لەبارزانی تێ بگەن
December 9, 2018
وتار و بیروڕا
لەسەروبەندی بانگەشەی ڕیفراندۆم زۆربوون ئەوکەس ولایەنانەی دژایەتی خۆیان بۆڕیفراندۆم وسەرۆک بارزانی دەردەبڕی بەکەمپین و ناڕەزایی دەربڕین،بەپێی بارو دۆخ و خێراییڕوداوەکانیش گۆڕانکاری لە قسەو گوفتاری ئەولایەن وکەسانە ڕویدا بەجۆرێک ئەوەی پێیان نادروست بوو لەکۆتایی هاتنە ئەوقەناعەتەی کەدەبێت بەواقع و لەو ڕووەوە بە بڕیارێکی شەرمنانەوە بەژداریان لەپرۆسەی ڕیفراندۆم کرد.
ئەویش دوای ئەوەهات کە سەرۆک بارزانی پێداگری کرد لەسەرئەنجام دانی ڕیفراندۆم،قسەی یەکەم و کۆتایی سەرۆک بەڵێ بوو بۆڕیفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان و لێی پاشگەز نەبۆوە.
دەرکەوتنی هەڵوێستی نەگۆڕی سەرۆک بۆ نەیاران لەسەرپرسی ڕیفراندۆم دوژمنانی دڵ تەنگ کرد بەشێوەیەک کە لە کۆتا ڕۆژەکانی بانگەشەی ڕیفراندۆم هەوڵی خۆیان چڕکردەوە بۆ شکست پێهنانی ڕیفراندۆم و باشگەزبوونەوە لەوبڕیارە،لەناوخۆ و دەرەوە و لەسەرئاستی زلێهزەکانیش فشارێکی زۆر خرایە سەر سەرکردایەتی سیاسی کورد و سەرۆک بارزانی بەڵام هەموویان بێ هودەبوون نەیان توانی بارزانی بگەڕێنەوە دواوە.
دواجار تیلەرسەن کە وەزیری دەرەوەی ئەمریکابوو لەڕێی نامەیەکی دەستی و بێ ئەوەی گرەتنی بدات بەکورد داوای دواخستنی پرسی ڕیفراندۆمی کرد،لەبەرامبەر ئەوەش سەرۆک بارزانی داوای سەقفی زەمەنی و گرێنتی جێ بەجێ کردنی نامەی تیلەرسەنی دەکرد ئەگەر بۆ مانگێکیش بێت.
هەرزو دژبەرانی سەربەخۆیی لەناوخۆکەوتنە هۆنی نەوەی نامەکەی تیلەر سەن و بەشتێکی باش و گونجاویان لەقەڵەم دا بۆهەرێمی کوردستان و دەزگاکانی ڕاگەیاندنیان بۆ نامە ساختەیەکەی تیلەرسەن خستەکار تالەوڕێیەوە خەڵکی کوردستان ساردبکەنەوە لەوەی بچێت بۆ سەرسندوقی دەنگدان و دەنگد بدات بۆسەربەخۆیی خۆی.
بەڵام بەسیاسەتی حەکیمانەی خۆی سەرۆک بارزانی دوای ئەوەی زانی کەنامەکەی تیلەرسەن بۆ ڕۆژێکیش بڕناکات و لەئاست ئەوەنی یە ڕیفراندۆمی بۆ دوابخرێت،لەدواڕۆژی بانگەشەی ڕیفراندۆم لەهەولێری پایتەختی کوردستان،لەناوئاپۆڕای هەزاران سەربەخۆ خواز ڕایگەیاند:"کە ڕیفراندۆم دەکرێ و هیچ موبررێک نی یە بۆدواخستنی".
ئەوەبوو لەکاتی دیاری کراوی خۆی ڕیفراندۆم کرا و لە۲٥ی ئەیلولی۲۰۱۷لەدەنگدانێکی ئازادانە سەدا نەوەد و سێ دەنگیان دا بۆسەربەخۆیی کوردستان.
حیکمەتی دوانەخستنی ڕیفراندۆمیش بەنامەکەی تیلەرسەن ئەوەبوو کە تڕەمب باسی کرد و خاوەنی نامەکەی بەگێل ناوبرد،هەربۆیە سەرۆک بارزانی ئەوکات دەیزانی تیلەرسەن چی یە بۆیە حیسابی بۆنامەکەی نەکرد،بۆیە ئەوانەی لەڕابردوو لە خەمخۆری و حەق بێژی سەرۆک نەگەیشتوون پێویستە ئێستاتێ بگەن کەبارزانی بێ هۆ قسەناکات،کەقسەشی کرد دەیباتەسەر..