پارتی ،قوتابخانەی داكۆكیكردن لە كوردایەتی ، ئاشتی،ئازادی ودیموكراسیی و سەربەخۆیخوازی..

پارتی ،قوتابخانەی داكۆكیكردن لە كوردایەتی ، ئاشتی،ئازادی ودیموكراسیی و سەربەخۆیخوازی..
ئەوەی هەمیشە لە قوتابخانەی كوردایەتی جەختی لێكراوەتەوە پێداگری بووە لە سەر بەدەستهێنانی ئەو مافانەی دەیان ساڵە زەوتكراون و لایی پارتی سەرفرازی و رزگاری خاك و نیشتیمان ، رٍەتكردنەوەی سەتەمكاری ، شكۆیی گەل و نیشتیمان گرنگە ، هەر ئەوەشە وایكردووە زۆرترین قوربانیی ببەخشێ‌ و پێشەنگ بێ‌ لە كوردایەتیی .قەدری پارتی،بارزانییە رووبەرووی پیلانگێری دژی كورد و كوردستان ببێتەوە .پارتی،بارزانیی بەدرێژایی دیرۆكی خەبات و بەرخۆدان و رزگاریخوازی بە هۆی سازش نەكردن لە دۆزی كورد تا ئێستا رووبەرووی سەدان پیلانگێری و كاری نەزۆكی تیرۆریستی بۆتەوە ،لە وپێناوەشدا قوربانیی زۆری بەخشیووە و دەبەخشێ‌ ..ئەوەی دەمهەوێ‌ ئاماژەی پێبدەم ، دۆزی رەوایی گەلەكەمانە كە لە هەر لە رووداوە پێشهات و هەوڵەخیانەتكارییەكانی شۆرٍشی مەزنی ئەیللول بووە لە لایەن دەسەڵاتدارانی بەغدا و كۆیلەكانیان كە هەوڵی لە ناوبردنی مافەرەواكانی گەلی كوردیان لەو قۆناغەوە داوە و كاریان بۆ دروستكردنی دووبەرەكی و لێكترازانی نێو ماڵی كورد و ناوچەكەرێتی و شەرٍی خۆكوژی یا براكورژی داوە تا بە ئەمرٍۆ ..بۆیە هەر جارێك پیلانگێرییەك لە دژی گەلی كورد و دەسكەوتەكانی لە ئارا بوو بێ‌ ئەو پارتی دیموكراتی كوردستان بە رێبەرایەتی بارزانیی ، زۆر حەكیمانە و ژیرانە رووبەروویان بوونەتەوە ، رێگەی نەداوە نێو ماڵی كورد تووشی شەرٍو ناكۆكیی بێ .. بۆیە، مێژوو شاهیدە لە ماوەی 26 ساڵی رابردوو ، پارتی و بارزانیی بە هەموو توانایەكەوە ، گشت هەوڵەكانیان لە پێناو پوچەڵكردنەوەی هەوڵی دوژمنان و بەكرێگیراوەكانیان خستۆتەگەر باجیان بە مافی پارتییەكان داوە تا هەمیشە كوردستان ئارام و سەقامگیر بێ‌.. بۆیە رووداو و پیلانگێرییەكانی 16ی ئۆكتۆبەر و تا بە ئەمرٍۆ نەخشەی شوومی دوژمنان و داگیركەران روون و ئاشكران كە مەرامیان چیی بووە و چییە ، ئەوان هەر دەرفەتێك تێناپەرێنن لە پێناو دروستكردنی ناكۆكیی نانەوە لە نێوان ریزەكانی كورد و كوردستان ، لەبەرامبەر دا پارتی و بارزانیی كە بەرپرسیاریەتی كوردانە و نیشتیمانپەروەرانەیان لە سەر شانە ژیرانە رووبەرووی هەموو ئەو پیلانانە بوونەتەوە تا گەلی كورد بگات بە كەنارٍی دڵنییایی و سەقامگیری ..بۆیە ، دەڵێم دوژمنان و ناحەزانمان خەیاڵیان خاوە جارێكی تر شەرٍی خۆكۆژی و دووئیدارەیی بە چاویی خۆیان ببینن ..سەركەوتن بۆ ئیرادەی گەل و پارتی و سەرۆك بارزانییە .. ئامادە بوونی پارتی، بارزانیی لە گۆرٍەپاتی خەبات لە ماوەی زیاتر لە حەوت دەیەی رابردوو ، بۆتە گەورەترین كۆسپ لە بەردەم پیلانگێری داگیركەران و ناحەزانی كورد . هەروەها مێژووی‮ ‬سەدەی‮ ‬رابردوو تا ئەمڕۆ ئەو راستییەمان پێ دەڵێت كە پارتی‮ ‬و بارزانی‮ ‬ئەوەیان سەلماندووە كە لەگەڵ ئامانجی‮ ‬پیرۆزی‮ ‬گەلەكەیاندان و هەرگیز پشت لە گەلی‮ ‬كوردستان ناكەن،‮ بۆچی‮ ‬هەر پارتی‮ ‬و بارزانی‮ ‬پێشەنگن لە هەموو قۆناغەكاندا؟ وەڵامەكە روونە ئەگەر لە دوێنێ پارتی‮ ‬و بارزانی‮ ‬خاوەن سەروەری‮ ‬زۆر بێت،‮ ‬ئەمڕۆش بە هەمان شێوە سەروەری‮ ‬گەورەی‮ ‬تۆماركردووە لە دژی‮ ‬تیرۆریزمی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬و پیلانگێڕییە‮ ‬یەك لە داواكانی‮ ‬دەوڵەتانی‮ ‬هەرێمی‮ ‬و نەیارانی‮ ‬نێوخۆیی‮ ‬و شكست هێنان بە مەرامە گڵاوەكانیان و هەروەها پەلامارەكانی‮ ‬حەشدی‮ ‬شەعبی‮ ‬بۆ سەر هەرێمی‮ ‬كوردستان‮. ‬بۆیە بەهێزبوونی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان و بارزانی،‮ ‬واتە بەهێزبوونی‮ ‬كوردستان لە هەمان كاتدا‮. ‬پارتی‮ ‬و بارزانی‮ ‬بە درێژایی‮ ‬تەمەنی‮ ‬خەبات و تێكوشانیان لەگەڵ مەینەتی‮ ‬و ئازاری‮ ‬گەلی‮ ‬كوردستاندا بوونە و رۆژێك لە روژان پشتیان لە رۆڵەكانی‮ ‬گەلەكەیان نەكردووە و خۆیان تەرخانكردووە لە پێناو سەربەستی‮ ‬و سەرفەرازی‮ ‬میللەتەكەیان و بو ئەم مەبەستەش تێكوشاون و قوربانییەكی‮ ‬زۆریانداوە‮، ئەگەر لە رابردووی‮ ‬پڕشنگداری‮ ‬پارتی‮ ‬و بارزانی‮ ‬ورد ببینەوە،‮ ‬سەروەری‮ ‬گەلێك تۆماركراون،‮ ‬سەبارەت بە خەبات و قوربانیدانی‮ ‬پارتی‮ ‬و بارزانی‮ ‬لە دژی‮ ‬دوژمنان و نەیارانی‮ ‬گەلەكەمان،‮ ‬هەمیشە وەك قەڵغانێك لە هەمبەر هەڕەشە و پەلامارەكاندا وەستاونەتەوە و ناسنامەی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬كورد و خاكی‮ ‬پیرۆزی‮ ‬كوردستانیان پاراستووە‮. ‬دەیان جار ناحەزانی‮ ‬مافی‮ ‬رەوای‮ ‬كورد بە جۆرەها شێواز و بە بەكارهێانی‮ ‬جۆرەها میكانیزمی‮ ‬ماددی‮ ‬و مەعنەوی‮ ‬ویستویانە ناوی‮ ‬كورد و كوردستان بە‮ ‬یەكجاری‮ ‬بسڕنەوە،‮ ‬بەڵام پارتی‮ ‬و بارزانی‮ ‬بەپلەی‮ ‬یەكەم شانازی‮ ‬بەرگریكردن لە گەل و وڵات و پارێزگاریكردن لە مانەوەی‮ ‬كورد بە سەربەرزیی‮ ‬بەركەوتووە و هیچ كات لە بەرپرسیارێتیی‮ ‬نیشتمانی‮ ‬رایان نەكردووە‮. ‬بۆیە لێرەوەیە كە بەهێزبوونی‮ ‬پارتی‮ ‬و بارزانی‮ ‬لە نێو گوڕەپانی‮ ‬سیاسیی‮ ‬كوردستان،‮ ‬دەبێتە زەرورەتێكی‮ ‬حاشاهەڵنەگر‮. ‬حزبی‮ ‬سیاسی‮ ‬راستەقینە بەو حزبە دەگوترێت كە ئامانجەكەی‮ ‬لەپێناو پاراستنی‮ ‬ئاسایشی‮ ‬نیشتمانی‮ ‬دا بێت و لە كاتی‮ ‬تەنگانەدا پشت لە میللەت و وڵاتەكەی‮ ‬نەكات و ئامادە بێت بو هەموو قوربانیدانێك‮. ‬بۆیە ، بوونی پارتی،بارزانیی واتا بوونی كوردستانێكی بەهێز و شكستی داگیركەران وپیلانەكانیان..
Top