پارتی،بارزانیی پێشەنگ ،ئاڵاهەڵگری چەسپاندنی مافی دیموكراسیخوازی وسەربەخۆیخوازی..

پارتی،بارزانیی پێشەنگ ،ئاڵاهەڵگری چەسپاندنی مافی  دیموكراسیخوازی وسەربەخۆیخوازی..
پارتی دیموكراتی كوردستان ، وەك قوتابخانەی كوردایەتی و كۆڵنەدان پارتێكی نیشتمانی و نەتەوەییە، پارێزەری كوردستانە، تاكە پارتە لەسەر ئاستی عێراق براوەی هەڵبژاردنەكەی پەرلەمانی عێراق بێت، كورد پەروەر و دڵسۆزە بۆ خاك و گەل و نیشتمان، پارتیمان پارتێكە لەسەر ئاستی كوردستانی گەورە خاوەن جەماوەری زۆرە، ڕەگ و ڕیشەی لەناو قوڵایی و بەرزە باڵای سەختی چیاكانی كوردستانی گەورە نەشونمای كردووە و بە خوێنی شەهیدان و فرمێسكی دایكی شەهیدان و ئارەقەی ماندوبوونی پێشمەرگە و شۆڕشگێران و خەباتكاران ئاودراوە، ڕەگ و ڕیشەی بە ناو خاكی كوردستان ڕۆچووە و بناغەی داكوتاوە، بووە بە حزبێكی رزگاركاری نیشتمانی و نەتەوەیی هەرگیز مساوەمەی لەسەر بستێك لە خاكی كوردستان نەكردووە، ملكەچی هیچ هەڕەشە و پیلانی دوژمنانی كورد نەبووە و نابێت، لە مێژووی ئەزموونی ئەم حزبە هەموو دەستكەوتە گەورە دیارەكانی دیارە لە دوو توێی لاپەرەكانی مێژوو تۆماركراوە، وەكو چیایەكی سەخت و بەرز ڕاوەستاوە، بەرگەی هەموو تۆفان و رەشەبا و سەرما و گەرمای گەردەلولی بەهێز دەگرێت، لەتەمەنی دامەزراندنیەوە تائێستا زۆر هەوراز و نشێو و رێگای تاریكی بڕیووە ماندوو نەبووە و بەردەوام بووە لە هەڵگرتنی ئاڵای بزاڤی رزگاریخوازی كوردستان، بۆ ساتێكیش بێت داینەگرتووە پێشڕەوی كاروانی رزگاریخوازی كوردستان بووە تا گەیشتوەتە ئەم قۆناغە گەورە و سەختەی دامەزراندی دەوڵەتی كوردی، كاتێك شكستی هێناوە سەركەوتنی گەورەی تێدا بینووە بۆ ئاسۆیەكی گەشتر و داهاتوویەكی پرشنگدار پلانی دارشتووە لەهەر كۆمەڵگەیەكدا سەرۆكێك هەیە بۆ ئەوەی ئەو ئەركەی كە لەسەریەتی بەجوانترین شێوە ئەدای بكات و لەخزمەتی گشتی هاووڵاتیانی وڵاتەكەیدا بێت وەكو گاندی و دەیانی دیكە كە خۆیانكردە قوربانی وڵاتەكەی، بەڵام چەندین سەركردە هەیە بەپێچەوانەی ئەم ئەخلاقیەی سیاسیەوە مامەڵە دەكات و ئەوسا دەكەوێتە بەر شاڵاوی گلەیی و نارەزاییەكانی هاووڵاتی نیشتمانەكەی وەكو سەددام حوسێن و هیتلەر و هاوشێوەی ئەمانە.هەمیشە یەكێك لەو پێوەرانەی كە كەسایەتی سەركردەی پێدەپێورێت بریتییە لەوەی كە چەندە رۆڵی بینیوە لە سەرهەڵدانی جەنگ و كێشەكان و بەقەیراندابردنی ئایندەی وڵاتەكەی، یان بەپێچەوانەوە چەندە دەستی هەیە لە بونیادی بازنەی ئاشتەوایی و پێكەوەژیان و خوڵقاندنی ژینگەیەك بۆ ئاوەدانی و ئاسایشی وڵات .سەرۆك بارزانی جگە لەوەی كە هەمیشە لەوتە و گوتارەكانیدا بەدەردەكەوێت كە چەندە دەیەوێت وڵاتەكەی لە ئاشتەوایدا ژیان گوزەربكات بەهەمان شێوەش لە كردار و ئەدای سیاسیشیدا توانیویەتی هاوتای وتەكانی بێت و رۆڵی سەرەكی هەبێت لە هاوسەنگكردنی ئەو هاوكێشەی كە دەبێت سەرۆكی سەركەوتوو هەیبێت، رۆڵی ئیجابیانەی سەرۆكی هەركوردستانیش لەم رەهەند و لایەنانەوە دەخەینەروو .هەمیشە ویستویەتی پارێزگاریی لەو بەها سیاسیە جوانانە بكات كە بارزانی باوك-مەلا مستەفای بارزانی- لەئەدای كار و مومارەسەی سیاسی و نەتەوەیدا ئیشی لەسەركردووەو بەردەوام ویستویەتی بەو هەناسانەوە بژێت كە باوكی لەژیاندایە و بەیەكەوە هاوكێشەكانی وڵات دەخەنە مەیدانی كارەوە، ئەم ئەزمونەش یەكێكە لەوانەی كە سەركردەی خاوەن وەفا و پارێزگار لە بەهاكانی نیشتمان دەناسرێتەوە.نزیكتر نمونەش وروژاندنی -مافی چارەی خۆنووسین- لە شوێنێكدا بەبەرچاوی نوێنەری زۆربەی ئەو نەتەوە و سیاسەتمەدارانەی كە لەوانەیە خۆشحاڵ نەبن بە ئەزموونی هەرێمی كوردستان، ئەم پانتاییە فراوانە لەكاركردن خزمەت بە ئایندەی سەرۆك و ئایندەی ئەو كۆمەڵگەیەش دەكات كە ئەو سەرۆكایەتی دەكات. یەكێكی دیكە لەو بنەما گشتی و نەگۆرەی كە سەرۆكی كوردستان كاری لەسەردەكات ئەوەیە خاوەنی هەڵوێستی نەگۆری بەرژەوەندییە گشتیەكانی میللەتەكەیەتی، نەك لەهەر جێگەیەك و لەلای هەر میللەت و سەركردەیەكی دیكەی سیاسی هەڵوێستێكی دیكەی شاراوەی هەبێت كە پێچەوانە بێت لەگەڵ پرەنسیپە سەرەكیەكەی خۆی وەكو سەرۆكی كوردستان، ئەم روونی و دووفاقی نەبوونە لە كاری سیاسیدا خزمەت بە پرۆژە سیاسیە نێودەوڵەتیەكان دەكات كە كورد هەمیشە داكۆكی لە پرەنسیپە نەگۆرەكانی خۆی بكات كە لە ئامانجە باڵاكانی نزیك دەكاتەوە وەكو هەموو میللەتانی دنیا كە گەشتونەتە كیانی خۆیان. ئەگەر كەلێن و كەموكورتییەكی سیاسی و ململانێكان سەریانهەڵدابێت توانیویەتی مامەڵەیەكی بەرپرسانەی لەگەڵدا بكات و بەئەركی خۆی زانیوە كە بەشداری سەرەكی هەبێت لە نەهێشتنی ئەو قەیران و ململانێیە، ئەمەش هەنگاوێكی جددیە بۆ ئەوەی ئاشتەوایی لەنێوان یەكە سیاسیەكانیش بێنێتەدیمیدیاكانی جیهان بەگرنگییەوە باس لە پارتی و بارزانیی بە بە هێز و یەكەم وسەركەوتوو لە هەڵبژاردنەكان.وەسفكرددوابەدوای سەركەوتنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی و لە پرۆسەیەكی دیموكراسی و بە ئامادەبوونی چاودێرانی نێو دەوڵەتیی و نەتەوەیەكگرتووەكان لە كەشوهەوایەكی سەقامگیر و دوور لە توند و تیژی و ئەو گرژی و ترس و دڵەرٍاوكێیەكەی كە لە ناوچەكانی تری عێراق هەیە ، هەرێمی كوردستان نموونەی ئارامی و سەقامگیر و پێكەوە ژیانە..هەڵبەت ئەو گرنگیدانەی میدیاكانی جیهان بە هەرێمی كوردستان و بە تایبەت پارتی و بارزانیی لە خۆوە نەهاتووە ،بەڵكو لە ئەنجامی هەموو ئەو هەوڵ و تێكۆشانانە بووە كە لە ماوەی چارەكە سەدەی رابردوو ،سەرەرایی گشت كۆسپ و تەگەرەكان ،بەڵام سیمایەكی جوان و شارستانییانەی لە دوای خەباتی شاخ و چەكداری بۆ حوكمرانییەكی سڤیل بە ئاراستەی ئاشتی و پێشكەوتن و خۆشگوزەرانی ئاراستە كرد و ئەوەش وایكرد كە كەشێكی پێكەوە ژیان و سەقامگیر و هەروەها لە رووی دیپلۆماسیی و سیاسییەوە هەنگاویی گەورەی بەرەو پێشەوە هاویشت و بەردەوامە و لەگەڵ قەیران و شەرٍو هاتنی سەدان هەزار ئاوارە و كێشەی تر بەڵام سەركەوتووانە رۆڵی بینی و ئەمەش وایكرد كە جیهان زیاتر رێز لەو خۆراگری و قارەمانییەكەی گەلی كورد و بەتایبەت پارتی و بارزانیی بگرێتئێستاش دوای دوو هەڵبژاردن پەرلەمانی عێراق و پەرلەمانی كوردستان بە سەركەوتوویی و متمانەبەخشینی گەلی كورد ، جارێكی تر دیموكراسی لە ناوچەیەكی پر كێشە و نادیموكراسی لە نێو جەرگەی داگیركەرانی كوردستان شەرعییەتی گەورەی تری نێودەوڵەتی بە گەلی كورد بەخشیووە و ئەمەش بە دڵنییاییەوە و لەلایەك متمانەی ناوچەیی و نێودەوڵەتیی زیاتر دەكات و لەلایەكی تر هەنگاوەكانی بە ئاراستەی كوردستانێكی بەهێز خێراتر دەكات ...
Top