بو ئەوەی گەل و نیشتمانێکی بە هێزمان هەبێت

بو ئەوەی گەل و نیشتمانێکی بە هێزمان هەبێت
(مونتسکیو دەڵێت (یاسا دەبێ وەکو مردن وابێت)
واتە مردن چون لەسەر هەمو بونەوەرێک جێبەجێ دەکرێت چ میر بێت یان فەقیرو وەزیر ئاواش دەبێ یاسا جێبە جێ بکرێت لەسەر هەموان بە یەکسانیلە پڕوسەی ژیاندا.

یەکسانی و دادپەروەری لە زانستە مروڤایەتیەکاندا شتێکی ڕەها نیە بەڵکو ڕێژەییە
لەوشوێنانەی کە کولتوری دیموکراسی بەرەو پێشڤە چونی بە خویەوە بینیوە ڕێژەی دادپەروەری و یەکسانی لە هەمبەر یاسادا بە هیچ جورێک بەراورد ناکرێت لە گەڵ ئەو شوێنانەی کە سیستەمە دیتکتاتوریەکان تیایاندا حاکمن و جڵەوی حوکمڕانیان بە دەستەوەیە و سەروەری یاسا هیچ مانایێک نابەخشێت
بەو مانایەی کە یاسا لەژێر سیستەمە دیکتاتورەکەدایە

پێچەوانەی وڵاتانی دیموکراسی کە یاسا لە هەموان بە هێزترە وسیستەم لە ژێر فەرمانی یاسای وڵات دایە و وڵاتەکانیان بە شێوەیێکی سیستماتیک بە ڕێووە دەچن.

ئێمەش وەکو هەرێمی کوردستان زور جار باسی موماڕەسەی کولتوری دیموکراسی دەکەین بو ئەوەی یەکسانی و دادپەروەری ڕەنگ بداتەوە

بەڵام بە هوی نەبونی شێوازێکی سیستماتیک و لاوازی بڕوا بون بە کولتوری دیموکراسی و نەبونی یاسا سەروەری

زورێک لە حزبە سیاسیەکان و کەسە دەستڕویشتووەکان خویان لە سەرەوەی یاسادا دەبینن و بە مەیل و ئارەزوی خویان ڕەفتار دەکەن
هەر وەک چون بەرژەوەندی ئەوان دەخوازێت نەک بەرژەوەندی گشتی

ئەمەش زور جار کارەساتی گەورەی بە سەر گەل وڵاتکەماندا هیناوە و کار گەیشتوتە ئەو ڕادەیە کە هندێ لەو حزب و کەسانە خویان ببنە مەترسی و هەڕەشە بو سەر ئاسایشی نشتیمانی .

لێرەدا ئەم ئەنجامەمان دێتە دەست کەئەگەر ئێمە بمانەوێت گەلێکی بە هێز بین و سیمایێکی جوان و شارستانی بە هەرێمی کوردستان ببەخشین
دەبێ پێش هەمو شتێک هەوڵی چەسپاندنی سەروەری یاسا بدەین تاکو یەکسانی و داد پەروەری کومەڵایەتی تا ڕادەیێکی باش بێتە کایەوە و ئینتیمای هاونیشتیمان بو ئەزمونی هەرێمی کوردستان پتەوتر ببێت
و ببین بە خاوەن گەلێک و نیشتیمانێکی بە هێز.

جارێکی
تریش وتەیێکی بارزانی نەمر بە پێویست دەزانم لێرەدا دوبارە بکەمەوە/
(ئێمە هەمومان بە پاندبونمان بو یاسا جوان دەبین )
Top