خۆراگری پارتی ،بارزانیی بەداگیركەرانی گووت پاشگەزبوونەوە لە بەدەسهێنانی مافەرەواكان مەحاڵە ..
October 13, 2018
وتار و بیروڕا
ئامانجی سەرۆک بارزانیی وەك پێشمەرگەیەك كە هەمیشە شانازیی پێوە دەكات خزمەت کردنی پارتی وپارتییەکان نی یە … سەرۆک پێشمەرگەی کوردستانەوخۆی بە خاوەنی هەموو کوردستان ئەزانێت وخزمەتکردنی گەلیش بەئەرکی سەرشانی خۆی ئەزانیت … ئامانجی سەرۆک لەپێشودا له پێناو دروستکردنی هەرێمێکی سەربەخۆبوو ، دواتر بوون بە خاوەن دەوڵەتێکی کوردی هەمیشە ئامانجی سەرۆکە …هەر بۆیە ئێمەش ئەڵێین هەموومان لەگەڵتین ..سەرۆک بارزانی هەمیشە و لە كاتە سەختەكاندا پشتیوانی دۆزی رەوایی گەلی کورد و كوردستانە و سەرۆکیش هەموو كات كوردپەروەری و نیشنیمانپەرەوەری پێش کوردایەتی خستووە ، سەرۆک سەرکەوتوی گشت بوارەکانە هەر لە پێشمەرگایەتیەوە تا دیبلۆماسیەت لە نێوەندە نێودەڵەتییەكاندا ، تا باوکی شەهیدان ، تا ئاوەدانی و ئاشتی ، تا کۆمەڵایەتی ، تا پەیوەندی نێوان هەموو کوردان ،سەرۆک پەروەردەی خۆری ڕێبازێکە کە ڕێگای ڕزگاری گەلی کوردی ڕووناک کردۆتەوە، هەر بۆیە زیادە ڕۆیی نی یە کە بڵێم بەڕێزییان سەرۆک وخەم خۆری گشت نەتەوەی کوردە .
بە لێكدانەوەو پێشبینییەكانی سەرۆك بارزانی لە داستانی خواكوڕك بۆ ئایندەی عێراق و ئەو گۆڕانكارییانەی كە روو دەدەن و ئامادەكاری ورد بۆ ئەو قۆناغە، راپەڕین و هەڵوێستی سەرۆك لە مانەوە لە كوردستان و داستانی كۆڕێ و پردێ و سحێلا و پێشتریش راگەیاندنی تێڕوانینی خۆی بۆ سیستمی حوكمڕانی و ئازادی و هەڵبژاردنی دیموكراسیانەلە رابردوو و ئێستا و بە مەرجەع بوونی خەڵك و پێداگیری لەسەر بەهێزتركردنی پایەكانی دامەزراوەكانی هەرێم، هەوڵەكان بۆ یەكگرتوویی سیاسیی كورد، مامەڵە لەگەڵ دەروجیرانەكانی كوردستان و پاراستنی هاوسەنگی، پاراستنی سەربەخۆیی بڕیاری سیاسیی كورد لە هەموو قۆناغەكاندا،ئەو سیاستە دیپلۆماسی و ئاشتیخوازانەی سەرۆك بارزانی وایكردووە تا بە هۆی ئەو ئاشتی وسەقامگیرەیەی هەرێمی كوردستان سەدان كۆنسۆلخانە و كۆمپانیایی ناوچەیی و جیهان روو لە هەرێمی كوردستان بكەن و سەرمایە گوزاری بكەن.
لە لایەكی دیكەوە گرنگیدانی سەرۆك بارزانی بە كولتووری جوانی لێبوردەیی و پێكەوە ژیانی ئاشتیانە و ئازادی ئاینی، لە كوردستان و رێزگرتن لە هەموو بیروبۆچوونەكان و باوەری تەواو بە پرەنیسپەكانی مافی مرۆڤ ئەمانە هەموویان بوونەتە شانازیی و دروستبوونی متمانە لە نێو وڵاتانی جیهان و سەنگ و پێگەی كورد زیاتر دەكەن.
سیاسەتە سەركەوتووەكانی چ لە بواری دیپلۆماسی و ئابووری و سەقامگیری، هەموو ئەمانە وا دەكەن كە پێگەی كورد چ لە سەر ئاستی ناوخویی و وڵاتانی دڕاوسی و جیهان بەهێزتر بێت و كورد بە مافەكانی كە دەیان ساڵە لە پێناویدا تێكۆشانی بۆ دەكات نزیك بكاتەوە پێداگیری لە پاراستنی ئیرادەی نەتەوەیی كورد، پاراستنی كەرامەتی تاكی كوردو هەیبەتی هەرێمی كوردستان لە قۆناغە جیاجیاكان، نەكەوتنە داوی دروشمبازی و پێداگیریی لەسەر فراوانكردنی دەستكەوتە نەتەوەییەكانی كورد هەنگاو بە هەنگاو، رووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەكانی ناوەوەو دەرەوە، پێداگیری لەسەر چارەسەری ئاشتیانە، پرسی ئاڵا، پێشمەرگە، كەركوك و چەندین پرسی دیكە، لەو بنەما سەرەكیانەن و هەڵوێستەكانی سەرۆك بارزانییان نەخشاندووە و سەرچاوە فكریەكەشی لە رێبازی بارزانی نەمرو كوردایەتی هەڵقوڵاوە… بۆیە هەموو كات سەرۆك بارزانی باس لە یەكدەنگی و تەبایی دەكەنەوە چونكە حیكمەتی یەكڕیزبوونمان لەوەدایە ، كە خاوەن كوردستانێكی بەهێز و پێشكەوتوو بین .پێوستە هەمووان پشتیوانی سیاسەتی حەكیمانەی سەرۆك بارزانی بین و دەرباز بوون لەو قۆناغە هەستیارە و بەرەو كوردستانێكی بەهێز و ئامانجە گەورەكەمان ..