هەنگاوەكانی پارتی، واقیعیانە ،ستراتیژی ،قۆناغ بە قۆناغە بەرەو گەیشتن مافەرەواكان

هەنگاوەكانی پارتی، واقیعیانە ،ستراتیژی ،قۆناغ بە قۆناغە بەرەو گەیشتن مافەرەواكان
گەلی هەمووكات چاویان لە هەڵوێست و بڕیار و هەنگاوەکانی پارتیە، پارتی دیموكراتی كوردستان خاوەنی جەماوەرێكی دڵسۆزە و لەسەر ئەرزی واقیع و لەكاتی تەنگانەشدا ئەو جەماوەر و قاعیدە فراوانە سوورن لەسەر بیروباوەڕی نەگۆڕی كوردایەتییان، هۆكارەكەشی روون و ئاشكرایە كە .. پارتی حزبێكی خاوەن ستراتژییەتی كوردانەیەو بارودۆخ ناتوانێ كار لە ستراتژییەیەتە بكات .پارتی خاوەنی سەرۆك مسعود بارزانییە، كە شۆرشگێرێكی پاك و دڵسۆز و بەتوانایە و هەموو سەركردەكانی دنیاش دەیناسن و سوورە لەسەر مافی رەوای نەتەوەكەی. جەماوەری پارتی زۆر بەباشی سەرۆك بارزانی دەناسن كە تاچەند لە خەمی كورد و خاكی كوردستاندایە و هیچ فشارێكی ناوخۆ و دەرەكی ناتوانێ لە بنەما سەرەكییەكانی تێكۆشانی كوردایەتی لاییدات.بۆیه ـئەنجامی هەڵبژاردنی 30/9/2018 ی ئەمجارەی پەرلەمان راستییەكی حاشا هەڵنەگرە، كە پارتی دیموكراتی كوردستان دەبێ هەموو لایەنە كوردستانی و عێراقییەكان و وڵاتانی زلهێز حیسابی بۆ بكەن و واز لە پیلانگێری و زەرەر پێگەیاندنی بهێنن و باوەریان بەو راستییە بێنن كە كوردستان بەبێ پارتی دەبێتە خۆراكی دوژمنان، كە ئەمەش كارێكی مەحاڵە وهیچ كوردێكی دڵسۆز پێیی قەبووڵ نیە .گەڕانەوەی گەلی كورد بۆ پرۆسەی سیاسی لە عیراق لە چوار چێوەی دەستوری هەمیشەیی عیراقدا كە تا رادەیەكی باش بە پیی ئەو هەلومەرجەی كەوا دەستوری تیدا نوسرایەوە ماف و بەهاكانی گەلی كورد و كوردستانی تیدا چەسپیندرا ، بە بەرژەوەندی هەردوو لا تەواو دەبیت بە تایبەت لە دوای ئەو هەوڵ ودەنگ هەلبرینە ئاسایی و یاساییە كە لە25/9/2017ی ئەیلوولی پار سالدا كورد بۆ گەیشتن بە مافی چارەی خۆنووسین كردی بە ئەنجامدانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی كە بە ڕێژەیەكی رەها كە %93 گەلی كوردی دەنگی بەلیی بۆ دا،كە لە لایەن دژبەران و نەیارانی سەرسەختی كورد بەو پەڕی توانایی و نادیموكراسییانە هەلویستێكی نەرینی توندیان بەسەر كورد و هەریم سەپاند تا ئاستی گەیشتن، بە گەمارۆدان لە زۆربەی كایە سەرەكیەكانی هەریم ،ئەمەش بە بەرچاوی گشت دونیا و كۆمەلگای نێودەولەتی و نیشاننەدانی هیچ هەلویست و پالپشتیەك بۆ ئەم مافە رەوا و زەوتكراوەی كورد و كوردستان .لە ئەنجامی هەوڵە دیبلۆماسیەكانی سەرۆكی حكومەتی كوردستان و شكاندنی سەرجەم ئابلوقە سیاسی و ئابورییەكان، ئاسایی بوونەوەی، پەیوەندییەكانی هەردوولا تا ئاستی لیك تێگەیشتن ،هەموو ئەو گۆرانكاریانە دەكریت نیشانەی نزیك بونەوەی زیاتر ڕووبدات بەتایبەت، ڵە دانوستانەدا كورد رۆل و بەژداریەكی كاریگەری لە حكومەتی داهاتووی عێراقدا هەبیت .هەرچی پەیوەنداریش بیت بە كوردستان و دانوستاندنەكانی بۆ پیكهینانی كابینەی نۆی حكومەتی هەریمی كوردستانەوە.گرنگترین شت بۆ گشت لایەنە سیاسیەكانی هەریم و بە تایبەتیش پارتە بەژداربوەكانی خولی پینجەمی پەرلەمانی كوردستان ئەوەیە كە بەر لە هەموو بەرژەوەندیەكی خودی و كەسی بەرژەوەندییە گشتی و نیشتیمانیەكان بكەن بە دروشمی دەستپێكردنی دانوستاندنەكان.بە پۆلینكردنی ئەم هەلبژاردنە لەگەل هەلبژاردنەكانی رابردوودوا چ لە رووی هەیجانی بەژداریكردنی دەنگدەر و لیكەوتەكانی بەژداری كردن، یان بەژداری نەكردنی هاونیشتیمانیان لە پرۆسەیەكی وەها گرنگ كە پەیوەستە بە هەر تاكێكی وەلاتپارتە كاریگەریەكانی و بە تایبەتریش هەلگری بەها و ئامانج گەلە نەتەوەییەكان بە پەنجەخستنەسەر كەم و كورییەك دلنیایی زیدەتر دەدەنە خودی پرۆسەكە و دروستكردنی متمانەیەكی پتەوە حوكم و حوكمرانەكانیان.گرنگترین كاری حكومەتی داهاتووی كوردستان كە دەبیت ستراتیژیەتیكی ڕوون و دوور مەودای بۆ هەبیت،گەراندنەوەی یاخود هولدان بیت بۆ دروستكردنی متمانەی زیاتری خەلك بە حكومەت ..مێژووسەڵماندی كە پارتی،ئەرك ،بەرپرسیاریەتی گەورەی لە بەرامبەر گەلی كورد لە ئەستۆیە ..ماوەی چوار ساڵی رابردوو و رووداو پێشهاتەكان هەر لە جەنگی جیهانی داعش و 30مانگی 9ی ساڵی2017 و ریفراندۆمی سەربەخۆیی رابردوو سەركردایەتی سیاسی كوردستان بڕیاریاندا ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی ئەنجام بدەن بەهۆی جێبەجێ نەكردنی دەستوور و مافەكانی كورد لە بەغدا بۆیە ڕۆژی 25 ئەیلوول-یان دیاریكرد بۆ هەڵبژاردنی سەربەخۆیی كوردستان كە ئەوكات كوردستان بە تەواوی ناوچەكانی دەرەوەی ئیدارەی كوردستان بوو كە بە خوێنی پێشمەرگەكانی كوردستان كۆنترۆڵ كراببوونەوە كە لە لایەن هێزە عێراقیەكان چۆڵكرابوون بە كەركوكی دڵی كوردستانیشەوە بە هۆكاری هێرشی چەكدارانی داعش بەڵام دوای ئەوەی لە لایەن هێزی پێشمەرگە سنووری باشوری كوردستان نەخشێنرا ئەوە بوو گەیشتین بە رۆژی 25 ئەیلوول ڕۆژی دەنگدانی سەربەخۆخوازان سەرەڕای ئەوەی كە زۆر لە دەوڵەتە زلهێزەكان و وڵاتە ئیقلیمییەكان داوای ئەنجامنەدانی ڕیفراندۆمیان دەكرد بەڵام دواجار كوردستانییان بە تێكرای صەدا 93 دەنگیان بە سەربەخۆیی دا كە ئەمە رۆژێكی لە بیرنەكراوی گەلی كوردە كە لە مێژووی خەبات و شۆرشەكانی گەلی كورد هەوڵ بۆ رەخساندنی رۆژێكی وا دەدرا و وە لە كۆتاییدا گەیشتین بەم ڕۆژە. تێگەیشتنی ئاستی ڕۆشنبیری كۆمەڵگەی كوردییە لەئاستی قوربانی دانی پارتی و هەڵوێستە نەتەوەییەكانی بەرامبەر نەیارانی كورد و دژبەرەكانی كوردستان، لەچەند ساڵی ڕابردوودا نەیارانی كورد و دووژمنانی ناوخۆیی و دەرەكی بەگەمارۆدان و هێرشكردنە سەر هەرێم و نانەوەی پشێوی و هاندانی هەندێك لەپارتەكانی كوردستان ویستیان پارتی لاوازبكەن، بەڵام جەماوەر و هاونیشتمانیان بەدەنگەكانیان پارتیان بەحەجمێكی گەورە تر و بەقەبارەیەكی بەهێزتر نیشانی دۆست و نەیارانی كورد و پارتی دیموكراتی كوردستان دا، بۆ هەموو لایەكیان سەلماند پارتی تاكە هێزە كە جێگەی متمانەی هاونشتمانیان بێت، تاكە هێزە كە لەسەر گۆڕەپانی كوردستان موساوەمە لەسەر مافەكانی گەلی كورد ناكات، بەم هەڵوێستەی هاونشتمانیان پارتی دیموكراتی كوردستانیان خستە بەردەم ئەركێكی زۆر قورس بۆ چوار ساڵی ئاییندە و دەبێتە تاقیكردنەوەیەكی زۆر كاریگەر بۆ هەڵبژاردنی ئاییندە. روون و ئاشكرایە بەهۆی دابەزینی نرخی نەوت لە بازاڕەكان و بڕینی بودجە و مووچە لەلایەن بەغدا و هاتنی بە لێشاوی ئاوارە بۆ هەرێمی كوردستان دۆخی دارایی حكومەت بەرەو خراپی رۆیشت، لە ئاكامدا دانیشتوانی هەرێمی كوردستان ماوەی چوار ساڵە بەدەستی قەیرانەكانەوە دەناڵێنن، پێویستە حكومەتی نوێ كۆتایی بە قەیرانەكان بێنێت و دۆخەكە بگەڕێنێتەوە ساڵی 2013خزمەتگوزارییەكان دەست پێبكاتەوە و هەلی كار بۆ لاوان دابین بكرێت، هەروەها دامەزراندن دەست پێ بكاتەوە و پشێویەكانی سنووری سلێمانی و ئیرهابی فكری بنبڕ بكرێت و ئەمن و ئاسایش بۆ ئەو سنوورە دابین بكرێت، چاكسازی لەكەرتی پەروەردە و تەندروستی و سیتسەمی خانەنشینی بكرێت وقەرزی بچووك و گەورەو سلفەی عەقار و هاوسەرگیری خەرج بكرێ‌، كەرتی كشتوكاڵ و پیشەسازی زیاتر ئەكتیڤ بكرێت و كارەبای نشتیمانی فراوان بكرێت و بەسیتەمی جیهانی كاری پێبكرێت، هاوكات بایەخی زیاتر بە كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان بدرێن وخزمەتی زیاتر بە پێشمەرگە بكرێت، ئاستی بەرهەمی ناوخۆیی زیاتر بكرێت و كەرتی گەشتیاری بەرنامەڕێژی بۆبكرێت، بایەخی زیاتر بەڕێگاوبانەكان بدرێن، دادگاكان بێلایەن بكرێن و پشتیوانی بكرێن، بەجێبەجێ كردنی ئەم خاڵانە دەبینە خاوەن كوردستانێكی بەهێز ئەمەش دروشمی پارتی دیموكراتی كوردستان بوو لە هەڵبژاردنی 30/9/2018ئەو بەڵێنەكانی بەجەماوەری دا دەبێتە ڕاستی لەسەر ئەرزی واقیع . دەبێتە وەڵامی هەڵوێست ومتمانەبەخشینەی گەلی كورد بداتەوە كە ئاواكردنی كوردستانێكی بەهێزە..
Top