"بەڵی بۆ ریفراندۆمی سەربەخۆیی، سەركەوتنی شەرٍی جیهانی داعش ، سەركەوتن بە سەر داگیركەران وحەشد ،هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان و عێراق "، پەیامێكی گەروەی سەركەوتنی ئیرادەی گەلی كورد گەیاندە هەموو جیهان ،سەرۆك بارزانی لەگەڵ ئەوەی لەناو شۆڕش لەدایك بووەو لە سەنگەرەكانی پێشمەرگە بەرگریكار و داكۆكیكاربوو لە سەر مافەرەواكین كورد كوردستان و ئەزموونی زۆر هەیە ، لە قۆناغەكانی خەبتا و هەموو ژیانی پر بووە هەوراز و لێژی بووەو لە زمانی شاخ و شار باش دەزانێت، لەهەمانكاتدا كەسایەتێەكی كارێزماو دبلۆماسیییەو خاوەن هێزی بڕیاردانە.جێگای ئاماژە پێدانە ڕۆلیكی كاراو كاریگەری هەیە لەسەر ئاستی جیهان بەگشتی و لەناوچەكە بەتایبەتی، هەربۆیە پێش ئەنجامدانی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان كە لە 25 /9/2017 ئەنجامدرا، هەندێك وڵات كاریان دەكرد بۆ دواخستنی ڕیفراندۆم و گوشاری وڵاتەكانیان زیاتر دەخستە سەر سەركردایەتی سیاسی كوردستان و بەتایبەت سەرۆك بارزانی، بەدەیان لوغم و هەڕەشەی جۆراوجۆر و نەگونجانی كات و .. هتد، دەخستە ڕوو بۆئەوەی ئەم پرسە دوابخەن وە هیچ بەدیلێك و زەمانەتێكیشیان بەكورد نەدەدا!.دواجار جەنابی سەرۆك بارزانی و سەركردایەتی كوردستان بڕیاریاندا كە لە ژێرهیچ گوشاریك و هەرەشەیەك ئامادەنین گشتپرسی بۆ سەربەخۆیی دوابخەین كاتێك هیچ بەدیلێك بە قورسایی ڕفراندۆم مسۆگەر نەبێت، لەكاتی بانگەشەی ڕیفراندۆم لەناو هەزاران كەس لە ئاكرئ سەرۆك ڕایگەیاند "مادام ئەو وڵات و كەسانە حیساب بۆ ڕەئی ئێمە ناكەن، ئێمەش هیچ حیسابێك بۆ ڕەئی ئەوان ناكەین و ریفراندۆم دواناخەین" و ئامادەنەبوو سازش لەسەر خواست و ئیرادەو مافەكانی خەڵكی كوردستان بكات. سەرۆك بارزانی ئەو رێبەرە كارێزمایە بوو كە لەپێناو ئازادی و سەربەستی و ئایندەی خەڵكی كوردستان گوشارو كاریگەری هیچ وڵات و هێزێكی قبوڵ نەكرد، لەپێناو سەربەخۆیی كوردستان و گەیاندنی میللەتەكەی بە كەناری ئارام و خۆشبەختی و دەستەبەركردنی مافی چارەی خۆنووسین كە مافیكی شەرعی و یاسایی خەلكی كوردستانە، كە سەد ساڵە خوین ئەڕیژین لەوپێناوە، سەرۆك بارزانی بە پشتبەستن بەئیرادەی میللەتەكەی و بەسیاسەتی حەكیمانەی خۆی ریفراندۆمی كردە واقع . مێژوویی پرشانازیی خەبات وتێكۆشانمان گەواهیدەرە كە پارتی دیموكراتی كوردستان بە رێبەرایەتی باوكی ڕۆحی نەتەوەی كورد بارزانیی نەمر و پێشمەرگە قارەمانەكانی دژ بە رژێمە یەك لەدوای یەكەكانی عێراق خەباتیان كردوەو جەنگاون بۆ بەدیهێنانی مافە رەواكانی گەلی كوردو هەر لەو پێناوەشدا هەزاران شەهیدو بریندارو بێسەروشوێن و كەمئەندامیان داوە جگە لە زیندابەچاڵ و ئەنفالكراو و.... هتد.پارتی دیموكراتی كوردستان خەباتی چەندین ساڵەی كردوە بۆ ئەوەی گەلی كورد ببێتە خاوەنی مافە بنەرەتی و نەتەوایەتیەكانی بۆ ئەوەی وەكو هاوڵاتی شەریكی مامەڵەی لەگەڵدا بكرێت لەعێراقدا، لە سەرەتای دروستبونی شۆرشی مەزنی ئەیلول هەر لە زاخۆوە تادەگاتە خانەقین تەواوی خەڵكی كوردستان وەك پێشمەرگەی پارتی دیموكراتی كوردستان بەیەك دەنگ و بەیەك ریز و بەیەك هێز رووبەرووی رژێمی بەعس بوونەوە و تەواوی خاكی كوردستان سەقامگیربوو و لەژێرسایەی ئاڵای پارتی دیموكراتی كوردستان و مستەفا بارزانیی. هەر ئەو یەكریزی و تەباییەی سەرتاسەری كوردستان، رژێمی عێراقی ناچاركرد كە بیر لەوە بكاتەوە كە رێكەوتننامەی جەزائیر لەنێوان سەدام و شای ئێران و سەرۆكی جەزائیر هەواری بومیدیەن واژو بكات و لەبەرامبەر بە شكستهێنانی شۆرش بەشێكی خاكی عیراق بدات بە ئێران.دواتر لە شۆرشی پێشكەوتنخوازی گوڵان هەر پێشمەرگەو كادیران و لایەنگرانی پارتی دیموكراتی كوردستان بوون دەستیان كردەوە بەشۆرش و بەرامبەر بە رژێمی بەعس وەستانەوەو بەرگریان لەخاكی پیرۆزی كوردستان كردو لە ساڵی 1991 لەراپەرینە مەزنەكەی كوردا توانیان تەواوی خاكی كوردستان لە بەعسیەكان پاك بكەنەوە و كۆتاییان بەرژێمی بەعس و رژێمی سەدامی دیكتاتۆر هێناو لەكۆبونەوە جەماوەریەكەی شاری كۆیە جەنابی سەرۆك بارزانی پێشنیاری كرد كە هەڵبژاردن بكرێت و پەرلەمان و حكومەتی هەرێمی كوردستان دابمەزرێت، لەساڵی 2003 و لەدوای روخانی رژێمی سەدام بە هەوڵ و ماندوبوونی جەنابی سەرۆك بارزانی و لایەنەكانی تری كوردستانی و عیراق بۆ دروستبوونی عیراقێكی فیدراڵ دوور لەتوندو تیژی مەزهەبی و تایفی، بەڵام بەداخەوە ئەوەی روویدا لەلایەن سەرۆك هۆزو عەشیرەت و دەسەڵاتدارانی باشوور و ناوەراستی عیراق بە شیعەو سوننەوە بەرامبەر بەكورد هەمان هەڵوێست و بیروبۆچونی رژێمە یەك لەدوای یەكەكانی عیراق بوو، بگرە خراپتریش مامەلەیان لەگەڵ كورد دەكرد و هاوڵاتی كوردیان بەپلە دوو و سێ حساب دەكرد، هەر ئەو عەقڵیەت و تێگەیشتنەی ئەوان بوو وایكرد كە جەنابی سەرۆك بارزانی بیری لەوەكردەوە كە هیچ چارەسەرێكی تر نیە بۆ ئەوەی لەگەڵ عیراقێكی وادا نەمێنینەوە گەیشتە ئەو قەناعەتەی كە لەگەڵ حیزب و لایەنەكانی تری كوردستان كۆبونەوەیەك بكرێت و بریاری ریفراندۆم درا بۆ ئەوەی ببینە خاوەنی دەوڵەتی سەربەخۆی كوردستان.بۆیە ، بینیمان داگیركەرانی كوردستان چاویان بەو هەڵوێستە نەتەوەییە پارتی و پێداگری لە بەدەسهێنانەوەی ئەو مافەرەوایە هەڵنەهات و دواتر بە گەمارۆدانی ئابووری و داگیركاری ویستیان ئەزموونی دەستووری كوردستان بسرٍنەوە و پارتی دیموكراتی كوردستان و هێزی پێشمەرگەی كوردستان رووبەرووی پیلانگێرییەكانی بووە و توانی دەسكەوتەكان و مێژوویی خەباتی چەند ساڵەمان بپارێزێت ..