خه‌ڵك له‌م هه‌ڵبژاردن چی به‌لایه‌نه‌كان گوت ؟؟؟

خه‌ڵك له‌م هه‌ڵبژاردن چی به‌لایه‌نه‌كان گوت ؟؟؟
ئه‌گه‌ر ته‌ماشای سروشتی ململانیكان بكه‌ین له‌ پێنج ساڵی ڕابردوو ئه‌و ڕاستیه‌ به‌دیی ده‌كه‌ین كه‌سه‌خترین قۆناغی دوای ڕاپه‌ڕین بوو بۆ پارتی دیموكراتی كوردستان ,چونكه‌ پارتی له‌هه‌موو لایه‌كه‌وه‌ په‌لامارده‌درا. هه‌رچی نه‌رمی ده‌نواند بۆ ئه‌وه‌ی هیچ نه‌بێت فشاره‌ ناوخۆیه‌كان كه‌م بكاته‌وه‌ و ڕووبه‌ڕووی شه‌ڕی داعش و قه‌یرانی دارای و پیلانی ده‌ره‌كی بێته‌وه‌ , به‌ڵام بێ سوود ‌بوو . چونكه‌ ئه‌وان بریاریان دابوو پارتی له‌ پێش چاوی خه‌ڵك بخه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی لاوازی بكه‌ن یان به‌ته‌واوی په‌راوێزی بخه‌ن , بۆ ئه‌مه‌ش هیچ ڕێگه‌یه‌ نه‌ما ده‌ستی بۆ نه‌بن له‌ دروستكردنی ئالۆزی ناوخۆی و ته‌نگژه‌ی سیاسی و بشێوی و سوكایه‌تی و جنێوفرۆشی تا ده‌گاته‌ هه‌وڵی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌و سوكردنی هه‌رێم و پیلانگێری و خیانه‌ت , به‌جۆرێك كارگه‌یشته‌ ئه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی بیویستایه‌ خۆی بكاته‌ فسفس پاڵه‌وان ده‌بوایه‌ له‌سه‌رشاشه‌ی ته‌لفزیون و له‌سه‌ر رووپه‌ری رۆژنامه‌ و سایت و تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بێ رێزی و جنێوی به‌ پارتی بدایه‌ . ‌به‌ڵام پارتی له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و گه‌له‌كۆمه‌ ناوخۆی و ده‌ره‌كیه‌دا هه‌ڵنه‌هات به‌ڵكو شانی دایه‌ به‌ر به‌رپرسیارتی و هه‌موو پیلانه‌كانی تێشكاند یان تێ په‌ڕاند , بۆیه‌ له‌م هه‌ڵبژاردنه‌ خه‌ڵك پێچه‌وانه‌ی خواسته‌كانی ئه‌وان پاداشتی پارتی دایه‌وه‌ . بۆیه‌ به‌ پشتیوانی خه‌ڵك پارتی توانی دوای ٢٥ ساڵ له‌یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردنی كوردستان هه‌مان كورسیه‌كانی ساڵی ١٩٩٢ به‌ده‌ست بێنێته‌‌وه‌ .
ئه‌م سه‌ركه‌وتنه‌ گه‌وره‌ی پارتی ئه‌وه‌مان پێ ده‌ڵێ كه‌ میلله‌ت هوشیاره‌ و سه‌رای قه‌یرانی دارای و سه‌ختی ژیان پشتیوانی له‌ ئه‌و لایه‌نه‌ ده‌كات كه‌ پارێزگاری له‌ به‌ها نه‌ته‌وه‌یه‌كان ده‌كات و له‌سه‌نگه‌ری به‌رگری نیشتماندا خوێن ده‌به‌خشێ‌ و ئارامی و سه‌قامگیری و خۆشگوزرانی دابین ده‌كات . نه‌ك ئه‌وانه‌ی هاوئاوازی بیگانه‌‌ بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان خه‌ڵك چه‌واشه‌ ده‌كه‌ن و ئارامی ده‌شێوێن و ئادابی گشتی تێكده‌ده‌ن . پارتی به‌رهه‌می كرداره‌كانی چنیه‌وه‌ وه‌ك پێشینان ده‌ڵێ (چی بچینی ئه‌وه‌ ده‌دوریته‌وه‌) .
بۆیه‌ ئه‌نجامی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ وه‌ڵامه‌ بۆ هه‌موو ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه‌ مه‌له‌یان له‌ ئاوی لێڵدا ده‌كرد , بۆ ئه‌وانه‌شی كه‌سیاسه‌ت ده‌كه‌ن ئه‌زمۆنێ باشه. چونكه‌ له‌م هه‌ڵبژاردنه‌‌ ده‌ركه‌وت كه‌ لای كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستانی چ جۆره‌ كه‌لتور و سیاسه‌تێ په‌سه‌نده‌ .
بۆیه‌ كاتی ئه‌وه‌ هاتووه‌ ئه‌وانه‌ی له‌ شاشه‌وه‌ ده‌یان ویست پارتی بڕوخێنن ئه‌زموون له‌ پارتی وه‌رگرن و ڕابردوو تێپه‌رێنن و بیر له‌ ئاینده‌ بكه‌نه‌وه‌ . به‌شێوه‌یه‌ك كه‌ له‌به‌رژه‌وه‌نی خه‌ڵكدا بێت نه‌ك گوفتاری بێ كردار . چونكه‌ هه‌موومان چاره‌نوسمان یه‌كه‌ و ده‌رفه‌تی باش ماوه‌ بۆ یه‌كریزی خۆ ڕێكخستنه‌وه‌ و چاره‌سه‌ركردنی ناكۆكی و گرفته‌كان . ئه‌ڵبه‌ته‌ پارتیش دوای ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ ڕووبه‌رووی به‌رپرسیاریه‌تیه‌كی گه‌وره‌تر بووته‌وه‌, چونكه‌ ئیستا زۆرینه‌ی خه‌ڵكی كوردستان گه‌یشتوته‌ ئه‌و باوه‌ڕه‌ی كوردستانێكی ئارام و ئاوه‌دان پێوستی به‌ هێزێكی نیشتمانی به‌هێزه‌ و ئه‌وه‌ش ئیستا له‌ هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه‌ له‌ پارتیدا به‌رجه‌سته‌ بووه‌ . بۆیه‌ پێوسته‌ پارتی نمونه‌یه‌كی نوێ له‌ حكومڕانی باش پێشكه‌ش بكات كه‌ له‌ ئاستی خواسته‌كانی خه‌ڵكدا بیت وهه‌موو تواناكانی بخاته‌گه‌ر بۆ چاكسازی هه‌مه‌لایه‌نه‌ و ئاوه‌دانی و خزمه‌تكردنی خه‌ڵك و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ نه‌ته‌وه‌ی و نیشتمانیه‌كانی گه‌لی كوردستان .
Top