پارتی،سەرۆك بارزانیی ئاڵاهەڵگری گشت شۆڕشەكان لە پێناو گەڕاندنەوەی مافە زەوتكراوەكان

پارتی،سەرۆك بارزانیی ئاڵاهەڵگری گشت شۆڕشەكان لە پێناو گەڕاندنەوەی مافە زەوتكراوەكان
پارتیی لە پێناو رزگاركردنی گەلێكی چەوساوە و خاك داگیركراوە و هەروەها بۆ درێژپێدانی گشت شۆرش و بەرخۆدانەكانی كورد وكوردستان هاتە گۆرٍەپانی خەبات و لە پێناو چەسپاندنی مافە داگیركراوەكان بەردەوام قوربانیی بەخشیووە و رووبەرووی دوژمنان و داگیركەران بۆتەوە و كۆڵی نەداوە ..پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان،‮ ‬ خاوەنی مێژووییەكی پرشانازی ،‮ ‬خەبات و تێكۆشانێكی‮ ‬گەورەیە و رێبەرێكی‮ ‬وەك مستەفا بارزانیی بووە لە هەمانكاتیشدا هەڵگری‮ ‬هەگبەیەكی پر لەتایبەمەند ‬و خاسیەتە،‮ ‬وەك ئەوەی‮ ‬حزبێكی‮ ‬واقعیە و پێ بەپێی‮ ‬پێشكەوتنەكانی‮ ‬سەردەم و گەشەكردنی‮ ‬كۆمەڵگا هەنگاو دەنێ،‮ هەر‮وەها لە پرسە ‬نەتەوەییەكانیش ئامانج و ستراتیژییەكی ‬زۆر روونی‮ ‬هەیەو هیچ كاتێك سازش لەسەر مافەكانی‮ ‬گەلی‮ ‬كوردستان ناكات،‮ ‬لە بارەی‮ ‬پێكەوە ژیانیش لەگەڵ پێكهاتەكانی‮ ‬ئاینی‮ ‬و نەتەوەییەكان هیچ جیاكاریەك لە نێوانیاندا ناكات و باوەڕی‮ ‬قوڵی‮ ‬بە مافەكانیان هەیە،‮ ‬هەر لەبەر ئەمەشە هەموو پێكهاتەكان لە كوردستان،‮ ‬لەگەڵ پارتیدا تەبان و پشتگیری‮ ‬دەكەن،‮ ‬حزبەكانی‮ ‬تریش ئەو پێكهاتانە بە پاشكۆی‮ ‬پارتی‮ ‬دەزانن‮. ‬پارتی‮، خاوەن سیاسەت ودیپلۆماسییەكی كارا وبەهێزە بە ‬تایبەت لە پەیوەندییە نێودەوڵەتیەكان حزبێكی‮ ‬بەتوانایە و هەمیشە دەتوانێت باشترین پەیوەندی‮ ‬دروست بكات‮. ‬پارتی‮ ‬باوەڕی‮ ‬بە كاری‮ ‬پێكەوەیی‮ ‬هەیە و هەمیشە خاوەن ئەو باوەڕەیە كە پێویستە لەگەڵ لایەنەكانی‮ ‬تر كاربكات و حوكمڕانی‮ ‬بكات . هەروەها توانیوێتی بە شێوەیەكی زۆر باش و بەرچاو دۆزی كورد بە دونیا بناسێنێت ..پارتی دیموكراتی كوردستان، ‬حزبێكی‮ ‬تۆكمەو‮ ‬یەكریزە و خاوەن سەرۆكێكی‮ ‬مێژوویی‮ ‬و كاریزمایی‮ ‬وەك بارزانییە كە هەموو پارتیەكان و زۆرینەی‮ ‬میللەتی‮ ‬كوردیش باوەڕێكی‮ ‬قوڵیان بە سەركردایەتی‮ ‬ئەو هەیە،‮ ‬بۆیە هەمیشە پارتی‮ ‬هەمیشە پێشەنگ لە كوردایەتی بۆ بەدەسهێنانی مافەرەواكان.. پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان ئەو حزبەیە كە پارێزگاری‮ ‬لە كورد و كوردستانی‮ ‬كردووەو و هەر پارتیش دەتوانێت‮ ‬لە مەو دووا پارێزگاری‮ ‬لە خەڵكی‮ ‬كوردستان بكات و دەستكەوتی‮ ‬زیاتر و گەورەتریش بە دەست بهێنێت و داهاتویەكی‮ ‬باش روناكیش دەستەبەر بكات‮.
مستەفا بارزانی ، رێبەری بزاڤی رزگاریخوازی كورد وكوردستان توانیی مرۆڤێكی نوێ پەروەردە بكات؛ به‌پێی ویست و داواكاری كۆمه‌ڵگای كوردستان بۆ ئازادیخوازی و مافی نه‌ته‌وه‌یی گه‌لی كورد ئامادەیانی‌ كرد.بۆیە دەتوانین بڵێین كە دیارترین كه‌سایه‌تی مێژووی سه‌د ساڵه‌ی ڕابردووی كوردستان رێبەر روحی نەتەوەیی كورد مستەفا بارزانی نه‌مرە؛ ئاستەمە جارێكی تر نه‌ته‌وه‌ی كورد كه‌سایه‌تییه‌كی وه‌كو مستەفا بارزانی عه‌داله‌تخواز و نه‌ترس له‌سه‌ر پرسی نه‌ته‌وه‌یی میلله‌ته‌كه‌ی به ‌خۆیه‌وه‌ ببینێ؛ بارزانی توانیی به‌ كاره‌كانی خۆی له‌ وته‌ و كردار بە خەڵکی بسه‌لمێنێ كه‌سێكی خاوه‌ن پرۆژه‌یه‌ بۆ میلله‌تی كورد و، ئاماده‌یه‌ قوربانی بدات به‌ خۆی‌ بۆ ڕزگاری ئه‌و میلله‌ته‌، چونكه‌ بارزانی ته‌نیا شۆڕش بوو به‌ سه‌ركردایه‌تی خۆی بگات به‌ ئامانجی خۆی پێش ئه‌و شۆڕ‌شه‌ گشت شۆڕشه‌كانی تر شكان و تووشی ڕوخان بوون به‌ڵام له‌ شۆڕشی ئه‌یلوول بارزانی سه‌ركردایه‌تی شۆڕشێكی كرد توانیی ئۆتۆنۆمی كه‌ به‌رنامه‌ی بوو به‌سه‌ر حكوومه‌تی عێراقدا بسه‌پێنێ و بیگه‌یێنێته‌ ئه‌نجام ئه‌مه‌ش یه‌كم جار بوو شۆڕشی كورد له‌سه‌ر ده‌ستی بارزانی بگاته‌ ئه‌نجامی خۆی . ئه‌گه‌ر ڕاست ده‌كه‌ین ئه‌وا ده‌توانین و ئه‌و توانایه‌مان هه‌یه‌ و ڕێبازه‌كه‌مان ده‌توانێت ببێته‌ ڕێنیشانده‌ر بۆمان بۆ ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر ئه‌و كۆسپانه‌دا زاڵ بین و ده‌ربازیش بین چونكه‌ ده‌زانین مستەفا بارزانی بۆ خۆشبه‌ختی و به‌ختیاری و سه‌ربه‌ستی ئه‌م گه‌له و میلله‌ته‌ بوو تا بگه‌ینێته‌ قۆناغی كۆتایی و كورد له‌ژێر ده‌ستی ده‌ربێت و ببێت به دەوڵەت، كه‌ په‌نجا ساڵی تێكۆشانی بارزانی و پێشتریش تێكۆشانی شێخ عه‌بدولسه‌لامی بارزانی ئه‌مه‌ سه‌ده‌یه‌ك و چاره‌كێكه‌ تێده‌كۆشین تا ئه‌و میلله‌ته‌ ڕزگاری بێت ئێستا ده‌رفه‌ته‌ ئێمه‌ له‌ ده‌وری سه‌ركردایه‌تی له‌ ده‌وری درێژه‌ پێده‌ری ئه‌و ڕێبازه‌ كه‌ سه‌رۆك بارزانیـیە ده‌توانین كۆ بینه‌وه‌ ، درێژە پێدەری رێبازی كوردایەتی بین لە پێناو گەیاندنی گەلی كورد بە كەنارٍی دڵنییایی..
نۆ ساڵی رابردوو هەرێمی كوردستان بە قۆناغێكی زۆر سەخت و دژوار گوزەری كرد لە لایەن فشارو گەمارۆی بەغدا و لەلایەكی تر پیلانگێری و كودەتایی نێو خۆیی چەند لایەنێك لە دەڤەری سلێمانی و چەند ناوچەیەكی تر ، هەروەها جگە لە رووبەرووبوونەوەی شەرٍی تیرۆر و ئینجا بینیمان كە چۆن گروپێكی نێو یەكێتی بوونە چاوساغ و كۆیلە و جاشی وڵاتانی ئیقلیمی بۆ داگیركردنی كەركووك و ئەو ناوچە كوردستانییانەی كە بە خوێنی دەیان پێشمەرگە رزگارو پارێزراو بوون . هەموو ئەو پیلانگێریییانە خۆی لە یەك ئامانج دەبینییەوە شكاندنی ئیرادی پارتی و بارزانیی و دواتر كۆتایی هێنان بە دەسەڵات و قەوارەی سیاسی و دەستووری هەرێمی كوردستان . لەلایەكی ترەوە ئامانجی تر ئەو خیانەتكردن و كودەتا و ئاژاوەگێرییانە ئیرەیی بردن و پیسی هەندێ‌ كەس و لایەنیی ناكوردپەروەربوو دەرحەق بە بەسەرۆك مسعود بارزانی ئەنجامدرا، لەبەر ئەوەی ئەنجامدەرانی ئەم خیانەتە تەنیا ئامانجیان ئەوەبوو كە دەوڵەتی كوردستان لەسەر دەستی بارزانی دانەمەزرێت.هەندێك لەوانەی كە خیانەتەكەیان ئەنجامداوە و پێش دەبابەكانی حەشدی شەعبی كەوتن و كەركوكیان تەسلیم كرد، بیانووی ئەوە دەهێێنەوە كە هێزی دوژمن نابەرانبەر بووە و نەیانوویستووە شەڕێكی دۆڕاو بكەن، بەڵام هەر تەنیا چوار رۆژ دوای خیانەتی 16ی ئۆكتۆبەر و لە كاتیكدا بەهۆی خیانەتەكەوە مۆراڵی پێشمەرگەش وەك رۆژانی پێش 16ی ئۆكتۆبەر نەبوو، كاتێك هێزەكانی عێراق و حەشدی شەعبی ویستیان بەرەو دهۆك و هەولێر پێشرەوی بكەن، هێزی پێشمەرگەی كوردستان پیشانی جیهانی دایەوە كە چۆن مقاوەمەت دەكات، هەر لەو شەڕانەدا هێزی پێشمەرگەی كوردستان توانی سەدان تانك و زرێپۆش و هەمەر و هامڤی لە مەخمور و پردێ و سحێلا بە هێزەكانی عێراق و حەشدی شەعبی بەجێبهێڵێت، لەدوای ئەم بەرگرییە قارەمانانەیەش باردۆخەكە بەتەواوەتی گۆڕا و زەمینەیەكی تازە هاتە پێشەوە.هەر بۆیە ئەگەر ئەو خیانەتە نەبوایە و لە كەركوك بەرگری بكرابووایە ، ئەوا چۆن بە چەند رۆژێك دوای بەرگریكردنی قارەمانانەی هێزی پێشمەرگەی كوردستان بە سەرپەرشتی راستەوخۆیی سەرۆك بارزانیی لە " پردێ و مەخموور و سحێلا "باردۆخەكە گۆڕا وتەنانەت وتوێژیش لەنێوان هەولێر و بەغدا دەستی پێكردەوە و دوای ئەویش پەیوەندییە دیپلۆماسییەكانی كوردستان و جیهان وردە وردە گەڕایەوە و، دواتریش گەمارۆی ئاسمانی لەسەر كوردستان هەڵگیرا، ئەوا لەدوای بەرگرییەكی ئاواش لە كەركوك دوای چەند رۆژێك جارێكی دیكە باردۆخەكە دەگۆڕا و ئێستا لەگەڵ عێراق دانوستاندنی ئەوەمان دەكرد سنوری نێوان كوردستان و عێراق چۆن بێت. نەیارانی كورد و كۆیلەكانیان باش دەزانن كە پارتی و بارزانیی چیاییەكی پۆڵایینە ودوژمنان تووشی هەڵدێر دەكاتەوە و تێكدەشكێنێ‌..
Top