پارتی ،بارزانیی بەرپرسیاریەتی قورسی پاراستنی مافەرەواكانی كورد و كوردستان ..

پارتی ،بارزانیی  بەرپرسیاریەتی قورسی  پاراستنی  مافەرەواكانی كورد و كوردستان ..
پارتی وەك قوتابخانەی كوردایەتی بە رێبەرایەتی سەرۆك بارزانیی ،لە سەردەمانێكی زۆر سەخت و دژوار دا هاتنە نێو گۆرەپانی كوردایەتی و ناوچەكە وەكو زەروریەتێكی‮ ‬مێژوی‮ ‬قۆناغەكە لەسەر دەستی‮ ‬ڕابەری‮ ‬ڕوحی‮ ‬و نەتەوەی‮ ‬كوردستان جەنابی‮ ‬مەلا مستەفای‮ ‬بارزانی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان لە دایك بوو،‮ ‬بە لە دایك بوونی‮ ‬ئەم پارتە ئومێد و هیوا و متمانە گەڕایەوە بۆ خەڵكی‮ ‬كوردستان چونكە بەر لە درووست بوونی‮ ‬پارتی‮ ‬كۆمەڵێك شۆڕش و‮ ‬ڕاپەڕین لە كوردستان تووشی‮ ‬نووشستی‮ ‬و پاشەكشە ببوون و هەروەها لە‮ ‬ڕووی‮ ‬سیاسی‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستان بەسەر گەلێ فكرە و ئایدۆلۆجیای‮ ‬جیاواز دابەش ببوون لەبەر ئەوەی‮ ‬پارتی‮ ‬خاوەن ستراتیجیەتی‮ ‬ڕوونی‮ ‬نیشتیمانی‮ ‬بوو هەر زوو‮ ‬ڕابەری‮ ‬شۆڕش و پارتەكەی‮ ‬بوون بە خاڵی‮ ‬كۆكەرەوەو بە هێزی‮ ‬شۆڕشگێڕان و خەڵكی‮ ‬كوردستان كە بە دروشمی‮ "‬پێشڕەوی‮ ‬كورد و پارتی‮ ‬یە،‮ ‬سەرۆكمان بارزانییە‮" ‬پێشوازی‮ ‬و پشتگیری‮ ‬پارتییان كرد‮. ‬كە ئەم دروشمە لە نێو هونەرمەندان و قوتابیان و لاوان و ئافرەتان و جوتیاران و تەواوی‮ ‬چین و توێژەكان زۆر باو و گوتراو بوو‮.‬‬كە ئێستاكەش لە نێو زۆرینەی‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستان بە زیندوویی‮ ‬ماوەتەوە پارتی‮ ‬لە مێژووی‮ ‬خۆی‮ ‬خاوەنی‮ ‬دەیان دەست كەوت و داستان و سەروەریە‮.پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان هەر لەسەرەتاوە باوەڕی‮ ‬تەواوی‮ ‬بە مافی‮ ‬چارەی‮ ‬خۆنوسینی‮ ‬نەتەوەكان و سەربەخۆیی‮ ‬نەتەوەی‮ ‬كورد هەبووە و بەدرێژایی‮ ‬مێژووی‮ ‬خەباتی‮ ‬خۆی‮ ‬كاری‮ ‬بۆ كردووە،‮ ‬بەڵام دەبینین‮ ‬لە‮ ‬كۆنگرەی‮ ‬13‮‬ زۆر بەڕوونی‮ ‬پرسی‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬كوردستانی‮ ‬جولاند و كردیە ئامانجێكی‮ ‬دیار بۆ حزب كە شایەنی‮ ‬مساوەمەكردن نیە و قابیلی‮ ‬ئەوە نیە‮ ‬ڕەتبكرێتەوە،‮ ‬لەوكاتەوە تا ئێستا بەجدی‮ ‬كاری‮ ‬لەسەر دەكات‮" ‬‬ریفراندۆم‮ ‬رێگەیەكی‮ ‬یاسایی‮ ‬و ئاشتیانەیە بۆ سەربەخۆ بوونی‮ ‬كوردستان لە عێراقێك،‮ ‬كەنزیكەی‮ ‬سەدەیەكە بەناهەق پێیەوە لكێنراوە،‮ ‬بۆیە پارتی‮ ‬ئەیەوێت سەرۆكایەتی‮ ‬ئەم دۆزە‮ ‬ڕەوایە بكات بە هاوبەشی‮ ‬لەگەڵ لایەنە سیاسیەكانی‮ ‬دیكەی‮ ‬كوردستان،‮ ‬لەهێنانەدی‮ ‬ئەم ئامانجە‮ ‬ڕەوا و ئەخلاقیە پارتی‮ ‬سەركەوتووە،‮ ‬چونكە پشت بە خەڵكی‮ ‬كوردستان دەبەستێ و هێنانەدی‮ ‬مافێكە كەسەدان ساڵە‮ ‬رژێمە سیاسیە لۆكاڵیەكانی‮ ‬عێراق زەوتیان كردووە سەرەڕای‮ ‬ئەمەش لە دەستورە خۆماڵی‮ ‬و‮ ‬یاسا نێودەوڵەتیەكان سەربەخۆیی‮ ‬بەمافێكی‮ ‬ڕەوای‮ ‬سیاسی‮ ‬ناوەزەدكرا و پارێزگاری‮ ‬یاسایی‮ ‬هەیە‮.‬ ‬لە قۆناغ‮ ‬و هەڵ و مەرجی‮ ‬ئەمڕۆی‮ ‬كوردستان جەنابی‮ ‬سەرۆك مسعود بارزانی‮ ‬و پارتی‮ ‬ئەرك و بەرپرسیاریەتێكی‮ ‬گەورە و مێژوویی‮ ‬لەسەر شانە ئەویش گەیشتن بە دوا ئامانج و ستراتیژیەتی‮ ‬نیشتیمانی‮ ‬كە درووست بوونی‮ ‬دەوڵەتی‮ ‬كوردستان و بەدڵنییاییەوە قۆناغی سەختمان بریووە و هەنگاویی گەورەمان بریووە بۆ بەدەسهێنانی مافی دەوڵەتبوونی كوردستان .. شۆڕش و خەباتی‮ ‬درێژخایەنی‮ ‬بزووتنەوەی‮ ‬رزگار خوازی‮ ‬نەتەوەكەمان دژ بە دوژمنانی‮ ‬كورد لە سەدەكانی‮ ‬رابردوو‮ ‬یەك هەڵوێستی‮ ‬و تێكەڵ كردنی‮ ‬رەنگە جیاوازەكان و سازش نەكردن لە سەر مافە رەواكانی‮ ‬گەلەكەمان بووە هەوێنی‮ ‬بەدەست هێنانی‮ ‬چەندین دەستكەوتی‮ ‬گرینگ بۆ ئەمرۆ،‮ ‬جێگای‮ ‬شانازی‮ ‬نەوەی‮ ‬نوێی‮ ‬گەلەكەمانە لە هەر كات و ساتێك لایەنە سیاسیەكانی‮ ‬كوردستان كەوتبێتنە سەر دوو رێڕەوی‮ ‬ئاڕاستە جیاواز و جیابونەوەی‮ ‬هەر لق و پۆپێك لەو درەختەی‮ ‬بۆتە سێبەری‮ ‬پاراستنی‮ ‬بەرژەوەندی‮ ‬نەتەوەیمان،‮ ‬هەڵكشان بەرەو‮ ‬ڕووی‮ ‬رەشبینی‮ ‬و تاریك پەرستی‮ ‬دووژمنان و كۆنێكت كردنی‮ ‬عەقڵیەتی‮ ‬خۆیان لەگەڵ عەقڵیەتی‮ ‬ناحەزانی‮ ‬كورد، بەرژەوەندی‮ ‬و دەستكەوتە وەدەستهاتوەكان دەخاتە سەر‮ ‬ڕێڕەوێكی‮ ‬نادیار و ترسناك‮.مستەفا بارزانی‮ ‬باوكی‮ ‬روحی‮ ‬نەتەوەییە،‮ ‬شۆڕشگێرێك لە بنەماڵەیەكی‮ ‬تێكۆشەر لە دایك بوو بێت،‮ ‬بێگومان هەر خودی‮ ‬خۆشی‮ ‬پایەكانی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬دادەرێژێت‮ ‬تا شوێنكەوتە و نەوەكانی‮ ‬دوای‮ ‬خۆی‮ ‬درێژە بەو كاروانە پیرۆزە بدەن،‮ ‬كە خۆی‮ ‬لە سەربەخۆیی‮ ‬كوردستان و ئازادی‮ ‬دەبینێتەوە.بارزانیی‮ ‬نەمر بە سەرەتای‮ ‬گەورەترین بناغەی‮ ‬گوتاری‮ ‬هەستی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬مۆدێرن دادەندرێت،‮ ‬چونكە ئەو كاتانەی‮ ‬سەرانی‮ ‬حكومەتی‮ ‬عێراق داوای‮ ‬لێدەكەن هەرچێیكی‮ ‬دەیەوێت بۆی‮ ‬جێبەجێ دەكەن لە بەرامبەردا واز لە شاری‮ ‬كەركوك بێنێت‮. مستەفا بارزانیی ‬لە وەڵام دا دەفەرموێت‮: "‬كەركوك هی‮ ‬من نییە هی‮ ‬كەركوكیەكانە،‮ ‬تا كوردێك لە كەركووك مابێت كەركوك كوردستانیە‮" ‬هەروەها دەفەرموێت‮: ‬كەركوك دڵی‮ ‬كوردستانە‮ ‬ئا ئەمەیە گیانفیدایی‮ ‬و بەرزی‮ ‬هەستی‮ ‬نەتەوەیی،‮ ‬بەمەش ئاراستەیەكی‮ ‬نوێ و تازەی‮ ‬هێنایە نێو كایەی‮ ‬خەبات،‮ ‬تاوەكو تاك بە تاكی‮ ‬كورد ماف و دەسكەوتەكانی‮ ‬پێ بەدی‮ ‬بێنێت،‮ ‬هەر بۆیە دەكرێت بڵێن بارزانی‮ ‬نەمر كەسایەتێكی‮ ‬كارێزما بوو،‮ ‬جگە لەلایەنی‮ ‬سیاسی‮ ‬گرینگی‮ ‬بەلایەنی‮ ‬كۆمەڵایەتیش داوە،‮ ‬هەر لەبەر ئەوەش بوو توانی‮ ‬خەڵكێكی‮ ‬جیاواز كۆبكاتەوە هەر لە‮ (‬سوننە و شیعە و كۆمۆنیستی‮ ‬و لیبرال و ئیسلامی‮ . ‬بەبێ بەرژەوەندی‮ ‬ماددی‮ ‬و بەكارهێنانی‮ ‬هێز،‮ ‬ئائەوەیە سیفاتی‮ ‬كەسایەتی‮ ‬كارێزما گەواهیدەرێكی‮ ‬حاشا هەڵنەگرە گەر بڵێن بارزانی‮ ‬نەمر خەمخۆرێكی‮ ‬مەزن و بەرچاوی‮ ‬نەتەوەكەی‮ ‬بووە و هیچ كاتێك سڵی‮ ‬لە خزمەت نەدەكردەوە،‮ ‬هەر بۆیە بەرێزیان لای‮ ‬دۆست و نەیاران جێگەی‮ ‬بایەخ و رێز بووە،‮ ‬چونكە ئەوان باش دەركیان بەوە كردبوو كە بارزانی‮ ‬نەمر زیاتر لە پیاوێكی‮ ‬مێژوویی‮ ‬دەچێت،‮ ‬ئەمەش دەسكەوتێكە هەموو كەس نایبینێت و پێی‮ ‬نادرێت‮.‬خزمەت و خەباتكردن‮ ‬لە پێناو نیشتیمان دیارترین سیفەتی‮ ‬بارزانی‮ ‬نەمرن،‮ ‬هەر ئەوەشە وای‮ ‬كردووە كە كۆدەنگییەكی‮ ‬گشتی‮ ‬هەبێت‮. ‬وەك چۆن‮ ‬ئەڵمانەكان شانازی‮ ‬بە بسمارك و هیندیەكان بە گاندی‮ ‬و ئەمریكیەكان بە جۆرج واشتنۆن.‬دەكەن و بە باوكی‮ ‬روحی‮ ‬خۆیانیان دادەنێن‮. ‬ئەوا بێگومان‮ ‬ئێمەش بارزانی‮ ‬نەمرمان هەیە وەك باوكی‮ ‬روحی‮ ‬نەتەوەی‮ ‬كورد،‮ ‬چونكە هیچی‮ ‬لەوان كەمتر نیە ئەگەر زیاتر نەبێت‮ ‬كە سیفەتی‮ ‬باوكی‮ ‬روحیان پێدراوە‮. ‬ئەوەی‮ ‬ماوە دەكرێت بگوترێت بارزانی‮ ‬نەمر تەنیا هی‮ ‬پارتییەكان نییە،‮ ‬بەڵكو رەمزی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬گشت كوردە،بە درێژایی‮ ‬مێژوو كورد خەبات دەكات و تێدەكۆشێ بۆ ئەوەی‮ ‬وەك گەلان خاوەنی‮ ‬دەوڵەت و كیانی‮ ‬سەربەخۆی‮ ‬خۆی‮ ‬بێت‮. ‬لە سەرجەم شۆڕشە‮ ‬یەك لەدوای‮ ‬یەكەكانی‮ ‬نەتەوەكەمان ئامانج‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬بووە،‮ ‬گەر چاوێك بە مێژووی‮ ‬گەلانی‮ ‬جیهاندابخشێنین بۆمان دەردەكەوێ كە هیچ نەتەوەیەك هێندەی‮ ‬كورد زوڵمی‮ ‬لێ نەكراوە،‮ ‬نەتەوەی‮ ‬كورد تاكە نەتەوەیە لەسەر رووی‮ ‬ئەم جیهانە كە تا ئەمڕۆ بە داوا و مافە رەواكانی‮ ‬نەگەیشتووە سەرجەم شۆڕشە‮ ‬یەك لەدوای‮ ‬یەكەكانی‮ ‬كورد لە هەموو پارچەكان سەركوت كراون و لەناوبردراون،‮ ‬بەڵام كورد وەك نەتەوەیەكی‮ ‬زیندوو لە رۆژهەڵاتی‮ ‬ناوەراست هەرگیز كۆڵی‮ ‬نەداوە و جوامێر و مێرخاسانە لە مەیدان جەنگاوە بۆ دەستەبەركردنی‮ ‬مافە رەواكانی‮.گەر سەیری‮ ‬كوردستانی‮ ‬باشوور بكەین ئەم هەرێمە جوانە چۆن بونیاد نراوە‮ ‬،ئەم هەرێمە بەرهەمی‮ ‬خوێنی‮ ‬سەدان رۆڵەی‮ ‬كوردە هەر لە‮ ‬ئەنفال و زیندەبەچاڵ و تەعریب و تەهجیر و دەربەدەری‮ ‬و ئاوارەیی‮ ...‬هتد‮.سەرەڕای‮ ‬ئەوەش لە ئێستادا هەرێمەكەمان باشترین پەناگەیە بۆ هەموو پارچەكانی‮ ‬تری‮ ‬كوردستان،‮ ‬بۆیە دەبێ هەمو كوردێك شانازی‮ ‬بەوە بكات كە سەرۆك مسعود بارزانی‮ ‬سەركردەیەكی‮ ‬دیارە ئەمڕۆ لە مەیدانی‮ ‬خەبات و لەسەر ئاستی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬پێگەی‮ ‬تایبەتی‮ ‬خۆی‮ ‬هەیە ئەمەش گەورەیی‮ ‬كورد نیشان دەدات‮. ‬ئەم تێكۆشەرە شەو و رۆژی‮ ‬خستۆتە سەر‮ ‬یەك بۆ راگەیاندنی‮ ‬دەوڵەتی‮ ‬سەربەخۆی‮ ‬كوردستان،‮ ‬ئەوەی‮ ‬جێگای‮ ‬نیگەرانیە و هەموو دڵسۆزێكی‮ ‬ئەم وڵاتە دركی‮ ‬پێ دەكات ئەوەیە هەندێك لایەنی‮ ‬سیاسی‮ ‬دەستیان خستۆتە ناو دەستی‮ ‬دوژمن بۆ لەناوبردنی‮ ‬دەسكەوت و خەون و ئاواتی‮ ‬نەتەوەكەمان و دوژمنانی‮ ‬كورد زۆربەی‮ ‬پیلانە گڵاوەكانیان لە رێگای‮ ‬ئەم حزب و لایەنانە جێبەجێ دەكەن بۆیە دەبێت لەم بارودۆخە هەستیارەدا ناوماڵی‮ ‬خۆمان رێك خەینەوە‮ ‬،دەبێت هەموو تاكێكی‮ ‬كورد هۆشیارانە بیركاتەوە و رێگا نەدەن ئەجێندای‮ ‬دەرەكی‮ ‬دەسكەوتەكانمان لەناو ببەن‮. ‬پشتگیریكردنی‮ ‬بارزانی‮ ‬ئەركێكی‮ ‬كوردانەیە چونكە ئامانجی‮ ‬سەرەكی‮ ‬ئەو سەركردەیە بەدیهێنانی‮ ‬ئاوات و مافە رەواكانی‮ ‬كوردە‮.‬
Top