ئێمە زور جار باسی ئەوەمان کردووە کە کێشەی کورد لە گەڵ بەغدا کێشەی ئەقڵی سیاسیە نەک کەسەکان

ئێمە زور جار باسی ئەوەمان کردووە کە کێشەی کورد لە گەڵ بەغدا کێشەی ئەقڵی سیاسیە نەک کەسەکان
مالیکی و عەبادی و دارو دەستەکانیان هەرچیان لە توانادا هەبو لە دژی هەرێمی کوردستان بە ناوچە کانی دەرەوەی هەرێمیشەوە ئەنجامیان دا لە ڕوی سیاسی و دیبلوماسی و دارایی و ئابوری و ئەمنی و سەربازی وتاد...

بەڵام شکەستیان هێنا و داگیرکردنی کەرکوک وچەند ناوچەیێکی تری مادەی 140 یش ئەگەر خیانەت و خاکفروشی نەبوایە هەر گیز دوژمن نەیدەتوانی پێ بێنتە نێو خاکی کوردستان

ئەمڕوش دوای هەڵبژاردنی پارلەمانی عیڕاق خوشبەختانە کەوتنە بەر سزای گەلی عیڕاق ونەیانتوانی جارێکی تر پوستی سەرەک وەزیران وەرگرنەوە

سەرباری ئەوەی کە مالیکی و عەبادی و سەدر 140 کورسیشیان هەبو .

هیوادارم بەڕێز عادل عبدالمهدی ش بەردەوام نەبێت لە سەر ئەو ئەقڵیەتە سیاسیە شوفینیەی حکومەتی عبادی و مالیکی و دژایەتی هەرێمی کوردستان

وە لێرەدا
پرسیارێک دێتە پێش ئەویش ئەوەیە کە/
ئایا سەرەک وەزیری ئێستاش لە توانای دا دەبێت ئەجندای سیاسی دەرەکی لە دژی گەلی کوردستان جێبەجێ نەکات؟

بویە لێرەوەیە کە وەرگرتنی زەمانەت دەبێ هەبێت بەو پێییەی کە ئەزمونێکی زور تاڵمان هەیە لەگەڵ ئەقڵیەتی سیاسی شوفینی دەستەڵاتدارانی بەغدا.هەرلە فەیسەڵی یەکەمەوە تا ئەمڕو

لە کوتایی دا وتەیێک هەیە دەڵێت/

ئەگەر جارێک فێڵم لێکرا خوا بیگرێت
ئەگەر دوجار فێڵم لێکرا هەر خوا بییگرێت

بەڵام ئەگەر بو جاری سێییەم فێلم لێکرا
خوا بمگرێت.
هیوادارم ئەمجارە سەرکردایەتی سیاسی هەرێمی کوردستان وانەی وەرگرتبێت لەو ئەزمونە تاڵەی کە لە گەڵ بەغدا هەیەتی بە درێژایی قوناغەکان چونکە ئەقڵی شوفینی حاکمە بە سەر نوخبە سیاسەکاندا ئەمجورە ئەقڵیەتەش بە وەرگرتنی زەمانەت نەبێت کونتڕوڵکردنی ئەستەمە و هەڕەشەکانیش بەردەوامیان دەبێت.
Top