پارتی ، ئاڵاهەڵگری دیموكراسی وئازادیخوازی و ڕەتكردنەوەی داگیركاری وژێر دەستی

پارتی ، ئاڵاهەڵگری دیموكراسی وئازادیخوازی و ڕەتكردنەوەی داگیركاری وژێر دەستی
لە ماوەی رابردوو، داگیركەران و كۆیلەكانیان ، ئەوانەی سەركەوتنی ریفراندۆمی سەربەخۆیی تاج و تەختیانی هەژاند و پارتی و بارزانییان كردبووە ئامانجی پیلانگێری و نەخشە شوومەكانیان و دەیانویست بە پرۆسەیەكی كەم بایەخ بێنە بەرچاو و ئەگەر لە دەستیان بێ‌ هەڵبوەشێنەوە و پارتی و بارزانیی و قەوارەی دەستووری هەرێمی كوردستان لەگەلیدا بسرٍنەوە ،بەڵام سیاسەتی حەكیمانە و دیپلۆماسی سەرۆك بازرانیی و خۆراگری دڵسۆزای نیشتیمان گشت نەخشەكانیانی پووچەڵكردەوە ..سەركەوتنە یەك لەدوای یەكەكان چ لە بەرەكانی پارێزكاریكردن لە خاكی كوردستان و هەر دوو هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق و كوردستان گشت مەرٍام و پیلانەكانی پێچەوانەكردەوە ، گەلی كورد و پارتی و بارزانیی سەركەوتنی گەورە و مێژووییان بە دەسە هێنا.
بەدڵنییاییەوە ئەو گۆڕانکاریانەی کە لەنەخشەی داهاتووی وڵاتە زلهێزەکانی دونیای سیاسی و ئابووری، سەرەرای قەیرانی دارایی و تێکچوونی ڕیزەکانی نێوماڵی کورد، هەلبژاردنی ئەم جارەی پەرلەمانی کوردستان و سەرکەوتنی گەورەی پارتی و بارزانی لەهەلبژاردندا، شتێکی چاوەروانکراوبوو، ئەمەش بۆ دوو هۆکاری سەرەکی دەگەڕێتەوە،دژایەتیکردنی پارتی و بارزانی لە نێو خۆ و دەرەوە. روون و ئاشکرایە کە کارێزمایی سەرۆک بارزانی و پیادەکردن و خۆ بەخاوەن زانینی پرسی کورد و ئەنجامدانی ریفراندۆمی هەرێمی کوردستانبوو.هەر ئەمەش بووە هۆی ئۆمێد بۆ ئێستا و داهاتوومان و هەر بۆیە دەبێ پارتیش لەئاست دڵسۆزی جەماوەر و خەڵکی کوردستان خزمەتی زیاتر پێشکەشبکات. ارتی ،بە پشتیوانی و سەركەوتنی ریفراندۆمی سەربەخۆیی كرد، متمانەی گەلی كوردستانی بەدەسهێنا ..ئەگەر هەڵوەستەیەكی ژیرانە لە سەر شرۆڤەی میدیاكانی جیهان و فۆكس كردنیان لە سەر ئەنجامی هەڵبژاردنەكانی پەرلەمان كوردستان و بەتایبەت سەركەوتنی پارتی دیموكراتی كوردستان وەك هێزی یەكەمی كوردستان و عێراق بە ویژدانەوە باسیان لە پرسی ریفراندۆمی سەربەخۆیی و پشتیوانیی پارتی و بارزانیی كردەووە كە ئاماژەیان بەوە داوە كە
ئەو پارتەی كە لەپشتی ڕیفراندۆم بۆ سەربەخۆیی هەرێمی كوردستان بوو بەیەكەم لەهەڵبژاردنەكانی هەرێمی كوردستان دەرچوە، لەكاتێكدا بەهۆی هاوكێشە سیاسیەكان و دۆخی نالەباری ناوچەكە و، كاردانەوەی دەوروبەر لەدژی كوردستان دەكرا ئەنجامەكەی بەشێوەی دیكە بوایە و هاوكێشەی دەسەڵات گۆڕانی بەسەردا هاتبایە.
پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان 45كورسی بەدەستهێناوە و ئەوەش سەركەوتنێكی بەرچاوە بۆ ئەو پارتە لەهەرێمی كوردستان و هەروەها لەناوچەكەشدا.ڕێژەی كورسیەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان لەخولی نوێی ئەو جارەی پەرلەماندا زۆر نزیكە لەڕێژەی زۆرینە و دەتوانێ بەهاوپەیمانی یان بەپشتبەستن بەچەند كورسی دیكەی لایەنەكان بەئاسانی زۆرینەی پەرلەمان مسۆگەر بكات، وە سەرۆكایەتی حكومەتی پێ دیاری بكات و، ئەوەش كاریگەری دەبێ لەسەر ستراتیژیەتی داهاتووی دەسەڵات و بەڕێوەبردن لەهەرێمی كوردستاندا.پارتی دیموكراتی كوردستان بەپلەی یەكەم هاتوە لەهەڵبژاردنەكانی30ی ئەیلول ی هەرێمی كوردستاندا و زۆرینەی بەدەستهێناوە.
لەڕاپۆرتێكی فرانس پرَێس، رۆیتەرز،ئەسیوشتیتدپرێس و ئەی بی سی نیووزدا هاتوە، پارتی دەسەڵاتدار، پارتی دیموكراتی كوردستان پلەی یەكەمی هەڵبژاردنەكانی بۆ خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان بەدەستهێناوە و بەپێی ئەنجامی كۆتایی كە لەلایەن كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانەوە ڕاگەێنراوە، پارتی 45 كورسی بەدەستهێناوە و پێگەی سەرۆكایەتی حكومەتی داهاتووی مسۆگەركردوە.ساڵێك لەدوای هەوڵەكانی هەرێم و ڕیفراندۆمی خەڵكی كوردستان بۆ سەربەخۆیی و جیابونەوە لەعێراق، كوردەكان لەعێراق لەهەڵبژاردنی پەرلەماندا دەنگیاندایەوە، لەكاتێكدا دەكرا ئەو هەڵبژاردنە باڵانسی هێز لەناوچەكەدا بگۆڕێ، بەڵام پارتی دیموكراتی كوردستان كە لەپشتی هەوڵی ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیی كوردستان بوو جارێكی دیكە و بۆ خولێكی دیكە سەركردایەتی و پێشڕەوی لەهەڵبژاردنەكاندا بەدەستهێناوەتەوە.هاوبەشەكەی پارتی لەحكومەتدا، یەكیەتی نیشتمانی كوردستان بەپلەی دووەم دێت و21 كورسی بەدەستهێناوە.وە بەهۆی لاوازی پێگەی ئۆپۆزسیۆنەوە ئەوە دەردەكەوێ كە پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكیەتی نیشتمانی كوردستان دەتوانن بۆ سێ دەیە هاوبەشی دەسەڵاتیان پێكەوە درێژبكەنەوە و، وە هەروەها ئەنجامی ئەو هەڵبژاردنە ئەوە نیشاندەدات كە بەرێز مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان پێگە و ڕۆڵێكی بەهێز و كاریگەری دەبێ لەسیاسەتی كوردیدا.ڕاپۆرتە نێودەوڵەتیەكان بەبایەخەوە باسی سەركەوتنی پارتی دیموكراتی كوردستانیان كردوە لەهەڵبژاردنی 30 ی ئەیلولدا، وە ڕۆڵ كاریگەری پارتیان لەسیاسەت و دسەڵاتداریەتی ناوچەكەدا بەبەرچاو و كاریگەر وەسفكردوە.
هەروەها ئاماژە بەوە دراوە كە بەڕیفراندۆم بۆ سەربەخۆیی كوردستان دراوە و نوسیویەتی، پارتی دیموكراتی كوردستان ئەو پارتەی لەپشتی ڕیفراندۆم بۆ سەربەخۆیی هەرێمی كوردستانەوە بوو لەهەڵبژاردنی پەرلەماندا بردیەوە و، توانیویەتی 45كورسی بەدەستبهێنێت.
هەروەها بەهۆی سەركەوتنەكانی پارتی لەهەڵبژاردنەكانی عێراق و هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستاندا، پارتی پێگەی بەهێزتر و كاریگەرتر دەبێ لەبەدەستهێنانی پۆستە باڵا وەزارییەكاندا. پارتی 45كورسی بەدەستهێناوە و ئەو ڕێژەیە وادەكات كە بەبێ یەكیەتی نیشتمانی كوردستانیش بتوانێ زۆرینە دەستەبەربكات.
بەشێكی زۆری دیكەی میدیا جیهانیەكان بەبایەخەوە باسی سەركەوتنی پارتی دیموكراتی كوردستانیان كردوە لەهەڵبژاردنی 30 ئەیلول دا، وە زۆریان ئاماژەیان بەڕیفراندۆم بۆ سەربەخۆیی هەرێمی كوردستان داوە. بەهۆی سزایەكان و مامەڵەی دوژمنكارانەی عێراق لەگەڵ گەلی كوردستاندا و، هەروەها كاردانەوە ناوچەیەكان لەدژی خەڵكی كوردستان بەهۆی بەشداریكردنیان لەدەربڕینی ویستی خۆیان پێشبینی ئەوە دەكرا كە هاوكێشە و باڵانسی دەسەڵات لەهەرێم بگۆڕدرێ، بەتایبەتی كە پارتی پاڵپشتی سەرەكی ڕیفراندۆم بوو، بەڵام خەڵكی كوردستان جارێكی دیكە و، لەسەركەوتنێكی گەورەتردا متمانەیان بەپارتی دیموكراتی كوردستان دایەوە، وە ئەوان كوردستانێكی بەهێزیان هەڵبژاردوە لەژێر سەركردایەتی و دەسەڵاتدارێتی پارتیدا. بۆیە، ئەو بریارەی كە سەرۆك بارزانیی لە مەرٍ مافی ریفراندۆمی سەربەخۆیی دایی لە كاتێكی گونجاو و پەیامێكی ئاشتیخوازانەی گەلی كورد بوو بە هەموو جیهان لەوەی گەلی كورد لە مافی دەوڵەتبوون پاشگەز نابێتەوە ..
هەڵسوکەوتی تێکدانی تەوافقی سیاسی لەعێراق هەڵوێستی لایەنەکانی تر بەدوای خۆیدا دێنێ، ئەش سەرەتایەکی گۆڕانکاری نەخشەی سییاسی لەکوردستان و عێراقدا دەبێت.هەموو ئاماژەکان بۆ ئەوەن کە روون و ئاشکرایە ئەنجامدانی ریفراندۆم بریارێکی دروست و لەجێی خۆی بوو، بەڵام وڵاتانی هاوپەیمان لە بەر پاراستنی بەرژەوەندی سییاسی و ئابووری خۆیان ئەمەیان نەدرکاند، لە هەمان کاتیشدا بۆ بەئامرازێک بۆ دژایەتیکردنی نەتەوەی کورد لە لایەن هەندێک وڵات و لایەنی ترەوە.\هەموو دژایەتیکردن و تەحەدایانە لەلایەن لایەنەکانی بەرامبەر لە بەرژەوەندی پارتیدا دەشکێتەوە، و ورە و ئۆمێدی لایەنگرانی رێبازی پارتی و بارزانی بەرزتر دەکاتەوە، سەركەوتنی پارتی لە هەڵبژاردنەكان وەڵامێكی روون بۆ نەیارانی كورد كە پیلانگێرییەكان ناتوانن بەربەست لە گەیشتن بە مافی بەدەسهێنانی دەوڵەتبوون پاشگەزمان بكەنەوە ..
Top