ناوی پێشمەرگە و ناتۆرەکانی ئەوان

ناوی پێشمەرگە و ناتۆرەکانی ئەوان
پێشمەرگە لای کوردستانیان و تینوانی ئازادی و سەربەخۆیی و تەنانەت لای ئازادیخوازانی جیهانیش، ئەو قارەمانە گیانبەخش و خۆنەویستەیە کە بەندی ژێردەستەیی هەڵناگرێ و بە مەرگی خۆی کوردستان دەپارێزێ و شکۆی کوردبوون بەرز رادەگرێ، ئەی لای داگیرکارانی کوردستان و دوژمنانی کورد پێشمەرگە کێیە و چی پێدەگوترێ؟
بەعسیەکان بە پێشمەرگەیان دەگوت: موخەڕیب، عەمیل, چەتە و رێگر.
ئاخوندەکانی ئێرانیش بە پێشمەرگە دەڵێن: دژی ئینقیلاب، هەڵگەڕاوە لە دین و کافرو گومڕا.
تورکەکانیش بە پێشمەرگە دەڵێن: تیرۆریست
ئەوانە دوژمن و داگیرکارن، بە چاوی دوژمنکاری و داگیرکاریش لە پێشمەرگە دەڕوانن، دوژمنیش هەر ناو و ناتۆرەیەکت بداتە پاڵ، مەدالیای شەرەفە و پێی گەورەتر و جوانتر دەبی.
ئەی ئەو کەس و حزبانەی لای خۆمان کە لە شەرەفی پێشمەرگەبوون بێبەشن و چاویان بە ئازایەتی پێشمەرگە هەڵنایات، چی بە پێشمەرگە دەڵێن؟
بە پێشمەرگە دەڵێن: سێڵڤچی، میلیشیا و چەکداری حزب، تەنانەت مەحمود رەزای ئامۆزای نەوشیروان مستەفا پێشمەرگە دەباتە ریزی سوپا ئەنفالچیەکەی بەعس و پێیان دەڵێ، ئەنفالچی.
ئەو کەس و بەناو حزبە کوردیانەی بە چاوی بەعسیەکان و ئاخوندەکان و تورکەکان لە پێشمەرگە دەڕوانن، لە کاتێکدایە ئەگەر پێشمەرگە نەبوایە داعش شتە تایبەتیەکانی خۆشیانی بە غەنیمەت دەبرد و ئێستاش پێشمەرگە نەبێ ئەو شتە تایبەیانە لە دەست دەدەن.
Top