(حکومەت بەکورسی یاخود بە گۆترە؟)

(حکومەت بەکورسی یاخود بە گۆترە؟)

٭هەڵبژاردن پایەیەکی گرنگ و سەرەکی پرۆسەی دیموکراسیەو ئاشتیانەترین میکانیزمی ئاڵوگۆڕی دەسەڵاتەو لەم ڕێگایەوە هاوڵاتیانی ووڵاتێک متمانە بەو هێزو کەسانە دەدەن کە پێیان وایە نوێنەرو داکۆکیکاری ڕاستەقینەی مافەکانیان دەبن و لەو ڕێگایەوە خزمەتگوزارییە جۆراوجۆرەکانیان پێشکەشبکەن و بەرگریکاری مافەکانیان دەبن

٭هەرێمی کوردستان ئەزمونێکی نوێی دیموکراسی ناوچەکەیەو لەماوەی تەمەنی خۆشیدا هەڵکشان و داکشانی زۆری بەخۆیەوە دیوەو لەباشترین حاڵەتدا دیموکراسیەکەی لەقۆناغی ڕاگوزەردایەو ماویەتی بۆکامڵ بوون پێگەشتنی تەواو

٭لەیەکەمین هەڵبژردنەوە تا کۆتا هەڵبژاردنی ئەمساڵ دیارە ئەو هێزە کامەیە کە نەتیجەی هەڵبژاردنی قبوڵنیەو بەردەوام لە گێچەڵ و کێشە دەگەڕێت تاباڵانسی خۆی پێ ڕاست بکاتەوەو حورمەتی ڕاوی هاووڵاتی و کورسیش ناگرێت
شەڕی نەگریسی ناوخۆو خۆکوژی بەرهەمی قبوڵ نەکردنی ئەنجامی هەڵبژارەکانی ساڵی(۱۹۹۲)بوو بەجۆرێک نەک هەر ئنجامەکەیان قبوڵ نەکرد بەڵکو بردینیانە ناو جەنگێکی ناڕەوا کە بەدەستی خۆمان منداڵەکانی خۆمانمان کوشت تەنها هۆکاریش قبوڵ نەکردنی قەبارەودەنگی بەرامبەرو داننانە بە ئەنجامەکانی هەڵبژاردندا کەتائێستاش بەداخەوە ئەم ڕەفتارە ناشرینەدرێژەی هەیە

٭پارتی دیموکراتی کورستان هەمیشە مرونەتی نواندەوەو لەپێناو پاراستنی ئەزموونی هەرێمی کوردستاندا لە مافەکانی خۆی خۆش بوەو بەخشیویە بە لایەنی بەرامبەر کە ئەم هەنگاوەی پارتی زۆرجاران گلەوگازەندەی لای دەنگدەرانی پارتی دروستکردوەو دەڵێن بۆچی دەنگ بدەین کە کورسیەکانمان دەبەخشن؟

٭ساڵی(۲۰۰۹) کە بزووتنەوی گۆڕان لە هەناوی یەکێتی هاتە دەرەوەو ئینشیقاقێکی گەورەو گورزێکی کەمەرشێکن بەر (یەکێتی) کەوت پارتی بەئاسایی وەریگرتوو ئامادەبوو هاوپەیمانی لەگەڵ یەکێتی دروستبکات و کورسیەکانی لەگەڵ بەش بکات لەکاتێدابزووتنەوەی گۆڕان (۲٥)کورسی پەڕلەمانی هێنا دیارە قورسایی بزووتنەوەی گۆڕانیش زۆنی سەوز بوو نەک هەولێرو دهۆک
کەچی پارتی لە(٥۹)کورسی (۲۹) کورسی دا بەیەکێتی!!!

٭ئەم هەنگاوە دور لەدیموکراسیانە هەمیشە بۆ یەکێتی ڕۆشتوەتە سەرو هەرکاتێک وویستێکی هەبوبێت ئەگەر بۆی جێبەجێ نەبوبایە دەیان هەڕەشەی دورلەنیشتیمانیان ئەنجامداوە لەشەڕی خۆکوژییەوە بیگرە تا دووئیدارەیی و گەڕانەوە بۆخاڵی سفر بۆیە لەبەردەم ئەم پرسە نیشتیمانی و نەتەوەیانەدا پارتی قوربانی بەخۆی داوەو خواستی ئەوانیش جێبەجێ بوە کەئەمەش بەرەو ڕێگایەکی خراپ دەمانبات

٭کۆتاهەڵبژاردنەکانی(عێراق)و (کوردستان) دەنگدەرانی کوردستان پارتی دیموکراتی کوردستانیان کرد بەهێزی یەکەمی عێراق و کوردستان و ئەرکێکی قورسیان لەسەر شانی پارتی زیاترکرد وەلێ شەرەفێکی گەورەشیان پێ بەخشی و وەفایەکی جوانی ڕاستگۆیی و خزمەت و بەرگریکردنی پارتیان دایەوە

٭پارتی وەک هێزی یەکەمی کوردستان بە(٤٥کورسیەوە)ئەرکی پێکێهانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستانی لەسەرشانەوموکەلەفە بۆ پێکهێنانی ئەم کابینە نوێیە وەلێ دەمێکە دەنگدەرانی پارتی بەگلەین لە حساب نەکردنی کورسی لەپێکهێنانی حکومەت و حکومەتە خۆجێیەکاندا

٭ئێستا کە پارتی گەڕێکی دیکەی دانوستانەکانی دەستپێکردوە ئەوهێزانە زیاتر دەردەکەون کە بڕوایان بە ئەنجامی هەڵبژردنەکان نیەو داوا دەکات کابینە بە کورسی پێک نەیەت بەڵکو بە مێژوو جوگرافیا بێتە پێکهێنان !!!!
باشە من لەوە تێناگەم هێزی دیموکراسی و سۆسیال دیموکرات ئەم چەمکە عەجیب و غەریبانە دەخاتە کوێی سیستمی دیموکراسیەوە؟

٭ئەگەر مێژوو جوگرافیای دەسەڵات پێوەربێت چی واتایەک بۆ پرۆسەی هەڵبژاردن دەمێنێتەوەو چی بەهایەک بۆ دەنگدان و ماف و ڕایی دەنگدەران دەمێنێتەوە ؟
هەر بەڕاست خەڵک بێ هیوابوو لە ئاڵوگۆڕی دەسەڵات بە دیموکراسی و میکانزیمی هەڵبژاردن دەست بۆ ڕێگای دیکە نابات؟

٭پارتی دیموکراتی کوردستان لەبەردەم ئەرکێکی قورسدایەو هێزەسیاسیەکان بە چەپ و ڕاستەوە نەیانتوانیوە بۆ پارتی ببن بەبەدیلی یەکێتی ،جگەلەوەش یەکێتی تائێستا هێزی چەکداری لە بەردەستە بۆیە بێگومان دەبێت هێزێکی پێکهێنەری حکومەت یەکێتی بێت وەلێ ئەوەی بۆ پارتی گرنگەئەوەیە ئیتر نەچێتە ژێرباری ئەم داخوازیە نا دیموکراسیەو کورسیەکان بکات بەپێوەر و ڕێز بۆڕایی هاووڵاتیان کوردستان دەنگدەرانی بگەڕێنێتەوە و سەنگ و قورسایی هەموو هێزەکان بە کورسی دیاری بکات نەک مەرجی نادیموکراسی و گۆترە.

Top