(خیانەتی ئۆکتۆبەر وەک سیفەتی بۆماوەیی بەردەوامە)

(خیانەتی ئۆکتۆبەر وەک سیفەتی بۆماوەیی بەردەوامە)


٭شۆڕشی مەزنی ئەیلوول ئومێدی هەستانەوەو شعوری تاکی کوردبوو دوای کۆمەڵێک نسۆکو داپڵۆسینی ئەم نەتەوەیە لەهەرچوار پارچە داگیرکراوەکەی کوردستان،بارزانی نەمر بەم شۆڕشە سەرتاسەریەی کوردستان ژیلەمۆی ئومێدی لەدڵی هەموو کوردێکدا کردوە لەهەرکوێی دونیادابووبێت
لەو ساتەوەختە ناسک و هەستیارەدا و بە ڕێنوێی (ُئیبراهیم احمد)و(جەلال تاڵەبانی) شۆڕشی کورد تووشی پەرتەوازەیی و دووبەرەکیەکی گەورە کرا کە تائێستاش باجەکەی دەدەین
پرسیاری جدی ئەوەیە کە ئامانج لەم ئینشیقاق و بەشکردنەی ماڵی کورد چی بوو؟ دەستکەوتەکانی کامانەن؟ چی سوودێی بە دۆزی نەتەوەکەمان بەخشی؟
٭ئەم خنجەردانە لە شۆڕشی کوردستان دەرهاویشتەو جێکەوتەی نێگەتیڤی بەجێهێشت و کورد وەک نەتەوە لەباشور باجێکی زۆری ئەم ماڵجیایەی داو زۆرێک لەسەرکردەکانی ئەم ڕەوتە ماڵوێرانکەرەی شۆڕش و دۆزی کورد سەرەنجام لەکۆتاییەکانی تەمەنیاندا پەشیمانیان دەربڕی بەڵام(فقد فایدەی چی؟) سوودی چیبوو؟

٭دوای زیاد لە نیو سەدە لەم ماڵوێرانیەی ئەمانەبەسەر گەلەکەماندا هێنایان نارێکی دیکە وەچەکانیان زۆر لەوە خراپتریان بەسەر ئەم نەتەوە بەش مەینەتە نەحەساوەدا هێناو لەڕۆژی(۱٦ی ئۆکتۆبەری ۲۰۱۷)جارێکی دیکە خیانەتیان کردەوەو نزیکەی لە(٥۱٪)خاکی کوردستان و داهاتەکەیان دایە دەست سوپای دوژمن و خەڵکەکەیان ڕووبەڕوی ئەنفالێکی نوێ کردەوەو شکستێکی گەورەیان تووشی حکومەت و ئەزمونی هەرێمی کوردستان کردەوە کەتا کەناری خستن بردیان

٭ئەگر ئەوێ ڕۆژێ سەرپێچیکارانی شۆڕشی کوردایەتی و ئەهلی ئینشیقاق بەسزای شۆڕش وگەل بگەشتبان بێگومان ئیتر کەس بیری لەخیانەت و لاوازکردنی کوردستان نەدەکردەوەو دوای نیوسەدەش هەمان ئازارو سوێیان بەدڵی گەلەکەماندا نەدەنا

٭ئەگەر لەڕووی سایکۆلۆژیەوە خوێندنەوەیەکی وردوو بەدیقەت بکرێت بۆ ئەم تاقمە بێگومان سیفەتی بۆماوەیی ڕۆڵێکی گرنگی لەناوناخی ئەمانەدا دەبێت و بۆ هەموان ڕوون دەبێتەوە مانەوەی ئەمانە لە هێزوحکومڕانی و دەسەڵاتدا ئەگەری کارەساتی دیکەی لێدەکەوێتەوەوگرنگە بتوانرێت ڕەگ و ڕیشەی ئەم خیانەتبازییە لەبن بهێنرێت و کۆتایی پێبهێنرێت و ئەم گەلە لەدەست ئەمانە ڕزگاربکرێت
بۆیە بێگومانم کە خیانەتی (۱٦ی ئۆکتۆبەر درێژکراوەی خیانەی ئینشیقاق و جاشەیەتی ساڵی ۱۹٦٤)
کەواتە خیانەتی ۱٦ی ئۆکتۆبەر ڕەهەندە سایکۆیەکەی زاڵترە.


Top