هەنگاو نان بەرەو دروستبونی کوردستانێکی بەهێز بەڵام چون؟

هەنگاو نان بەرەو دروستبونی کوردستانێکی بەهێز بەڵام چون؟
پێکەوە سازانی حزبە سیاسیەکانی کوردستان لە نێو پڕوسەی سیاسی هەرێمی کوردستاندا پێویستیەکی حاشا هەڵنەگرە بە تایبەت بو ئەم قوناغەی کە ئێستاا هەرێمی کوردستان تێیدا گوزەر دەکات .

حزبی سیاسی چ بەشدار بێت لە حکومەت یانیش ئوپوزسیون بێت لە دەرەوەی حکومەت
دەبێ لە سەر بنەمای بەرژەوەندی گشتی و پاراستنی ئاسایشی نیشتیمانی هەڵسوکەوت بکات
و نەبێتە هوی دروستکردنی بوشایی و لەدەرەوەی ڕێسا و یاساکاندا ڕەفتار نەکات

چونکە دروست بونی هەر چەشنە فەڕاغێکی سیاسی یەکسانە بە مەترسی و هەڕەشە بو سەر ئەزمونی هەرێمی کوردستان بە گشتی

شایانی باسە یەکێک لە فاکتەرە سەرەکیەکانی کولتوری دیموکراسی بڕوابونە بە پێکەوە ژیانی ئاشتیانە و سیاسیانە وپابەند بون بەم پرەنسیپە گرنگە

واتە جێگیری و سەقامگیری گشتی سیاسی و کومەڵایەتی بە پێچەوانەوە دەبێتە مایەی دەرچون لە ئاراستەی ئاسایی لە هەمو ڕویێکەوە .

کەواتە بە هێز بونی گیانی دیموکراسی لە هەرێمی کوردستاندا بە تایبەت لە ڕوی سیاسیەوە بایەخێکی یەکجار زوری هەیە

چونکە گیانی دیموکراسی لەنێو حزبە سیاسیەکاندابە گشتی تا چەند بە هێز بێت ئەوەندەش یەکتر قەبوڵکردن و ڕێز گرتن لە تایبەتمەندیەکانی یەکدی پتەوتر دەکات و بە تێپەڕبونی کات ئەقڵیەتی سڕینەوەی یەکتر لە گوڕەپانی سیاسی هەرێمی کوردستاندا کاڵ دەبێتەوە و نامێنێت.

جێگەی داخە کە هندێ تاقم و لایەنی سیاسی کوردستان لە پێناو چەند بەرژەوەندیەکی تەسکی حزبیدا دا ئامادە بونە گەل و خاکی پیروزی کوردستانیش بە داگیرکاران ببەخشن لە دژی ڕکابەرە سیاسیەکانیان

ئەمەش ئەوە دەگەینێت کە ئەمانە بڕوایان بە پڕوسێسی دیموکراسی نەبووە و نیە و پڕوسەکە لە بەرژەوەندی خویاندا نابینن وەک حزب
وە ئەوەی تەعبیر لە بەرژەوەندی خویان و حزبەکەیان نەکات بە هەمو هێزو توانایەکیانەوە دژبەرایەتی دەکەن و هەر ئەمەشمان بینی لە چەند ساڵی ڕابردودا .

لە کوتایی دا پرسیار ئەوەیە /
ئایا حزبە سیاسیەکانی هەرێمی کوردستان بەرژەوەندی باڵای نیشتیمان بە هەند وەردەگرن یان بەرژەوەندی تاکەکەسی و حزبی؟

ئایا بە گیانێکی دیموکراسیانە و ئاشتیانە یەکتر قەبوڵ دەکەن یانیش بەردەوام دەبن لە پیلانگێڕی و نەخشە کێشان بو سڕینەوەی یەکتر؟

ئایا هەمویان بە یەکەوە هاوکار دەبن بو بونیاتنانی کوردستانێکی بە هێز یانیش بە پێچەانەوە؟

ئەمانەو چەندین پرسیاری دیکە کە وەڵامەکەیان بو خوێنەری خوشەویست بە جێ دەهێڵم .

بە هیوای بونیاتنانی گەل و نیشتیمانێکی بە هێز لە ئایندەدا.
Top