خیانەتی 16 ئۆکتۆبەر ....

خیانەتی 16 ئۆکتۆبەر ....
هەرچەن لەسەر ئەم خیانەتە گەورە بنوسین، ناگات بەدڵۆپە فرمێسکێ کەسوکاری شەهیدە سەربەرزەکان و ئاواره ماڵ وێران و بێلانەکان لەوڕۆژەدا بەهۆی ئەوخیانەتەوە ڕشتیان ....

16 ئۆکتۆبەر بەروارێکە لەهزری هەموو کوردێکی نیشتیمان پەروە بەڕۆژێکی شوم و خەماوی چەسپاوە ،، لەمێژوی کوردا بەڕۆژی خیانەتە مەزنەکەی گروپێکی ناو یەکێتی نوسراوە ،، زۆر گرنگە تاکی کورد هەموو 16 ئۆکتۆبەڕێک ماتەم بگێرن و خائین و خۆفرۆشان بەنەفرەت بکەن ،،
خیانەتی 16 ئۆکتۆبەر گرنگە لە ڕاگەیاندن سوشیال میدیا و کۆر و سیمینارەکان بەبەردەوامی باسی لێوە بکرێت لە پێناو دوبارە نەکردنەوەی ،،
گرنگە نەوە بۆ نەوە دەرس وەربگرێت و تێبگات نەیارانی دەرەکی کورد چەند بەهێزبووبێت ، هەرگیز نەیتوانیوە چۆک بەکورد دابدات گەر خائین و خۆفرۆشی ناوخۆ ڕێنوینی نەکردبێت ....

بەڵام لێرەدا چەند پرسیارێک دێتە گۆر پێویست و گرنگە بپرسین ،،
بۆ گروپە خیانەت کارەکەی ناو یەکێتی واساڵێک بەسەر خیانەتەکەیان تێدەپەرێ و هیچ سزایەک نەدراون ؟!
بۆ ئەم گروپە بەئاشکرا خیانەت و هەموو کارێکی قێزەوون دەکەن بێباک و بێمنەتن لەکاردانەوەی گەل و لایەنە سیاسیەکان ؟!
چی وادڵنیای کردوون بەئاسانی لە هەموو کارە قێزەوونەکانیان بێ سزا دەربازدەبن ؟!
ڕوونە لایەنەکان بەهۆی چەند هۆکارێک بوێری بەرەنگاربوونەوەیانی نیە ،، بەڵام هاوڵاتیان تاکەی بێدەنگ دەبن لەکارە قێزەوونەکانیان ؟!

ئەوەی زۆر جێی تێبینی و سەر سورمانە ،، لەجیهاندا نەبووە خیانەت کار خۆی بەحاکمی سنورێک بزانێ و دانیشتوانەکەی چەپلەی بۆلێدەن !
لەجیهاندە نەبووە ماڵ و منداڵت فرۆشرابێت و براو خوشکانت بەپێش چاوتەوە ئەتک بکرێت ،، هێشتا قەناعەت وابێت خیانەتکاران لەسەر ڕێگەی ڕاستبن !
لەجیهاندا نەبووە ئاوارەی شارەکانبیت ، ماڵ وێران و دەربەدەربووبیت ، بەپێی پەتی هەڵهاتبی، خێرت پێ ڕەوابێت ، بەهۆێ خیانەتی گروپێکی خۆفرۆش ، هێشتا دوای بکەوی و بەڕاستیان بزانی !
Top