حزب و سەرۆک
November 15, 2018
وتار و بیروڕا
بۆ دووەم جاریش سەرۆک بارزانی وەک شوێنکەوتەی رێبازی بارزانی نەمر لە حزب گەورەتر و دووربین تر دەرکەوت، لەو پێناوەشدا زۆرترین باجی بە حزبەکەی داوە، بەڵگەش بۆ بوونی ئەو راستییە هەموو حزبەکان هەوڵدەدەن بەرژەوەندیە نەتەوەیی و نیشتیمانیەکان لەگەڵ دەستکەوتی حزبی بگونجێنن، بە واتایەکی تر لە کوێ پێویستی کردبێ و مەترسی کەوتبێتە سەر دەستکەوتە حزبییەکانیان، ئەوا حزبیان هەڵبژاردووە و هەموو کورد و بەرژەوەندیە نەتەوەیی و نیشتیمانیەکانیان کردوونە بەڵاگێڕەوەی مانەوەی حزب و دەستکەوتەنیان، بە پێچەوانەوە سەرۆک بارزانی لە نێوان بەرژەوەندیە نەتەوەیی و نیشتیمانیەکان و بەرژەوەندی حزب و کەسی، بەرژەوەندیە نەتەوەیی و نیشتیمانیەکانی هەڵبژاردوون، بەڵگەش بۆ بوونی ئەو راستییە حاشا هەڵنەگرە, بە درێژایی مێژووی ئەو چەند ساڵەی رابردوو هەر چوار داگیرکاری کوردستان چاوی دوژمنکاریان لەسەر هەڵوێستەکانی سەرۆک بارزانی چڕ کردوونەوە، ئەوەش وایکردووە زۆرترین جار دژ بە هەڵوێستە نەتەوەیی و نیشتیمانیەکانی سەرۆک بارزانی و ئاستەنگ درووست کردن لەبەردەم گەیشتن بە ئامانجەکانی لەسەر مێزی پیلانگێڕی کۆببنەوە، ئەوەیە گەورەیی سەرۆکە نەتەوەیی و نیشتیمانیەکان و بچووکی و کورتەبنەیی سەرۆک و سکرتێرە حزبییەکان