نێچیرڤان بارزانی مۆدێل و پارادێمێکی نوێ
October 28, 2018
وتار و بیروڕا
ڕوانگە و ڕەهەندێکی گەشی حکومڕانی لە کوردستان پێکەوەژیانی ئاشتیانەی پێکهاتە جیاوازەکانە.
دەوڵەتانی رۆژهەڵات بوونەتە کاڵای لە مۆد کەوتوو، رۆژهەڵاتی ناوەڕاست گیرۆدەی توندوتیژی و ڕەشەکوژیی بۆتەوە، ڕەتکردنەوەی جیاوازی و لە ناوبردن و ڕەشەکوژکردنی کەمینەکان سیمای حکومڕانەکانی ناوچەکەیە، ئەگەر بڵێن بەنموونە کوێ؟! کێ؟! کامە دەوڵەت بەنموونە؟! جا کوێنا؟! بۆ پیشاندانی نموونەیەکی زیندو بۆ بگەینە سۆماڵ و سۆدان و یەمەن و ئێران و پاکستان و ئەفغانستان، عێراقی عەرەبی نموونەیەکی نزیکە دەستە لە جەنگ و توندوتیژیی، هەڵبەت لە بەکارهێنانی دەستەواژەی عێراقی عەرەبی ڕوونە مەبەستم ناوچەکانی ناوەراست و باشوری عێراقە کە گیرۆدەی جەنگێکی تایفی تاقەت پڕووکێنە (تۆ بڵێ جەنگێکی شەرمهێن؟!).
هەرێمی کوردستان مۆدێل و پارادێمێکی نوێ، هەرێمی کوردستان لە ٢٧ ساڵی حکومڕانی کوردی و کوردستانیدا بۆتە دورگەیەکی ئارام و جیاواز لە توندوتیژی و رەشەکوژی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا(تۆبڵێ رۆژهەڵاتی بەخوێن سوربوو!).
(رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و تابلۆکانی ڕق و تۆڵە) بەشێکی گەورەی تیرۆر لە رۆژهەڵاتی ناوەراست تیرۆری دەوڵەتیە، براینە ئەوە دەوڵەتە بەناسنامە ئاینی و مەزهەبی و ئایدۆلۆژییەکەی بۆتە هەڵگیرسێنبەری جەنگێکی خوێناوی دژی جیاوازییەکان و لەو نەچوون، ئەوەی لە کوردستان پێکەوەژیان و ئاشتی کۆمەڵایەتی بەرکەماڵە بەشێکی گەورەی دەگەڕێتەوە بۆ فەلسەفەی حکومڕانی کوردی و باڵادەستی پارتی دیموکراتی کوردستان، کەسەرئەنجام دۆخی سیاسی و کۆمەڵایەتی هەرێم جیاوازە لە دۆخی دەوڵەتانی ناوچەکە و ناوەڕاست و باشوری عێراقیش(تۆبڵێ ناوراست و باشوری عێراق لە لوتکەی هەڕەمی توندوتیژی و جەنگی مەزهەبیدایە!).
(نێچیرڤان بارزانی)مۆدێل و پارادێمێکی نوێ،رۆڵی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە هێنانە بوونی حکومەتی هاووڵاتیبوون، لە کاتێکدا رۆژهەڵات و دەوڵەتانی ناوچەکە گیرۆدەی مۆدێلی زۆرایەتی و تاکڕەوویە، جیاواز لە مۆدێلی باوی ناوچەیی، هەرێمی کورستان و کاپتنی حکومەت لەسەر هێڵی هێنانەبوونی حکومەتی هاوڵاتیبوونین ئەمەش خاڵی جیاکەرەوەیە، ئەو خاڵەی کە هەرێمی کوردستان دەکاتە دوورگەیەکی ئارام و جیاواز لە رۆژهەڵاتی ناوڕاست، ڕوون و ئاشکرایە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رۆژەڤی حکومەتداری بەجۆرێک نەخشەکێشاوە کە حکومەت حکومەتی هاووڵاتی و خەڵک بێت، ئەمەش لە ڕەنگڕێژیی کارنامەی حکومەت و پلانی وەزارەت و دەستە و جومگەکانی حکومەت هەرێمی کوردستاندا رەنگیداوەتەوە بەوەی هیچ جیاوازییەک نیە لە نیوان پێکهاتە جیاوازەکان و پێکهێنەرەکانی کۆمەڵگای کوردستاندا، بنەڕەت و فەلسەفەی حکومڕانی پێکەوەژیانی ئاشتیانەی کۆمەڵگای کوردستانە، ئەمەش لە ژیانی راستەقینەی خەڵکدا رەنگیداوەتەوە، بەوەی ئەگەر سەیری ژیانی رۆژانەی خەڵک بکەین لە ناوچە و دەڤەرە جیاوازەکان، سەرباری جیاوازیی لە فیکر و ئایین و مەزهەب و نەتەوە وە زۆرترین دابەشبوونی ئیتنیکی ئاینیی، لێ کۆمەڵانی خەڵک بە شێوەیەکی ئاشتیانە دەژین، ئەمەش باشتری گەواهیدەرە بۆ پشتڕاستکردنەوەی ئەوەی خواستێکی بە کۆمەڵ هەیە لە کوردستان بۆ قبوڵکردنی جیاوازییەکان و لێکبووردن و پێکەوەژیان، لێرەوە ڕۆڵی حکومڕان لە زەمینەسازی بۆ مامەڵەیەکی هاوچەرخ و سەردەمیانە لەگەڵ هاووڵاتیان گرنگی و بایەخێکی گەورەی هەیە، چونکە بەشێکی گەورەی تیرۆر و توندوتیژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەراست پەیوەندی بەناسنامەی حکومڕان و فۆرمی حکومڕانەوە هەیە، ئەوە حکومڕانە لەهەرێمی کوردستان بەتەنگ ئشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوەژیانە، گە ڕێگەی جیاواززینەکردن لە نێوان هاونیشتمانیان و رەخساندنی دەرفەتی یەکسان.