لەساڵیادی داستانە مێژووییەکەی (پردێ)

لەساڵیادی داستانە مێژووییەکەی (پردێ)
دوای ئەوەی ساڵێك بەر لەئێستا لە16ی ئۆكتۆبەردا بەبیانووی ئەنجامدانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان بەپێ پیلانێكی نەخشە بۆ كێشراو هێزە عیراقییەكان بەپاڵپشتی چەند كەسێكی لایەنێكی سیاسی هێرشیان كردەسەر هەرێمی كوردستان كەرووداوەكانیش دەریان خست لەبەر ئەنجام دانی ریفراندۆم خەڵكی كوردستان سزا نادرێت بەڵكو تەنها ریفراندۆم كرایتە بەهانەیەك كەمەبەستیان بوو ئەزموونی سیاسی هەرێمی كوردستان لەناوبەرن و پارتی دیموكراتی كوردستانیش لاواز بكەن چونكە هەمیشە پارتی و سەرۆك مسعود بارزانی خاوەن پرۆژە وستراتیژیەتی تایبەتن بۆ دامەزراندنی دەوڵەتی كوردستان وسازش لەسەر مافی رەوای خەڵكی كوردستان ناكەن ،بۆیەش هەمیشە دەکرێنە ئامانج و جۆرەها پیلانیان دژ دەكرێت لەكاتێكدا ئەنجام دانی پرۆسەیەكی وەكو ریفراندۆم شتێكی ئاسایی ویاسایی بوو تەنانەت سەرەتاترین مافی هەر هاوڵاتێكە تا لەم رێگایەوە بریاری بدات چۆن بژێت بۆیەش ریفراندۆمی سەربەخۆیی لە هەرێمی كوردستان مافێكی ئایینی ویاسایی و سروشتی بوو كە 93%خەڵكی كوردستان بریاری خۆی داو بەمەش دەركەوت كەریفراندۆم سەركێشی و شكست نەبوو بەڵكو خواست و ویستی كوردستانیان بوو هەتاهەتایە بووە سەنەدێكی نەتەوەیی بەلام دوژمنان وخاك فرۆشان ئەمەیان بەرەوا نەبینی بۆ خەڵكی كوردستان بۆیەش بەدەرفەتیان زانی تا هێرش بكەنە سەر هەرێمی كوردستان سوپاس بۆ خوای گەورە ئەم جارەشیان وەك هەمیشە پێشمەرگەكانی پارتی وبارزانی لەسەنگەری بەرگری دا مانەوەو بەهەمان ئیرادەی داعش بەزێن وەلامێكی جەرگ بڕی داگیركەران ونۆكەرانیان دایەوە لە یەكەمین داستانیشدا لە (پردێ) سنوریان بۆ خائین وخاك فرۆشان دانا وسەلماندیان ئیرادەی كوردستانیان پۆلاینە و هیچ كات گرەو لەسەر تێكشكاندنیان ناكرێت بۆیەش داستانی (پردێ) جگە لەوەی بەشكۆمەندیەوە ناوی لە لاپەرەكانی پرلە سەروەری مێژووی گەلەكەماندا تۆمار كرا لە هەمان كاتیشدا بووە سەرەتایەك بۆ گۆرینی هاوكێشەكان كەوای كرد چیتر دوژمنان بیر لە داگیر كردنی كوردستان نەكەن،هەروەک (داستانی كۆرێ)بەبیری هاونشتیمانیان هێنایەوە كە چۆن لە رۆژانی دەستپێكی راپەرین دا هاوكێشەی سیاسی گۆری و رژێمی بەعسی ناچار كرد داوای وەستاندنی شەر بكات ودەستی بە گفتوكۆكردن لەگەل سەركردایەتی سیاسی بەرەی كوردستانی ئەوكات بەهەمان شێوەش داستانی (پردێ) قۆناغێكی نوێ بەرووی خەڵكی كوردستاندا كردەوە كە ئیتر رێگە بە خاین وخاك فرۆشان نادرێت.
لێرەوە نابێت ئەو بەراوردەشمان لەیاد بچێت كە داستانی (كۆرێ) پێشمەرگەی هەموو لایەنە سیاسیەكان بەشداربوون بەلام لە داستانی (پردێ) تەنها رۆلە بەوەفاكانی پارتی و بارزانی بەشداربوون و رێگریان لە دوژمنان كرد لەگەل ئەوەی پێشكەوتووترین چەك وتانكی سەربازیان بەكار هێنا بەلام نەبووە بەربەست لەبەردەم مقاوەمەتی پێشمەرگە كە دەبێ ئەو راستی یەش بخرێتەروو ئەو بەرگری یەی لە (پردێ)كرا گەر تەنیا بۆ چەند كاتژمێرێكیش لە كەركوك و ناوچەكانی تر كرا با بەدڵنیایەوە رەوشە دەگۆرا و دوژمن نەی ئەتوانی بستێك خاكمان داگیر بكات بەلام خیانەت رێگای نەدا كەسەر ئەنجام هەر خودی خۆیان هەست بە شەرمەزاری و پشیمان بوونەوە دەكەن كەئەمەش هیچ دادیان نادات لە یەكەمین ساڵیادی ئەم داستانە كەم وێنەیەدا كاتی هاتووە بیر لەوە بكرێتەوە داستانی (پردێ) و داستانەكانی تریش لە سحێلا ومحمودیە و زومار بخرێنە ناو پرۆگرامەکانی خوێندن تا نەوەی ئێستا وداهاتووش ئاشنا بن بەوەی چۆن خیانەت كرا وچۆنیش بەرگری كرا تا راستی یەكان هەمیشە بەزیندووی لەناومان دا بمێنەوە كە دەرئەنجامی خاك فرۆشتن چی بوو چ قازانجێكیان كرد چونكە جگە لە داگیركردنی ناوچە كور دستانییەكانی دەرەوەی ئیداری هەرێمی كوردستان و تەعریب كردن ولابردنی سیمای كوردانەو ئاوارەبوونی هەزاران كەس هیچی تر بەدوا دانەهات كە تەنها ئەنجام دەرانی خیانەتەكەی 16ی ئۆكتۆبەر لێ بەرپرسن كە بەدڵنیایەوە مێژوو لە لاپەرەێكی رەش ناوی تۆمار كردوونە كە هیچ كات مێژووش روحمی بەكەس ناکات .
Top