە ئەگەر ئەمریکا دۆستی کورد نی یە باخۆمان دۆستی خۆمان بین و پەند وەرگرین لەڕابردوو و یەک دەنگ و یەک هەڵوێست هەنگاوبنێین بۆداهاتوو.
Top