مه‌ترسیه‌كانی تیرۆری فكری و بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كورد
October 19, 2018
وتار و بیروڕا
1ــ داگیركارنی كوردستان سه‌ركه‌وتنی خۆیان له دووبه‌ره‌كی و په‌رته‌وازه‌یی ناوماڵی كورددا بینیوه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش به درێژایی مێژووی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كورد هه‌موو رێكاره‌كانیان گرتوونه به‌ر، تیرۆری فكری كاریگه‌رترین رێكار بووه بۆ دووبه‌ره‌كی نانه‌وه و په‌رته‌وازه‌یی ناوماڵی كورد، لێره‌وه ده‌رده‌كه‌وێ كه تیرۆریستانی فكری چ خزمه‌تێكی داگیركارانی كوردستانیان كردووه و چ زیانێكی زۆریشیام له بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كورد داوه.
2ــ مه‌ترسییه‌كی تری تیرۆری فكری له هه‌موو ئه‌و قۆناغانه‌ی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كورد گوزه‌ری پێدا كردووه حه‌ڵاڵ كردنی خیانه‌ت بووه، ته‌نانه‌ت خیانه‌ت به شێوه‌یه‌ك حه‌ڵاڵ كراوه و وه‌ك خه‌بات به خه‌ڵك ناسێنراوه، به‌و هۆیه‌وه زۆر له شۆڕشگێڕان له بێئاگایی و به هۆی تیرۆری فكریه‌وه دووچاری خیانه‌ت بوون و به گژ شۆڕشی ره‌وای گه‌له‌كه‌یاندا كراونه‌وه.
3ــ داهێنه‌رانی تیرۆری فكری به حه‌ڵاڵ كردنی خیانه‌ت نه‌وه‌ستاون و به هۆی ئه‌و تیرۆره فكریه‌وه خوێن رشتنی براكانیشی به ده‌ستی یه‌كتری حه‌ڵاڵ كردووه، ئه‌گه‌ر ئاوڕێكیش له مێژووی خه‌بات و به‌رخودانی خه‌ڵكی كوردستان بده‌ینه‌وه تێده‌گه‌ین كه ئه‌وه تیرۆری فكرییه زۆرترین جار كوردی تووشی شه‌ڕی ناوخۆ كردووه ته‌نانه‌ت له شاخ گه‌نجی خوێن گه‌رمی كوردیان وا فێر ده‌كرد و پێیان ده‌گوتن: ئه‌گه‌ر سه‌ربازێكی رژێم و (پارتی)یه‌ك له روویان هاتن، پشت له سه‌ربازه‌كه بكه‌ن و شه‌ڕی پارتیه‌كه بكه‌ن.
4ــ كاتێك سه‌رنج له درووشمی (تۆپبارانی سلێمانی، وا له ئه‌ستۆی بارزانی) ده‌ده‌ی و له‌وه‌شدا زیاتر منداڵ و قوتابیان به ئامانج گیراون، رێك فه‌وزای سیاسی ئه‌مڕۆی شاری سلێمانی به‌به‌ر چاوتدا گوزه‌ر ده‌كا و تێده‌گه‌ی كه ئه‌و شاره شۆڕشگێڕ و كوردپه‌روه‌ره چۆن به تیرۆری فكری دووچاری شڵه‌ژانی سیاسی و له داهاتوو نائۆمێد كراوه.
5ــ خاڵێكی تر كه زۆر گرنگه و پێویسته ئاماژه‌ی بۆ بكرێ، دوای ئه‌وه‌ی رووداوه‌كان له وێستگه‌یه‌كی گرنگی مێژوودا سیحری تیرۆری فكری له قۆناغێكی دیاریكراودا به‌تاڵ ده‌كه‌نه‌وه، تیرۆریستانی فكری به پلان و نه‌خشه‌یه‌كی نوێ خۆیان كه‌رت ده‌كه‌ن و به ئاوازێكی تر زوڕنای تیرۆری فكری ده‌ژه‌نن، خۆ كه‌رت كردنی یه‌كێتی و درووست كردنی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له لایه‌ن نه‌وشیروان مسته‌فاوه دیارترین به‌ڵگه‌ی ئه‌و خۆ كه‌رت كردنه‌ی تیرۆریستانی فكریه، له‌وه‌شدا مه‌به‌ستیان بووه به دیوێكی تردا خه‌ڵك چه‌واشه بكه‌ن و به درووشمی تازه شه‌ڕی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی خۆیانی پێبكه‌ن.
6ــ هیچ شار و ناوچه‌یه‌ك ئه‌وه‌نده‌ی سلێمانی و ده‌وروبه‌ری نه‌كه‌وتوونه ژێر كاریگه‌ری تیرۆری فكری، ئه‌وه‌ش په‌یوه‌ندی به‌وه‌وه هه‌یه كه تیرۆری فكیری له سه‌ره‌تای شه‌سته‌كانی سه‌ده‌ی رابردوو له‌و ناوچه‌یه سه‌ری هه‌ڵدا و به‌رده‌وامیش تیرۆریستانی فكری به جۆرێك له جۆره‌كان له‌و ناوچه‌یه باڵاده‌ست بوون، ته‌نانه‌ت كاریگه‌ریه‌كانی تیرۆری فكری تا ئه‌و ئاسته هه‌ڵكشا كه سلێمانی له پێشه‌نگی خه‌باتی رزگاری نیشیمانی و كامڵ بوونی خواستی سه‌ربه‌خۆییه‌وه، له ریفراندۆم زۆرینه‌ی هه‌ره زۆری خه‌ڵكه‌كه‌ی شه‌ڕی سه‌ربه‌خۆیی كوردستانیان پێ بكرێ و بڵێن: به‌ڵێ بۆ ژێرده‌سته‌یی كورد و نه‌خێر بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان، هه‌ر كاتێكیش ته‌نگاو بووبن و زانیبیان سیحری تیرۆری فكریان روو له به‌تاڵ بوونه‌وه‌یه، ئاژاوه‌یه‌كیان درووست كردووه و هه‌وڵیان داوه سلێمانی و ده‌وروبه‌ری كۆنترۆڵ بكه‌ن.