هەموو هەوڵەكانی سەرۆك بارزانیی لە پێناو ئاشتی و چەسپاندنی دۆزی كوردە ..

هەموو هەوڵەكانی سەرۆك بارزانیی لە پێناو ئاشتی و چەسپاندنی دۆزی كوردە ..
داگیركردنی خاكی كوردستان ، گەلی كوردی ناچار كرد تا دەست بە خەبات و تێكۆشان بكات لە پێناو گەیاندنی پەیامی مەزڵومییەتی نەتەوەیەك كە خاك و نیشتیمانی دوور لە ویستی خۆی داگیرو دابەشكراوە . بە درێژایی بزاڤی رزگاریخوازی كوردستان لە باشووری كوردستان و رژێمە یەك لە دوای یەكەكان هەموو هەوڵەكانی لە پێناو ئەوە خرانە گەر تا بە ئاشتی و گفتگۆ كێشەكان چارەسەر بكرێن بەڵام تا ئێستا هیچ كام لە دەسەڵاتدارانی بەغدا ئامادە نەبوون ە كۆتایی بەو جەنگە نارەوایە و چارەسەر كێشەكان لە رێگەی ئاشتییەوە بهێنن . خۆ ئەگەر تەنیا ئاماژە بە رووداو و مێژوویی سێزدەساڵەی رابردوویی بەغدا و هەولێر ئاماژەیەكی روون و ئاشكران كە بە بێ‌ بوونی كورد ، پرۆسەی سیاسی عێراق ئیفلیجە و ناتوانرێ‌ عێراقێك سەقامگیری سیاسی و ئەمنی بەخۆیەوە ببینێ‌ چوونكە كاتێ‌ سەقامگیری سیاسی لە وڵاتێك نەما مەحاڵە سەقامگیری ئەمنی و پێكەوەژیان دروست ببێ‌.چوار ساڵی رابردوو، پێشمەرگە،سەرۆك بارزانیی لە پێناو پاراستنی مێژوویی و خەباتی گەلی كورد، رووبەرووی گەورەترین پیلانگێری مێژوویی بۆ سرٍینەوەی كورد وكوردستان بۆوە و كارێزمایی و پێشمەرگە ئاسا توانی سەركەوتنی گەورە تۆمار بكات یەكێك لەو شانازییە گەورانە یفراندۆمی سەربەخۆیی بوو بە ئەمری‮ ‬واقیع و گەلی‮ ‬كورد لەو ریفراندۆمەدا سەركەوتنێكی‮ ‬گەورەی‮ ‬بەدەستهێنا،‮ ‬هەرچەندە خەڵكانێك ویستیان ئەوە سەرنەگرێ‮ ‬یان دواخرێ،‮ ‬بۆ ئەمەش دەستیان بە ترساندنی‮ ‬خەڵك دەكرد‮ ‬یان هەندێك لە میدیاكان دەهۆڵی‮ ‬نەخێریان لێدەداو هەندێ لە حزبەكانیش تا رۆژی‮ ‬دەنگدان نەهاتنە سەرخەت و سەرەنجامیش كە زانیان بە ئیسراری‮ ‬جەنابی‮ ‬سەرۆك ریفراندۆمەكە هەر دەكرێ و لە كارواندا بەجێدەمێنێن،‮ ‬ناچار سواری‮ ‬ئەو شەمەندەفەرە بوون كە ریفراندۆم بوو،‮ ‬بەهەرحاڵ دەستیان خۆش،‮ ‬ئەوەی‮ ‬لای‮ ‬من گرنگە لێرەدا كارێزمای‮ ‬سەرۆكە‮ ‬، جەنابی‮ ‬سەرۆك دڵنیایی‮ ‬بە خەڵكی‮ ‬كوردستان دەدا كە ریفراندۆم و دەوڵەتی‮ ‬كوردستان دەبێتە ئەمری‮ ‬واقیع و چەندین جار فەرمووی‮ ‬سەركەوتنەكە بۆ ئێوە بێ شكست من تەحەمولی‮ ‬مەسئولیەت دەكەم‮. ‬ئەنجام بینیمان ریفراندۆم بەسەركەوتنێكی‮ ‬زۆر گەورەوە بووە ئەمری‮ ‬واقیع و سەرجەم حزبەكانیش هاتنە سەرخەت،‮ ‬چونكە مەسئولیەتێكی‮ ‬مێژوویی‮ ‬بوو و كەس نەیدەتوانی‮ ‬خۆی‮ ‬لێ بدزێتەوە‮. ‬سەرۆك بارزانی لە پێشەوەی‮ ‬سەنگەرەكانی‮ ‬دژ بە داعش سەرپەرشتی‮ ‬شەڕی‮ ‬دەكرد، بە خۆی‮ ‬و كوڕەكانی‮ ‬و برازاكانی‮ ‬كەس ناتوانێ نكولی‮ ‬لێ بكات بە شاهێدی‮ ‬هەموو دونیا كەس نەچوو لە سەنگەرەكان سەردانی‮ ‬بكا،‮ ‬هەر بەڕێزیشیان بوو هەموو دونیای‮ ‬هێنا سەر خەت و سەرنجی‮ ‬هەموومانی‮ ‬راكێشا بۆ مەسەلەی‮ ‬ریفراندۆم،‮ ‬جگە لە هەڕەشەی‮ ‬وڵاتانی‮ ‬دراوسێ و شۆڤینیەتی‮ ‬عەرب و بەرپرسانی‮ ‬عێراقی‮ ‬بە شیعە و سوننەوە و جامیعەی‮ ‬عەرەبی‮ ‬و وڵاتانی‮ ‬زلهێز و نەتەوە‮ ‬یەكگرتووەكان و دوایین جاریش ئەنجوومەنی‮ ‬ئاسایش كە واز لە ریفراندۆم بێنێ‮ ‬یان دوای‮ ‬بخا،‮ ‬بەڵام بەڕێزیان تەنیا‮ ‬یەك وەڵامی‮ ‬بۆیان هەبوو كە ئەوە ئیرادەی‮ ‬میللەتی‮ ‬كوردە، ئەوە بوو ریفرانـــدۆمی سەربەخۆیی لە‮ ‬9/25‮ ‬كراو بە سەركەوتنێكی‮ ‬یەكجار مەزنەوە كەرنەڤاڵی‮ ‬خۆشی‮ ‬بەڕێوەچوو‮ ‬، بووە رۆژێكی‮ ‬مێژوویی‮ ‬لە مێژووی‮ ‬كورد و كوردستاندا.گەلی كورد لەهەر چوار پارچەی‮ ‬كوردستان و لە هەموو دنیا شانازی‮ ‬بە مرۆڤێكی‮ ‬راست و پاك و خاوەن هەڵوێستی‮ ‬وەكو سەرۆك بارزانی‮ دەكات ،چونكە‮ بووە سیمبول بۆ داكۆكی‮ ‬لە مافی‮ ‬رەوای‮ ‬میللەتەكەی‮. بۆیە لەماوەی دروستبوونی سێ‌ خوڵی پەرلەمانی و حكومەتی رابردوویی عێراق ، گەر هەوڵی سەركردایەیی كورد و بە تایبەت سەرۆك مسعود بارزانیی نەبوایە ،نەك نەدەتوانرا شتێك بە ناوی حكومەت دروست ببێ‌ بەڵكو لەهەمانكاتیشدا عێراق زیاتر تووشی شپرزەیی و تێكچوون دەبۆوە ،سەرٍەرایی ئەوەی بەغدا هیچ كاتێ‌ پایەند نەبووە لە سەر ئەوەی مافەرەواكانی كورد جێبەجێی بكات و هەمیشە خۆی لێدزیوەتەوە . ناكۆكیی و مڵمڵانییەكانی نێو عێراق قوڵن و قوڵتریش دەبێتەوە ، ئەوەی لێرەدا گرنگە ئەوەیە وەك چۆن جەنابی سەرۆك بارزانیی بەردەوام جەختی لە سەر كردۆتەوە ئەوەیە كە بەشداریكردنی ئەمجارەی گەلی كورد لە پرۆسەی سیاسی عێراق بەندە بە جێبەجێكردنی شەراكەتی راستەقینە و بە بێ‌ گرنتی ودڵنییایی مەحاڵە كورد بەشداری لە دروستكردنی حكومەتێك بكات كە مافەكانی و بەتایبەت 140 ی ئاسایی كردنەوەی دۆخی كەركووك و ناوچە كوردستانییەكان و هەوڵی گەراندنەوەیان بەشداری بكات .روون و ئاشكرا كە سەرۆك بارزانی چاك دەركی بەوە كردبوو و دەیزانی كە پرۆسەی سیاسی رێڕەوەی راستیی خۆی لە دەست داوە، بە ئاراستەیەكی مەترسیداردا دەڕوات، بۆیە داوای لە سەركردە سیاسییەكان كرد كە بكەونە گفتوگۆی جیددییەوە بۆ راستكردنەوەی ئاراستەی ئەم پرۆسەیە، بەڵام بێسوود بوو، وایانزانی كە ئەم داواكارییە بۆ ئامانجی سیاسی و حزبییە، نازانن رۆژ بە رۆژ خراپتر دەبێت، ئەوان پشتیان لە داواكەی بارزانی كرد، بۆیە پرۆسەی سیاسی كەوتە نێو تونێڵێكی تاریكەوە، پرۆسەی سیاسی لار بۆتەوە چونكە هەر لە سەرەتاوە بە ئاراستەیەكی خواردا گوزەری كرد، لەبەر ئەوە تەنیا بەوە راست دەبێتەوە كە بگەڕێینەوە ئەو خاڵەی كە لێیوە دەستمان پێكرد دوای رووخانی رژێم لە ساڵی 2003، داعش پەیدا بوو و ماعش شوێنی گرتەوە، گەندەڵكاران هاتنە مەیدانەوە و تایفەگەران دەستیان بەسەر كاروباردا گرت، ئەنجوومەنی نوێنەران بوو بە یانەیەك بۆ گرێبەستی سیاسی و بەئامانجگرتنی كەسایەتییەكان و موزایەداتكردن، ئەنجوومەن هەیبەتی خۆی لە دەست دا، بوو بە بووكەڵەیەك بە دەست تاقمێكی كەمەوە كە لە رێی ئەنجوومەنەوە مەرامی كەسیی و سیاسیی خۆی وەدی بهێنێت، وەلابوون بۆ حزب و تایفە و نەتەوە و دەوڵەت و كەسایەتییەكان شوێنی وەلابوون بۆ نیشتمانی گرتەوە، كاتێكیش ئینتیما بۆ نیشتمان لەق دەبێت، وڵات دەكەوێتە دەست هەندێك كە بە ئارەزووی خۆیان پەخشان و تەخشانی پێدەكەن، بۆیە هاووڵاتیش هیچ ئومێدێكیان نەماوە و هیواخوازن وڵات بەجێبهێڵن بۆ ئەوەی بحەسێنەوە و هەست بە ئارامی و سەقامگیری بكەن، كاتێكیش بارزانی بێئومێد بوو لە چاكسازیی پرۆسەی سیاسی و بینی كە دەستوور بە ئاشكرا پێشێل دەكرێت و دامەزراوەكانی دەوڵەت بوونەتە دامەزراوەی حزبی و تایفەگەریی دژ بە گەلی كوردستان، بۆیە بریاری لە سەر ریفراندۆمی سەربەخۆیی دا تا بە دەسەڵاتدارانی بەغدا بڵێ‌ كە گەر مافەكانی كورد جێبەجێی نەكرێ‌ ،چیتر گەلی كورد ئامادە نییە لە سەر چوارچێوەی دیكتاتۆرێكی تر دا بمێنێتەوە .. بۆیە ، بە بێ‌ هەوڵەكانی سەرۆك بارزانیی پرۆسەی سیاسی لە عێراق ئیفلیجە و حكومەتێك بە ناوی عێراق دروستبوونی مەحاڵە ..
Top