سیاسەت و سیاسەت مەدار

سیاسەت و سیاسەت مەدار
ئەمڕۆ لە هەرێمی كوردوستاندا تەنها شتێك كە زۆرە سیاسەتە چونكە هەموو جومگەكانی ژیانی رۆژانەمان بووە بە سیاسەت ئەچیتە هەر شوێن و كۆڕ و كۆبوونەوەیەك هەر باسی سیاسەتە تەنانەت سیاسەت وای لێهاتووە كاریگەری دروست كردووە و لە سەر خەو و خۆراك و پۆشینی جل و بەرگی هاووڵاتیانیش جگە لە حیزبەكان كە خۆیان رێكخراوێكی سیاسین سیاسەت دام و دەزگا حكومیەكان و خوێندنگە و مزگەوت و كۆمپانیا و ماڵه‌كان و شوێنە گشتیەكانیشی گرتۆتەوە.
بەڵام ئەوەی كە ئەزمەیە لەم هەرێمەدا بوونی سیاسەت مەداری شارەزایە ،هەر وەك چۆن لە دیندا هەندێك كەس كاتێك عەممە ئەخوێنن خۆیان ئەكەن بە مەلا، لە سیاسەتیشدا كەسانێك پەیدا بوون دوو سەرچاوەیان خوێندۆتەوەو خۆیان كردووەبە سیاسەت مەدار بە راست و چەپدا شیكار بۆ رووداوەكانی هەرێم و عێراق و ناوچەكە و جیهان دەكەن لە كاتێكدا تەنها شتێك كە نایزانن بواری سیاسەتە چونكە ئەگەر شارەزاییان هەبووایە هەرگیز كارمان بەم رۆژە رەشە نە ئەگەیشت كە هەیە ئه‌م نه‌خۆشیه‌ زۆرێك له‌ به‌رپرسان و ده‌سته‌ڵات دارانی ئه‌م وڵاته‌شی گرتۆته‌وه‌ خۆزگە رۆژێك بهاتایه‌ ئەوانەی ئەزانن كە نازانن یان وازیان بهێنایە و شوێنەكانیان چۆڵ بكردایە بۆ كەسانی تر یان پرسیاریان لە كەسانی پسپۆر و شارەزا تر لە خۆیان بكردایە هەروەك لە دیندا وتراوە (فسألوا اهل الذكر ان كنتم لا تعلمون).
Top