(نەیارە بەکرێگیراوەکانی سەرۆک بارزانی بینیتان؟)

(نەیارە بەکرێگیراوەکانی سەرۆک بارزانی بینیتان؟)
٭لەدوای دروستبوونی بزووتنەوەی گۆڕان و وەسەرپێخستنی بزووتنەویەکی توندئاژۆو پۆپۆلیستی بێ بەرنامەو ناوەرۆک فۆرمێک لەنوسین و ئاخافتن هاتە گۆڕێ کە هەرچی سنور هەیە بەزاندیان و ڕێزی هیچ پیرۆزییەکی ئەم ووڵاتەیان نەگرت و کۆمەڵگەیان توشی نەخۆشیەکی کوشندەکردەوە کەئێستا خۆشیان پێیان چارەسەر ناکرێت

٭(سەرۆک مەسعود بارزانی) میراتگری زیاد لە(۱۱۱)ساڵ خەبات و شۆڕش و بەرخۆدانی بنەماڵەی بارزان و هەڵگری ڕۆحی ناسیۆنالیستی(مەلایی جزیزی و ئەحمەدی خانی و شێخ قادری کۆییە) کە قاڵبووی خەبات و جۆشداروی ژان و ئازارو گەلەکەیەتی و لەگەڵ ئازارەکانی گەلەکەیدا ژیاوەو باڵایی کردەو بوە بەڕابەر

٭(سەرۆک بارزانی)نە لەڕابردوو نەلەئێستاو لەداهاتووش هیچ شتێک لەپێشی دۆزی گەلەکەیەوە دانانێت و گیانفیدایی وپێشمەرگایەتی و ڕۆح بەخشی ئەو بۆ دۆزی ڕەوای ئەم گەلە مەزڵوومەیەتی بۆیە لەکاتێک سەرۆک هەرێم بوو لەڕۆژی بوون بەپێشمەرگەیشیەوە تائێستا ڕۆح لەسەردەستەو هەموو هەنگاوەکانیشی بۆ دۆزی گەلەکەیەتی بۆیە بەردەوام لەژێر فشاروگوشارێکی زۆردایەو هەرگیزیش لەهەڵووێستی نیشتیمانی و نەتەوەیی پاشەکشەی نەکردوەو ناکات

٭ماوەی نزیک بەدوو دەیەی ڕابردوو بەناوی پانتایی ئازادی بیرو ڕاوە وە پەیدابوونی ئۆپۆزسیۆنی پۆپۆلیستی باشترین دەرفەت بوو تا دوژمنانی گەلی کورد ئەمانە وەک مەقاشێک بەکاربێنێت تا لە پێگەی (بارزانی)بدەن وەلێ بێ ئاگا لەوەی فەلسەفەی ڕێبازی بارزان و کاریزمایی سەرۆک لەوە زیاتر ڕۆچوەتە ناو ناخی خەڵک کە ئەوان بتوانن کاریگەریی دروستبکەن بەڵام ژاوەژاو سەرئێشەیەکی زۆریان بۆ حکومەت و ئیدارەو هاووڵاتیانیش دروست کرد

٭سەرۆک بارزانی لەماوەی حکومڕانیکردنی وەک سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێگەی هەرێمی کوردستانی لە ڕووی سیاسی و دیبلۆماسی و ئاوەدانیەوە بردە لووتکە بەجۆرێک لەسەر ئاستی دوونیا سەرۆک بارزانی وەک سەرۆکی دەووڵەتێکی خاوەن سیادەو دانپێدانراو پێشوازی دەکراو بەجلی کوردی و بە ئاڵای کوردستانەوە دەهاتە پێشوازیکردن و کوردستانی کردبوو بەناوەندێکی گەورەیی دیبلۆماسی لەناوچەکەدا

٭لەماوەی سەرۆکایەتی سەرۆک بارزانیدا زیاد لە(۲٥)کنسوڵیە لەهەولێری پایتەخت کرانەوە کە پێنج ئەندامە هەمیشەییەکەی ئەنجومەنی ئاسایشی تێدایە و هەولێری پایتەختی کردبووە ترافیکی دیبلۆماسی ناوچەکە

٭لەسەردەمی سەرۆکایەتی سەرۆک بارزانیدا هەرێمی کوردستان لە ڕووی ئاوەدانی و پێشکەوتن و پێشکەشکردنی خزمەحگوزاریە جۆراوجۆرەکانەەوە نزیک بوو لە پێوەرەکانی پێشکەوتوویی جیهانی و ڕێژەیی بێکاری لەنزمترین ئاستیدابوو بەجۆرێک زۆرترین هەل و دەرفەتی کار بۆ هاوڵاتیانی کورووستان هەبوون

٭لەڕووی ڕۆشنبیری و چاپ و پەخش و بڵاوکراوەکانەوە زۆرترین بڵاوکراوەو گۆڤارو ڕۆژنامە لەووڵاتدا هاتنە چاپکردن و کەسیش لەسەر بیروڕایی ئازادو تەنانەت جنێوو تەشهیرو سوکایەتیش سزانەدراو نەخرایە زیندانەوە

٭لە چوارساڵی ڕابردوودا کۆمەڵێک قەیران ڕوویکردە هەرێمی کوردستان کە دوو دەووڵەتی ناوچەکەی تالێواری مەرگ برد وەلێ سەرۆک بارزانی وەک هەمیشە چۆکی دانەداو ئەم قەیرانو ئەزمەو گوشارانەشی ڕاماڵی و ئاسۆی چارەسەرو ئومێدو خۆشگەزەرانی جارێکی دیکەبەڕووی گەلی ئێمەدا هێنایەوە

٭سەرۆک مسعود بارزانی سەرۆکایەتی و سەرپەرشتی شکاندنی ئستورەیی گەورەترین و دڕندەترین دەووڵەتی تیرۆرستی جیهانی کرد کە نیوەی خاکی(سوریاو عێراقی)داگیرکردو مەرگستانێکی لەناوچەکە دروستکرد بەڵام سەرۆک بارزانی جارێکی دیکە وەک داستانی(خواکوڕک )لووتی دوژمنانی گەلەکەمانی شکاندو سەرپەرشتی بەرەیەکی(۱۰٥۰کیلۆمەتری)شەڕی دژی داعشی کردو بەسەرپەرشتی وسەرۆکایەتی سەرۆک بارزانی و گیانفیدایی پێشمەرگە قارەمانەکانمان و ڕۆحیەتی بەرگریی گەلەکەمان و دوای قوربانیەکی زۆری ڕۆحی و گیانی هەیمەنەو ئستورەو ئەفسانەی داعش شکێنراوناوچەکەیان لێ پاک کرایەوەو جارێکی دیکە ئازایەتی و قارەمانیەتی پێشمەرگەو گەلەکەمانی نیشانی جیهان دایەوە

٭سەرۆک بارزانی سەرۆکایەتی گەورەترین ڕووداوی سیاسی شۆڕشی مەدەنیانەو سەردەمیانەی کوردستان و ناوچەکەی کرد کە ئەویش ئەنجامدانی پرۆسەی (ڕیفراندۆم)بوو بەهاوکاری هەموو ئەو هێزانەی پشتگیری و پاڵپشتی ڕیفراندۆمیان کرد
ڕیفراندۆم گەورەتین وەرچەرخانی ژیانی سیاسی ئێمەو وەڵامی تەواوی دوژمنانی گەلی ئێمەشە بەجۆرێک دۆزی گەلی ئێمەو کێشەی گەلەکەمانی لە حاڵەتی لۆکاڵی وهەوڵی بچوککردنەوەوەی لەلایەن داگیرکەرانەوە کرد بە دۆزێکی جیهانی و تەواوی دوونیا ئێستا بە کێشەو گرفت ئێمەو داخوزی ئێمەش ئاشنان و دەزانن گەلی ئێمە نایەوێت ژێردەستەو ژێرچەپۆکی داگیرکەران بێت و سەربەخۆیی و ئازادی و سەربەستی دەخوازێت

٭دوای تەواو بوونی وادەی سەرۆکایەتی سەرۆک بارزانی ئامادەنەبوو نەوادەی بۆ درێژبکرێتەوە نە یاسایی بۆ دەستکاری بکرێت و دەسەڵات وپۆستەکەی تەسلیمی حکومەت و پەرلەمان و دەسەڵاتی دادوەریی هەرێمی کودستان کردوەوە وەلێ لەوڕۆژەوە تائێستا بۆتەواوی گەلی ئێمە لەهەر چوارپارچەوجیهانیش ڕوون بوویەوە کە ههبوونی سەرۆک بارزانی چی شکۆیەکی بەکوردو کوردبوون بەخشی بوو وە نەبوونی ڕابەروسەرۆکایەتی سەرۆک بارزانی چی زیانێکی لە دۆزی گەلی داوەودەدات و ئاقڵمەندانی ئەم ووڵاتە دەمێکە دەیانووت دەست بەسەرۆک بارزانیەوە بگرن و تابتانگەیەنێت بەکەناری ئارامی یەکجارەکی بەڵام کاڵفامەکان دەیانووت هەمووکەسێک دەتوانێت سەرۆکایەتی هەرێم بکات یاخود دەیانووت هەرکەس لەبازاڕ بگریت دەتوانێت سەرۆک بێت ئاخی گەوجێنراو ئێمە حکومڕانی سوسیرا دەکەین و سویدو نەرویچ هاوسێمانن؟ ئێمە دەورەدراوین بەکەڵپەی گورگ پیاوی خۆی دەوێت ئەم گهلە کەڵپەی گورگ و سەگ بپارێزێت و ڕێنوێنی بکات، بۆیە هەقە ئێستا هەقە لەونەیارە بەکرێگیراوانەی سەرۆک بارزانی بپرسین نەبوونی بارزانیتان بینی؟
Top