ستراتیژی كورد لەبەغدا تەنیا بۆ جێبەجێكردنی مافەدەستوورییەكانیەتی ..

ستراتیژی كورد لەبەغدا تەنیا  بۆ جێبەجێكردنی مافەدەستوورییەكانیەتی  ..
لەگەڵ ئەوەی هەرێمی كوردستان لەماوەی 13ساڵی رابردوو، خۆی بە شەریكی راستەقینە زانیووە و بەشداری سەرٍەكیی بووە لە دروستكردنی عێراقی نوێ ، بەڵام دەسەڵاتدارانی بەغدا بە هۆی زاڵبوونی دەستێوەردانی وڵاتان و كێشەی تائفی و مەزهەبی نەك هەر ئامادە نەبوونە مافەرەوادەستوورییەكانمان جێبەجێی بكەن ، بەڵكو سیاسەتی پەراوێز خستن و گەمارۆدان و هەتا داگیركاری و بەكارهێنانی هێز ومیلیشا و چەكی قەدەغەكراویان لە دژی گەلی كورد بەكارهێناوە..ئەوەی لە سەر حكومەتی نوێی بەغدا پێوستە و دەبێی سەركردایەتیی سیاسی كورد بە جێدی كاری لە سەر بكات ئەویە كە دەبی َ كار بۆ ئاساییبوونەوەی دۆخی ناوچەكانی مادەی 140 و دەست پێكردنەوەی جێبەجێكردنی ئەم مادەیە بەپێی بڕگەكانی دەستوور .پشكی هەرێمی كوردستان لە بودجەی گشتی عێراقدا ب سازان بكرێتەوە بە 17%.بودجەی هێزی پێشمەرگە و پێداویستییەكانی كە دەچێتە چوارچێوەی خەرجی سیادییەوە، لەلایەن عێراقەوە دابین بكرێت.ئەگەر چی مێژوو وبیرەوەری تاڵمان لەگەڵ رژێمەكانی رابردوو عێراق هەبوو و بەڵام عێراقی دوای رووخانی رژێمی بەعس یش نەیتوانیی ببێتە جێی متمانە بۆ گەرٍاندنەوەی مافە زەوتكراوەكانی گەلی كورد . هەر ئەو راستییەش بوو كە گەلی‮ ‬كورد ،‮ ‬بە رێژەی‮ ‬زیاتر لە‮ ‬%92.7 ‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬هەڵبژارد،‮ ‬لەو ریفراندۆمەی‮ ‬كە لە‮ ‬25 ‮ ‬ئەیلولی‮ ‬2017 ‮ ‬ئەنجامی‮ ‬دا،‮ ‬كەچی‮ ‬سەركردایەتی‮ ‬كورد بڕیاریدا بەشداریی‮ ‬لە هەڵبژاردنەكانی‮ ‬پەرلەمانی‮ ‬عێراقدا بكات،‮ ‬كە ‬ئەوەش گوزارشت و دووپاتكردنەوەی‮ ‬پێشووە،‮ ‬كە چەندین جار رایگەیاندووە،‮ ‬ئەویش دەستگرتنە بە دیالۆگ و دانوستان و چارەی‮ ‬ئاشتیانە‮. ‬لەگەڵ پێویستی‮ ‬گەیشتن بە رێكەوتنێكی‮ ‬كوردی‮-‬عەرەبی،‮ ‬لەبارەی‮ ‬ئایندەی‮ ‬عێراق،‮ ‬كە مافەكانی‮ ‬گەلی‮ ‬كوردستان دابین بكات،‮ ‬بەردەوامی‮ ‬پەیوەندی‮ ‬مێژوویی‮ ‬نێوان هەردوو گەل،‮ ‬پاراستنی‮ ‬بەرژەوەندییە ستراتیژییەكان و ئاسایشی‮ ‬نەتەوەییشیان مسۆگەر بكات‮. ‬بەشداریكردنی‮ ‬كوردستانیان لە هەڵبژاردنەكانی‮ ‬عێراق،‮ ‬ئەوەش دووپات دەكردەوە ،‮ ‬گەلی‮ ‬كوردستان هێشتا دەستی‮ ‬بە دەستووری‮ ‬فیدراڵی‮ ‬و‮ ‬یەكڕیزی‮ ‬وڵات گرتووە،‮ ‬ئەگەر دەوڵەتی‮ ‬عێراق پابەندی‮ ‬ئەوە بێت،‮ ‬دەستوور بە دەق و گیانەوە پەیڕەو بكات،‮ ‬كە بە ئەنقەست و موكڕبوون پشتگوێی‮ ‬خستووە،‮ ‬هەر ئەوەش پاڵی‮ ‬بە شەقامی‮ ‬كوردستانی‮ ‬وەنا،‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬هەڵبژێرێت،‮ ‬زێدەباری‮ ‬سزادانە گشتییەكان كە وڵات سەپاندی،‮ ‬وەكو بێبەشكردنی‮ ‬هەرێم لە بەشە بودجەی‮ ‬گشتی‮.ئەو پرسیارەی‮ ‬خۆی‮ ‬دەسەپێنێت ئەوەیە‮: ‬ئایا كابینەی نوێ‌ عێراق بە سەرۆكایەتی عادل عەبدوڵمەهەدی هەمان هەڵە و سەرەرۆیی مالیكی و جەعفەری دووبارە دەكاتەوە و دەتوانێ‌ ‬پابەندی‮ ‬پەیڕەوكردنی‮ ‬دەستووری‮ ‬فیدراڵی‮ ‬بێت،‮ ‬بتوانێت پردەكانی‮ ‬متمانەیی‮ ‬دورست بكات و چارەی‮ ‬كێشە ئاڵۆز و ئەستەمەكانی‮ ‬نێوان دەوڵەت و گەلی‮ ‬كوردستان،‮ ‬لەسەر بنەمای‮ ‬دەستوور بكات،‮ ‬كە رێز لە تایبەتمەندی‮ ‬دووەم نەتەوەی گەورەی‮ ‬عێراق و مافە نەتەوەیی،‮ ‬دیموكراسی‮ ‬و مرۆییەكانی‮ ‬بگرێت؟بەەشداریكردنی‮ ‬كوردستانیان لە هەڵبژاردنەكانی‮ ‬عێراق،‮ ‬هەرچەندە سەپاندن و دووپاتكردنەوەی‮ ‬نیازپاكی‮ ‬كوردە بەرامبەر بە عێراق و باقی‮ ‬پێكهاتەكانی‮ ‬گەلی‮ ‬عێراق،‮ ‬هەوڵێكی‮ ‬سەرڕاستیشە،‮ ‬بۆ پەیڕەوكردنی‮ ‬دەستووری‮ ‬فیدراڵی‮ ‬و مسۆگەربوونی‮ ‬مافە نەتەوەیی‮ ‬و نیشتمانییە رەواكانی،‮ كە پێدەچێت ئەمە دوایین دەرفەت بێت لە نێوان كورد و عەرەب‮ ‬یەكڕیزییە بێت،‮ دوژمنان و داگیركەران و كۆیلەكانیان ، بە خەیاڵی خاویان و بە ئەنجامدان وجێبەجێكردنی نەخشە شوومەكانیان ویستیان دەسكەوتەكان و ئەو ئەزموونە دەستوورییەكەی كە بەرهەمی خەباتی چەندین ساڵە ،خوێنی شەهیدان و ماندبوونی پێشمەرگە قارەمانەكان بوو لە ماوەی چەند كاتژمێرێكدا بە پاڵپشتی خیانەتكاران لە چەنگمان دەربێنن و بمان سڕنەوە. بەڵام نەیانزانی كە چۆن هاتن و چۆن بە لووت شكاویی و سەڕشۆریی گەرٍانەوە. هەروەها ئەگەر ئاماژە بە دوای ئەو رووداو و پێشهاتانە و ئەو سەركەوتنەی پارتیمان لە هەڵبژاردنی ۲٠۱۸/٥/۱۲ و 30/9/2018 بە دەستی هێنا، بە ئاسانی و سادە نەبوو، بەڵكوو هەڵوێستە مێژوویی، نەتەوەیی و نیشتیمانییەكانی و فۆڕمی مامەڵەی دروستی بوو لەگەڵ ڕووداو و پێشهاتەكاندا و، ئەمەش وای لە كوردستانیان كرد جارێكی تر متمانەی پێ ببەخشنەوە.بە جۆریك، تەنیا پارتی بوو نەیهێشت قەوارەی سیاسیی كوردستان لەبار بچێت و كوردستانی بەدوور گرت لە شەڕێكی تری ناوخۆیی، ئەمە جگە لەوەی پێگەی كوردستانی لەسەر ئاستی هەرێمی و نێودەوڵەتیدا بەهێزتر كرد.هەر دوای ئەم ڕووداوانەش پارتی زۆر لۆژیكیانە توانی مامەڵە لەگەڵ ڕووداوەكاندا بكات و خۆی و گەلەكەی لەم بارە ناهەموارە سەپێنراوە و ئەو هەموو كارەسات و ئاستەنگانە دەرباز بكات و ببێتەوە بە هێزە مەزنەكەی گۆڕەپانی سیاسی هەرێمی و نێودەوڵتی و جێگای باوەڕ و متمانە بێت لە هاوكێشە نێودەوڵتیە چارەنووسسازەكان، جەماوەری كوردستانیش گەیشتە ئەو باوەڕەی كەوا تەنیا پارتی بە دیهێنەری ئامانج و ئاواتەكانیانە و تەنیا پارتیە كەوا هەڵگری بیرە نەتەوەییەكانی تاكی كوردە كەوا سازش لەسەر ئەم مافانە ناكات، بۆیە گەل بڕیاریدا پارتی پاداشت بكات و هەر ئەمەش بووە هۆكاری ئەو سەركەوتنە مەزنەی پارتی كەوا بووە هێزێكی مەزنی یەكەمی بێ ڕكابەر لە گۆڕەپانی سیاسی و پارتی ببێتە جێگای متمانەی جەماوەری كوردستان بە گشت پێكهاتەكانیانەوە. ئەمەش بوو وای كرد، دواجار جەماوەر پاداشتی پارتیمان بداتەوە، بە جۆریك دووبارە متمانەی دایەوە پارتیمان و سەلماندیان پارتی حیزبی یەكەمی بێ ركابەرە و هەر واش دەمێنێتەوە، لە هەمان كاتدا ئەركی پارتی لە داهاتوودا زۆر زیاتر و قورستر بوو و، دەبێ لە ناوخۆدا كار بۆ دروستكردنی تیمێكی كوردی یەكگرتوو و بەهێز بكات و لە بەغداش هەوڵی بەدەستهێنانی گشت ئەو مافە دەستووریانە بدات كە تاكوو ئێستا بەدەست هاتوون. هەموو دژایەتیكردن و تەحەدایانە لەلایەن لایەنەكانی بەرامبەر لە بەرژەوەندی پارتیدا دەشكێتەوە، و ورە و ئۆمێدی لایەنگرانی رێبازی پارتی و بارزانی بەرزتر دەكاتەوە، تا ئەو كاتەی بەرەو سەركەوتنی گەورەتر لە رووی سیاسی ودیپلۆماسی و ئابووری لە پێناو بەهێزتربوونی كوردستان هەنگاو دەنێین لە پێناو ئامانجەگەورەكەمان ... بۆیە ئەگەر هاتوو پەرلەمانی‮ ‬تازە،‮ ‬بەهەمان عەقڵییەتی ‬رەگەزپەرستی‮ ‬و تایفەگەری‮ ‬پێشوو و،‮ ‬لە پێگەی‮ ‬لووتبەرزی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬و سەركەوتنی‮ ‬خەیاڵی‮ ‬بەسەر كورد مامەڵە بكات،‮ ئەوا ئیتر هیچ رێگەیەك لە بەردەم گەلی كورد جگە لە جیابوونەوە نامێنێتەوە ،چونكە گەلی كورد بریاری داوە ژێر دەستی و پلە دوویی قبوڵ نەكات و خاوەن ئیرادە و شكۆیی خۆی بێ‌.
Top