بۆ بەڕێز جەنابی سەرۆک بارزانی

بۆ بەڕێز جەنابی سەرۆک بارزانی

لە سوورە مەرگەییەوە
بەڕێز.. وەک جەنابت و هەموو خەڵکی کوردستان ئاگادارن، پەرلەمانتارانی خولی چوارەمی پەرلەمانی کوردستان هۆڵی پەرلەمانیان کردە فەوزاخانەی سیاسی، لە گەرمەی شەڕی داعش و مەترسیەکانی ئەو رێکخراوە تیرۆریستیە لەسەر کورد و کودردستان، ویستیان پێشمەرگە پێ پشت و پەنا بکەن، لە دەرەوە و لە ناوەوە بە میلیشیا و ئەنفالچیان ناو دەبردن، لە شەقامیش دنەی خەڵکیان دەدا بۆ ئاژاوە نانەوە و ئەوەی پێیان کرا کردیان، بەڵام پێشمەرگە بە پشتیوانی جەنابتان گوێی بەو دەنگە خۆفرۆشانە نەدا و بە ئەرکی نەتەوەیی و نیشتیمانی خۆی رابوون و دەستەکەوتەکانیان پاراستن و تەمومژی بەردەم ئاسۆیان رەوانەدەوە.
بەڕێز.. لە ماوەی ئەم خولەی پەرلەماندا کوردستان دووچاری گەورەترین قەیرانی سیاسی و ئابووری سەربازی بوو، قەیرانەکان بە جۆرێک بوون کە زۆر وڵاتی سەربەخۆش خۆیان لە بەرامبەردا رانەدەگرت، بەڵام حەکمی جەنابت و بە ئازایەتی و گیانبازی پێشمەرگە و خۆڕاگری دڵسۆزانی کورد توانرا ئەو قۆناغە پڕ قەیرانە تێپەڕێنین.
ئەوەی جێگای پرسیارە ئەو هەموو قەیران و مەترسی و هەڕەشانە نەیانتوانی کۆدەنگی و یەکهڵوێستی لەناو پەرلەمانتارانی فراکسیۆنە جیاوازەکان درووست بکەن، پرسە نەتەوەیی و نیشتیمانیەکان و گەف و هەڕشەی داگیرکاران نەبوونە هۆکاری بنبڕکردنی فەوزا سیاسی و حزبییە درووست کراوەکانی ناو پەرلەمان، بەڵام ئەوەتا دەبینین (٤٨) ملیۆن دینار کۆی کردوونەوە و موو بە بەنیانەوە ناچێ.
لە ماوەی ئەو چوار ساڵە و بە درێژایی مێژووش هیچ نەماوە بەڕێزتان بۆ یەکڕیزی ناوماڵی کورد نەیکەی، لێرەوە داوا لە بەڕێزتان دەکەم لە رێگەی پەرلەمانتارانی خانەشین کراوی پارتی ئەو تاقانە یەکڕیزیەی ناو پەرلەمانتارانی فراکسیۆنە جیاوازەکان تێکبدە و مەهێڵە پەرلەمانتارانی پارتی ئەو (٤٨) ملیۆن دینارە وەربگرن.
Top