سیاسەتی ژیرانەی پارتی،بارزانیی بە بەغدای گووت كە دۆزی كورد بە داگیركاری و گەمارۆ لەناو ناچێت ..

سیاسەتی ژیرانەی پارتی،بارزانیی بە بەغدای گووت كە دۆزی كورد بە داگیركاری و گەمارۆ لەناو ناچێت ..
پارتی دیموكراتی كوردستان ، وەك قوتابخانەی كوردایەتی ، لە پێناو رووبەرووبوونەوەی ئەو زوڵم و ستەمانەی كە بەدرێژایی مێژوویی رێمەیەك لەدوای یەكەكان دەرحەق بە گەلی كورد ، هاتە نێو مەیدانی خەبات و كوردایەتییەوە ، لەگەڵ ئەوەی هیچ كاتێ باوەری بە شەرٍ نەبووە و نییە ، لە هەمانكاتیشدا گشت رێگەكانی ئاشتی و گفتگۆیی بۆ گەرٍاندنەوەی مافە زەوتكراوەكانی تا بە ئێستا تاقی كردەتەوە ،بە پێچەوانەوە ، ئەوەی تا ئێستا بینراوە و دەسەڵاتدارانی عێراق هەمیشە ویستویانە بە شەرٍو ئاگر و ئاسن رووبەرووی گەلی كورد ببنەوە ، بەڵام ئیرادەی لە بن نەهاتوویی گەلی كورد سەڵمێنەری ئەو واقعیەیە كە دۆزی كورد ئەگەر بە ئاشتی و گفتگۆ چارەسەر نەكرێ بە گەمارۆدان و داگیركاری كۆتایی پێنایەت . بۆیە كورد و سەركردایەتیی پارتی بە هەموو توانایەكەوە هەوڵی داوە تا بە ئەمرٍۆ دەسەڵاتدارانی بەغدا تێبگەێنێ كە ئیتر بەسە خۆ دزینەوە و پاشگۆێ خستنی كورد و مافەرەواكانی .

بەشداریكردنی ئەمجارەی گەلی كوردیش ئاماژەیەكی تری ئاشتیخوازی و دیموكراسیخوازی گەلی كوردە بۆ ئەوەی مافەكانی لە رێگەی دەستوورە و بەشێوەیەكی شەراكەت و تەوافق بەدەست بێنێت .چوار ساڵی رابردوو ، پێشهات و رووداوەكانی كوردستانی رووبەرووی هەڕەشە و مەترسی زۆر كردەوە ، خۆ ئەگەر بە سیاسەتی ژیرانەی سەرۆك بارزانیی نەبوایە ، دیار نەبوو چارەنووسی گەلی كورد بە چ ئاقارێك برۆیشتایە . بۆیە ،سەرۆك بارزانی لە لە ناوچەیەكی پر شەرٍوناكۆكیی بە چەند كارتێكی شاراوە توانی كوردستان لە مەترسی هەڵوەشانەوە بپارێزێ، قۆناغی دوای هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانیش بەرهەمی كارتەكان دەبینرێن كە لێرەوە بەشێكی باس دەكەین. "سەرۆك بارزانی كارتێكی دیپلۆماسی خستەگەڕ كە بریتی بوو لەوەی ئەو دۆستانەی لەگەڵ كوردن لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ كورد خۆیان بە دۆست دەزانن، ئیدی توانی بیانهێنێتە سەرهێڵ، ئەوانیش وەك پاڵپشتی لە كورد رۆڵێكیان هەبوو لەوەی كە گوشاریان خستە سەر عێراق و ئیدی دوای ریفراندۆم لەوە تێگەیشتن كە كورد لەسەر حەقە و كورد دەستی بە شەرعییەتی دەستووری گرتووە.دوای پێشهاتەكانی ئەو سیاسەت و دیپلۆماسییەی پەیرەو دەكرێت ،سیاسەتی گشتی هەرێم سەقامگیرییە لە هەموو بوارەكانەوە، رێك ئەو تێگەیشتنەی سەرۆك بارزانی لای ئەمەریكا و جیهانیش دروستبووە لە ئێستادا كە ئیدی گەمە ئیقلیمییەكە چۆن ئامانجی هەرێم بوو كە بكرێتە چەقی یارییەكە، بەتایبەت بەریتانیا و توركیا و ئێران و لەسەر یەك هێڵ ویستیان لە پشكی عێراقدا هەرێمی كوردستان بكەنە چەقی یارییەكە، بەڵام بارزانی نەی هێشت و بە زوویی ئەم پیلانەی تێكدا و ئێستایش خۆی كۆمەڵگەی دەولی ئەو راستییە دەبینی ئەمەش بەرهەمی تێگەیشتنی پێشوەختەی سەرۆك بارزانی بوو كە دەیزانی رۆژهەڵاتی ناوین لە قۆناغی ئینتقالی دایە، بۆیە كارتی ریفراندۆم، شەڕی داعش، شەڕی بەرگریی لە هێرشی هێزە عێراقییەكان و حەشدی شەعبی و هێزی ئیقلیمی وەك ئێران و پاریزگاریكردن لە كوردستان لە پیلانی هاوبەشی ئێران و توركیا و عێراق و بەریتانیا بۆ سرینەوەی پێگەی هەرێمی كوردستان و پێداگری لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردن و هەروەها رەتكردنەوەی چەندین گوشاری ئەمەریكا لە ناوچەكە وای كرد كە كوردستان نەبێتە چەقی یاری ئێستا قۆناغی ئینتقالی ناوچەكە بۆ ئێمەی كورد لە تەواو بوون دایە، كارتێكی گرنگی سەرۆك بارزانی ئەم هەڵبژاردنەیە تا شەرعییەتێكی دیكەی جیۆگرافی و نێودەوڵەتی بداتەوە پێگەی هەرێمی كوردستان، جارێكی دیكە كورد بەرەو قۆناغی جێگیربوونی دەستكەوتەكان بچێ، لە عێراقی بێ سەروەری ئەم هەڵبژاردنەی هەرێم سەروەرییەكی گرنگ دەداتە پێگەی هەرێم، چونكە دوای هەڵبژاردن لەگەڵ ئەوەی كابینەیەكی بەهێز لەدایك دەبێ، دەستووری هەرێمیش لە دایك دەبێ، بەگوێرەی دەستوور دەسەڵاتی سەرۆكایەتی هەرێم دیاری دەكرێ، ناسنامەی دامەزراوەیی دەدرێتە تەواوی دامودەزگاكان كوردستان.ئەگەر سەرنج لە سەر ستراتیژی پارتی بكرێ لای تەواوی حزبەكانی كوردستان لایان سەیر بوو كە بۆچی پارتی پێداگری كرد لەسەر هەڵبژاردن لە كاتێكدا زۆرترین پۆستەكان لای پارتین؟ وەڵامەكە بە روونی بۆیان دەركەوت كە سەرۆك بارزانی مەبەستی سوودمەندبوونی پارتی نەبوو لەوەی كە دۆخەكە وابمێنێتەوە، بەڵكوو گەورەتر لە پارتی كە ئامانجی بەهێزكردنی كوردستان بوو كە دوای هەڵبژاردن حكوومەتێكی بەهێز و ناسنامەیەكی دیكەی بەهێز چاوەڕێی كوردستان بێ، ئەمەش كارتێكی دیكەیە و لە دوای هەڵبژاردن سەركەوتنێكی دیكەی سەرۆك بارزانی لە گۆڕانكاری ناوچەكە دە بینرین بە ئارٍاستەی بەهێزتر كردنی كوردستان . بۆیە هەر دوو سەركەوتنی ریفراندۆمی سەربەخۆیی و پەرلەمانی كوردستان كاریگەرییەكی زۆریان لە بەهێزكردنی پێگەی كورد لە رووی سیاسی و دیپلۆماسیی لە سەر ئایندەی كورد كوردستان دادەنێ‌ ..
Top