گرنگە پرەنسیپی چونایەتی بە پێوەر وەربگیرێت نەک چەندایەتی بو گوڕانکاریە حزبی و حکومیەکان
November 16, 2018
وتار و بیروڕا
زورێک لە حزبە سیاسیەکانی کوردستان خەبات و تێکوشانی زوریان کردووە نکۆڵی لەمە ناکرێت و مایەی شانازین ،
لە قوناغی خەباتی چەکداریدا حزبە شوڕشگێڕەکانی کوردستان ڕۆڵ و کاریگەریەکی باشیان هەبووە لە نێو گوڕەپانی سیاسی کوردستاندا و قوڕبانی زوریشیان داوە
بەڵام کاتێک کە نەوای ئاڕام دروست بوو بو باشوری کوردستان وهاوکات لە گەڵ وەرچەرخانی سیستەمی جیهانیدا قوناغی خەباتی شارستانی دەستی پێکرد .
لە سەرەتای گواستنەوەی بەرەی کوردستانی بو دەستەڵاتی تەشریعی و تەنفیزی و دادووەری
بە داخەوە سەرەتایێکی باش نەبو حزبەکان ئەوەندەی بە دوای جەندایەتی دا وێڵ و سەرگەاردان بون چارێک ئەوەندە خەمی چونایەتیان نەخوارد
ئەمەش بویە هوی دروستبونی فەڕاغێکی سیاسی گەورە و زورێک لەوانەی کەتا دوێنێ خائن و جاسوس و خوفروش بون لە پەنای حزبەکاندا حویان مەڵاس دا
و چارەنوسی زوربەی کەسە دڵسوز و کوردپەروەرو شوڕشگێڕەکان کەوتە دەست هەڵپەرستەکان.
داخی گران ئەوەیه کە لە نێو هەمو ئەو حزبانەدا ئەمڕۆش کومەڵێک بەرپرسی نابەرپرس دەستەڵاتی حزبییان قورخ کردووە و زور بە توندی ڕێگری دەکەن و بەربەستن لە هاتنە پێشەوەی کادیرە بسپوڕو دڵسوزەکانی خویان لە ترسی لەق بونی کورسیەکانیان
ئەمەش وایکردووە حزبی سیاسی وەک کومپانیەک بە کار بێنن بو بەرژەوەندی تاکەکەسی خویان کە لە دوا جارداسیمایان ئەوەندە ناشیرین بووە لە هەمبەر جەماوەری کوردستاندا بە جورێک کە بونەتە هوی لاواز بونی پێگەی جەماوەری حزبی سیاسی.
گەڕان بە دوای چونایەتی دا زور گرنگە لەم گوڕانکاریانەی کە ئەمجارە خەریکە دەست پێدەکرێت لە لایەن پارتی و بارزانیەوە
چونکە هەتاکو چونایەتی نەکرێتە پێوەر لە پڕوسێسی چاکسازیدا پێم وانیە وەلاکان بە ئاراستەی بەرژەوەندی گشتی یەکلایی ببنەوە
بە پێچەوانەوە وە کام حزبی سیاسی دەست پێشخەر بێت بە بوچونی خوم کار بکات لە سەر بنەمای چونایەتی لە ئایندەدا دوو ئەوەندە پێگە و سەنگە جەماوەریەکەی بەرز دەبێتەوە.
بە هیواری ئەوەی کە چونایەتی ببێتە بنەمای سەرەکی ڕیفوڕم لە پنناو ڕەنگدانەوەی دادپەروەری و ڕەواندنەوەی ئەو غەدرە گەورەیەی کە هندێ بەرپرس لە خەڵکی دڵسوزو ماندونەناس دەکەن .