گەل بۆ پارتی هەڵبژارد؟
October 22, 2018
وتار و بیروڕا
دوای ئەوهەمووپیلانە نێوخۆیی و دەرەکیانەی دژی پارتی ئەنجام دران لەپاش ئەنجام دانی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی لەمانگی ئەیلولی ساڵی پار.
پارتی توانی بەسەر هەموو ئەوپیلانانە سەرکەوێت و تێکیان بشکێنێت کەلەتەوەقوعی نەیارانی پارتی نەبوو ئەوتێک شکاندنەیان،بەجۆرێک کە پارتی لەڕووی هێزی سەربازی و لەڕووی هێزی دیموکراسی توانی سەرکەوێت و سەرکەوتنی گەورەتۆماربکات.
لەڕووی سەربازی ئەوسەرکەوتنەبوو کە لەدوای خیانەتی۱٦ی ئۆکتۆبەری۲۰۱۷لەبەرامبەر حشدی شیعی و سوپای عێراق کەبەپاڵپشتی ئێران هێرشیان کردە سەرکوردستان،پێشمەرگەکانی پارتی بەسەرۆکایەتی سەرۆک مسعود بارزانی لەپردێ و سەحێلا و محموودییە،توانیان شکست بەو سوپا زەبەلاحەی عێراق بهێنن و داستانی قارەمانانەیان تۆمارکرد،کوردستانی پاراست لەدەستی داگیرکەران.
لەپاداشتی ئەوە خەڵکی کوردستان بەدەنگێکی بەرز و دلێر بەدەنگەکانیان لەدووهەڵبژاردنی جیادا کە هەڵبژاردنی پەڕلەمانی عێراق و هەڵبژاردنی پەڕلەمانی کوردستان بوو،پارتیان کردەوە بەهێزی ژمارەیەکی عێراق و کوردستان و خەونی نەیارانیان لەگۆڕناو کوردستانێکی بەهێزیان هەڵبژارد.
ئەم سەرکەوتنانەی پارتی لەناو خۆی عێراق و لە دەرەوەش دەنگدانەوەی گەورەی بەدوای خۆیدا هێناو وسەرکەوتنی پارتی بووە سەر مانشێتی ڕۆژنامەجیهانیەکان لەوانیش (واشنتۆن پۆست ) بەئاماژەدان بە سەرکەوتنی پارتی لەهەڵبژاردنی پەڕلەمانی کوردستان نووسیویەتی" ئهو پارتهى ڕیفراندۆمى ئهنجامدا یهكهمى ههرێمى كوردستانه"
هەروەها ڕۆژنامەی (فڕانس پرێسیش) بەئاماژەدان بەسەرکەوتنی پارتی و سەرۆک بارزانی نووسیویەتی" سهركردهى ههڵكهوتووى كورد، مهسعود بارزانى و پارتى ديموكراتى كوردستان، ئێستا هێزى باڵادهست و بێ هاوتان له ههرێمى كوردستان و عێراقدا و دەشتوانێت حیسابی خۆی لەگەڵ ئەوانە یەکلایی بکاتەوە،کەدوای ڕیفراندۆم خۆیان خزاندە سەنگەری بەغداو دژایەتی هەرێمی کوردستانیان دەکرد"
ئەمە دەرخەری ئەوڕاستیە یەکەپارتی هێزی بێ ڕکابەری کوردستان و عێراقە و کوردستانیان ئەوهەڵوێستە کوردانەو نیشتیمان پەروەرانەی پارتی یان لەقۆناخەجیاجیاکاندا لەبیرنەکرد و بەدەنگدانیان بەپارتی بۆدۆست و دوژمنانیان سەلماند کە کوردستانێکی بەهێز لەبەهێزبوونی پارتیدایە.
۲۲ی ئۆکتۆبەری۲۰۱٨