پەروەردە و دیموکراتیەی ئەوان و شێوەی بیرکردنەوەی ئێمە؟

پەروەردە و دیموکراتیەی ئەوان و شێوەی بیرکردنەوەی ئێمە؟
لەشارێکی بەریتانیا مەلای مزگەوتێک داوادەکات گەنجەکان پەیوەندی بەچەکدارانی تیرۆریستی داعشەوە بکەن.خەڵک هاندەدات تۆڵە لەم سەربازانە بکەنەوە کەبەشداری پڕۆسەی ڕزگارکردنی عێراقیان کردوە.لەڕێگای چاندنی بیری تەسکی ووشکی ئیسلامی سیاسی گەنجەکان فێری ڕق و قینە دەکات بەرامبەر کۆمەڵگای بەریتانی.
حکومەتی بەریتانی هەموو شتێک دەربارەی ئەم مەلایە دەزانێت کەچی هاوکاری مادی بەهۆی بێ کاری لێنابڕیت؟چونکێ نایانەوێت بەهۆی مرۆڤێک خێزانێک سزابدەن.
لەولاوەش شانیشینی سعودی خۆیان بەسەرچاوەی ئاینی ئیسلام دەزانن و لاف و گافی ئەوە لێدەدەن کەعبەی پیرۆز و گۆڕی پێغمەمبەر(د)لەوێیە کەچی تەنیا لەبەر بیروڕای جیاواز ڕۆژنامەنوسێکی سڤیلی بێ تاوان بەوەحشیترین شێوە تیرۆر دەکەن.
لەووڵاتی بەریتانیا هاووڵاتیەکەی پاکستانی دەبێتە عومدەی لەندەن کەچی لای ئێمە بەپێی یاسای ئیسلامی سیاسی قەدەغەیە مەسیحی ببێتە بەرپرسی موسڵمانان.
ئەوان مەسیحی و ئەوانی تریش موسڵمان،دوو جیهانی لەیەک جیاواز،دوو پەروەردەی لەیەک جیاواز،دوو سیستەمی لەیەک جیاواز،دوو حکومەتی لەیەک جیاواز.
ئەوان بڕوایان بە فرەیی هەیە ئێمە دیکتاتۆری، ئەوان بڕوایان بەیەکتر قەبوڵکردن هەیە ئێمە یەکتر سڕینەوە.یەکێ لەهۆکارەکانی پێشکەوتنی ئەوان جیاکردنەوەی ئاین بو لەدەسەڵات.
Top