ئالتەرناتیڤی بارزانی و پارتی بو بەشداریکردن لە پڕۆسەی سیاسی عیڕاق
October 10, 2018
وتار و بیروڕا
بارزانی و پارتی دیموکراتی کوردستان بو بونیادنانی کوردستانێکی بەهێز زەرورەتێکی حاشا هەڵنەگرن
جەنابی بارزانی و پارتی وەک سەروک و حزب بە درێژایی قوناغەکانی سەدەی ڕابردو هەتا ئەمڕو لە خەبات و تێکوشان دا لە پێناو وەدیهێنانی مافە ڕەوا نەتەوەییەکانی کورد و پاراستنی خاکی کوردستان لە هەڕەشە و پەلامارەکانی دوژمن و نەیارانی کورد کوردستان لە سەر ئاستی نێوخویی و دەرەکی دا بەردەوام بونە و بەردەوامیش دەبن
جا چ لە ڕوی خەباتی سیاسی و شارستانی و دیلوماسیەوە بێت یانیش خەباتی چەکداری هەمیشە خوی بە خاوەنی دوزی ڕەوای نەتەوەکەی زانیوە و لەگەڵ ئێشو ئازارەکانی نەتەوەکەی بووە و دەبێت .
شایانی گوتنە بارزانی و پارتی دیموکراتی کوردستان هەر لەم چەند ساڵانەی دواییدا لە ڕوبەڕوبونەوەی پیلانە نێوخویی و دەرەکیەکان پشکی شێریان بەرکەوتووە
بو نمونە لە شەڕی دژی تیرور شکاندنی شکو و ئوستوڕەی بە هێزترین ڕێکخراوی تیروریستی نێودەوڵەتی واتە داعشی لێکەوتەوە پێشمەرگە قارەمانەکانی کوردستان بە سەرکردایەتی هێژا بارزانی بون بە سومبولی قارەمانیەتێ لە جیهاندا
وە هەروەها بارزانی و پارتی توانیان ڕێگری لە هەر مەترسیەک بکەن بو سەر گەلی کوردستان و هەرچی ئەجندایێکی سیاسی و ئابوری و دارایی هاوکات لەگەڵ هەڕەشە سەربازیەکان کە بە نەخشەو پیلانی بو داڕژڕاو بە ئەنجام دەگەیێادران بو لەناو بردنی ئەزمونی باشوری کوردستن شکەستیان پێ هێنا
و وانەیێکی ئەوتویان بە دوژمنان و نەیارانی دوزی ڕەوای کورد دا تاکو جارێکی تر بیر لە پەلاماری گەلی کوردستان نەکەنەوە .
خیانەتی نیشتیمانی کە لە لایەن هندێ کەس و حزبی سیاسی باشوری کوردستان ڕویدا هۆکارێکی سەرەکی بووە و سەرەکیە لە تێکدانی دوخی سیاسی ،ئابوری و دارایی باشترین دەرفەتی ڕەخساند بو بەغدا و دەوڵەتێکی هەرێمی کە بتوانن ناوچەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم داگیر بکەن
ئەمەو بەرپرسیاریشن لە دوخی سیاسی ئێستا و داهاتو لە هەمو ڕویێکەوە چونکە چەندین ساڵە بە بەردەوامی پیلان لە دژی گەلی کوردستان و ئەزمونەکەی دەگێڕن هەتا ئەمڕو ئەگەر زور دوریش نەڕوین 16 ئوکتوبەری 2017 و ڕوژی 2 ئوکتوبەر 2018 وەک دونمونەی زیندوو .
لە ڕاستی دا پێناچێت ڕوژی دووی ئوکتوبەری ئەمساڵ کوتایی پیلانگێڕیەکان بێت
بەڵکو من بە سەرەتای پیلانەکان دەزانم لە دوای دانانی سەرۆک کوماری عیڕاق سەرۆک کومارێک کە هیچ ئیڕادەیێکی سیاسی سەربەخوبە خوی نیە بەڵکۆ تەنها فەرمانبەرێکی لایەنە عەڕەبیە شێعەکانە وفەرمانەکانیش لە پایتەختی دەوڵەتێکی هەرێمیەوە پێییان دەکرێت
واتە ناوبراو بە هیچ شێوەیێک نوێنەرایەتی گەلی کوردستان ناکات بەڵکو دژی مافە ڕەواکانی گەلی کوردستان ئاراستە دەکرێت
لێرەدا دەگەینە ئەم ئەنجامە کە پوستی سەرۆک کومار بە تایبەتی ، پوستێکی کارتونیە و سەرۆک کومارێکی لەم شلوەیەش تەنها ڕوبوتێکە و هیچیتر.
بویە واباشە پارتی دیموکراتی کوردستان خوی سەرقاڵ نەکات بە پوستی سەرۆک کوماری عیڕاق
بەڵکو ئەلتەرناتیڤی باشتر بدوزێتەوە بو بەشداریکردن لە پڕوسەی سیاسی عیڕاقدا
وە وکو ئیستحقاقی هەڵبژاردن مافی ڕەوای خویەتی داوای جێگری سەرۆک وەەزیران ووزاڕەتێکی سیادی و خەدەمی بکات و لە سەروی هەموشێانەوە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی سیاساتی ئستڕاتیژی وەربگرێت
ئەگینا جیابونەوە لەم وڵاتە باشترین جارەسەرە چونکە بارزانی و پارتی دیموکراتی کوردستان و ئەقڵی سیاسی پیلانگێڕی دەستەڵاتدارانی بەغدا و هاوپەیمانەکانیان لە کوردستان زور لە یەکتر جیاوازن و هەرگیز شیوی بەرەی کوردایەتی لە گەڵ ئەقڵیەتی شوفینی و پرەنسیبی خیانەتی نشتیمانیدانەگونجاوە و ناگونجێت بویە ئەگەر پارتی و بارزانی پوستی هەستیارو گرنگ وەرنەگرن هەرگیز ناتوانن ڕێگری لە هەڕەشە و پەلامارەکان و پیلانگلڕیەکان بکەن و مەترسیەکانیش بەردەوام دەبن.