مەزەی سیاسی و پێکی تیرۆری فکری
October 30, 2018
وتار و بیروڕا
خاڵێکیتر کە دەمەوێ ئاماژەی بۆ بکەم، ئەگەر رووداوەکە لە هەولێر بێ هەموو حزبەکان بە یەکێتی نیشتیمانی کوردستانیشەوە ئۆباڵەکەی دەخەنە ئەستۆی پارتی و داوای راپەڕین و نانەوەی ئاشووب و ئاژاوەگێڕی دەکەن، خۆ ئەگەر لە سلێمانی بێ، ئەوا یەکێتی خۆی بێدەنگ دەکا و حزبەکانی تر وەک سووک کردنی باری یەکێتی و پارتی کردنە شەریک ئۆباڵەکەی دەخەنە ئەستۆی دەسەڵات، واتا پارتی و یەکێتی.
ئەو هەڵوێستەی حزبەکانی سلێمانی ئەو راستییەمان پێدەڵێ: کەرتبوونیان مەسەلە ئازادی و جیاوازی بیروڕا نییە و بۆ دژایەتی و پاراستنی باڵانسی هێزە لەگەڵ پارتی، رێککەوتن و یەکگرتنەوەشیان لە پەرۆشی بۆ دۆزی کورد و رێکخستنی ناو ماڵی کورد نییە، لەوەشدا هەر مەبەستیان دژایەتی کردنی (پارتی)یە، بە واتایەکی تر کاتێ لە کەرتبووندا شکست دەخۆن رێکدەکەون و یەکدەگرنەوە، کاتێکیش لە رێککەوتن و یەکگرتنەوەدا شکست دەخۆن، جارێکیتر پەنا بۆ کەرتبوونێکی تر دەبەن.