(۲۰ی ئۆکتۆبەر وەڵامێک بۆ خیانەتکاران و داگیرکەران)
October 20, 2018
وتار و بیروڕا
٭ئەوانەی لەڕۆژی(۱٦ی ئۆکتۆبەر)خیانەتیان کردو پێش سوپای داگیرکەر کەوتن و سەنگەرەکانیان بۆ چۆڵکردن و بوون بەداردەست و دەستکێشی ناحەزان و داگیرکەران هیواو ئومێدی نەتەوەیەکی (٤۰ملیۆنی)یان لەگۆڕناو کابوسێکی ڕەش و تاڵیان بەسەر گەلەکەماندا هێنا
٭خیانەتکارانی(۱٦ی ئۆکتۆبەر) هەربەوەوە نەوەستان کە نیوەی خاکی ووڵاتیان فرۆشت بەڵکو پیلانیان وەها داڕشتبوو کۆتایی بەهەموو شتێک بێنن و بەڵێنی ئەوەیان وەرگرتبوو کە بیانکەن بەحاکمی کوردستان!!!
بەڵام پێشمەرگەی کوردستان و بارزانی لەپردێ سنورییان بۆ دەستدرێژی و سەرەڕۆیی خیانەتکاران و سوپای داگیرکەر داناو کۆتاییان بەپیلانەکە هێناو لمۆزیان شکاندن
٭پارتی دوێنێ بە داستانی زۆزک و خواکوڕک و کۆڕێ دوژمنی بەچۆکدا هێناو هێنایە ژێرباری داخوازیەکانی گەلەکەمان ئەمڕۆش بە داستانی پردێ خیانەتکارو داگیرکەری سەرشۆڕکردو ئەزموونی هەرێمی کوردستانی پاراست وانەیەکی گرنگیان فێری زۆرکەس کرد
٭ڕۆژی(۲۰ی ئۆکتۆبەر)پارتی بڕیاری بەگری داو پێشمەرگەکانی پارتی وەک داستانی پردی زەڵم قاچەکانی خۆیان لەسەنگەرەکاندا بەستەوە بۆ ئەوەی هەرگیز سەنگەر چۆڵ نەکەن و هەولێرو هەرێمی کوردستان بپارێزنو سەرەنجام ووڵات و دەستکەوتەکانی گەلەکەمانیان پاراست
٭وانەی یەکەمی داستانی پردێ جۆشدانەوەی ڕۆحی بەرگری و خۆڕاگرییە کەنابێت تادەبین بەخاوەنی سەربەخۆیی و کیانی خۆمان واز لە بزووتنەوەی شۆڕشگێڕی و بەرگری بێنین
وانەی دوەمیشی بۆ خۆفرۆشانە کە جگەلە سەرشۆڕی هیچی دیکەیان بۆ نەمایەوەو دەبوایە لەوانەکانی ڕابردووی خۆیان و زۆر خائینی دیکەش پەندیان وەربگرتایە
وانەی سێیەمیش بۆ داگیرکەرانە کە ئیرادە شەڕ دەکات نەک تانکی ئەمبرانز دەبوو سودیان لە داگیرکارەکانی پێش خۆیان وەربگرتایەو هەڵەیی ئەوانیان دوبارە نەکردایەوە