پارتی دیموكراتی كوردستان بە هەڵگرتنی گەورەترین بەرپرسیاریەتی لە مەرٍ پرسە نەتەوەییەكانی بە ئەستۆ گرتووە و هەڵگرتووە و كۆڵی نەداوە و نادات تا گەیاندنی بە كەناری ئارٍامی .. بۆیە بینیمان لە باكوور و تا رۆژئاوا بە كردەوە پشتیوانیی دۆزی كوردی كرد و هەروەها باشووری كوردستانیش گەورەترین و مێژوویترین شۆرشی دیموكراسیخوازی و سەربەخۆیخوازی بە ناوی ریفراندۆمی سەربەخۆیی ئەنجامدا . ئەمەش بۆ هەژاندنی تاج و تەختی داگیركەرانی كوردستان بە تایبەت رژێمی ئێران كە گەورەترین دوژمنی كورد و كوردستانە ..پارتی،بارزانیی پرسی سەربەخۆیخوازی كوردستانیان یەكڵا كردۆتەوە ،بەردی بناغەی دەوڵەتبوونی كوردستان هەر لە سەرٍەتای دامەزراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان كە وەك ئاماژەی پێدرا لێدراوە و قۆناغ بە قۆناغ هەنگاویی كردەیی بۆ ناوە و بەردەوامە .. بۆیە ئەنجام و كاردانەوەكانیشی بە خێرایی دەركەوتن كە خۆی لە گەمارۆدان ،داگیركاری رژێمی ئێران بۆ سەر هەرێمی كوردستان دەستیپێكرد و بینیمان جگە لە سرٍینەوەی قەوارەی هەرێمی كوردستان و بە هەموو تواناوە هەوڵی لە ناوبردنی پارتی و سەرۆك بارزانیی یان دا .دوای هەموو ئەو پیلانگێریانە رژێمی ئێران و كاردانەوە لە سەر سەركەوتنەكانی پارتی و بارزانیی لە هەڵبژاردنەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان و سەپاندنی بە زۆری سەرۆككۆماری عێراق ئاماژەیەكی روونن بە مەترسییەكانی رژێمی ئێران لە بەهێزبوونی پارتی و بارزانیی بە تایبەت كە ئێستا بەرەو كوردستانێكی بەهێز هەنگاو دەنێت ..رۆژهەڵاتی ناوین بە تایبەت رەوشی سیاسی عێراق و ئێران و لە هەمووشی گرنگتر هەرێمی كوردستان بە قۆناغێكی زۆر ناسك و هەستیاردا گوزەر دەكات، بەتایبەت دوای ئەوەی چوار ساڵی پر لە رووداو و پێشهات و بەتایبەت دوای ریفراندۆمی سەربەخۆیی و داگیركاری 16ی ئۆكتۆبەر و هەڵبژاردنەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان . پێویسته ههموو لایهكمان لهم قۆناخ و رهوشه ههستیار و ناسكهدا بیر و هزری حزبایهتی فڕێبدهین و بە هزرو بیر و هەستێكی كوردایهتی هەنگاو بنێین ، لهبهرئهوهی ئهو ههڕهشانهی كه ههن لهسهر كوردن نهك ئهم حزب و ئهو حزب، كه دهمانكوژن ناپرسن: كام حزبن؟ بهڵكو كه سهیر دهكهن كوردین بهچاوێكی دیكه سهیرمان دهكهن و دهمانكوژن، بهدرێژایی مێژوو پرسی ئێمه پرسی نهتهوهیی و نیشتمانی بووه، لە رابردوودا دهسهڵاتدارانی عێراق بهردهوام ههوڵیانداوه كورد وهكو نهتهوه بهخاك و خهڵكهوه نههێلن، ئهمڕۆش بهههمان شێوه دەسەڵاتدارانی ئێراق چاویان به پێشكهوتنهكانی گهلی كوردستان ههڵنایهت و شهڕی كورد و پێكهاتهكانی گهلی كوردستان دهكهن، لە هەوڵی لاوازکردن و سنووردارکردنی دەسەڵاتی کوردستاندان، بۆیە لهسهر ههموو لایهكمانه كهوا بهخۆماندا بچینهوهو سیاسهتێكی نهتهوهیی و نیشتمانی پێڕهو بكهین و كار بۆ نهتهوهو نیشتمان بكهین نهك حزب، پێویسته حزب بكهینه هۆكارێك بۆ خزمهتكردنی گهلی كوردستان، نهك گهلی كوردستان بخهینه خزمهتی حزب.روون و ئاشكرایە لایەنە عێراقییەکان سەرەڕای ناکۆکی نێوانیان هەموویان لەسەر لاوازكردنی پێگەی کورد یەکهەڵوێستن و بەردەوام کار لەسەر ناکۆکی و دووبەرەکی لایەنە کوردستانییەکان دەکەن بۆئەوەی لەم رێگەیەوە هەوڵبدەن پێگەی کورد لاواز و بێکاریگەر بکەن، بێگومان باشترین چەکی ئێمەش بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئەم پیلانە یهكڕیزی و یهكدهنگیمانه، بێگومان یهكدهنگی و یهكڕیزیمان دهبێته چهكی كاریگهرو فاكتهری سهرهكی سهركهوتن و گهیشتن به ئامانجهكانمان و پوچەڵکردنەوەی پیلانەکان و گەیشتن بە كەنارٍی سەقامگیری ...چارەنووسی پارتی و بارزانیی وایە كە دەبێ " ئاڵاهەڵگری كوردستان ، دیموكراسیخواز ، كوردپەروەر ، نیشتیمانپەروەر ، ئاشتیخواز ، سەربەخۆیخواز بی، هەروەها دوژمن بەزێن ، جاش بەزێن ، داگیربەزێن بێ..پارتی ، بەرێبەرایەتی بارزانیی دوور لە درووشمی بێ کردار، بە درێژایی مێژوو و خەبات و قوربانیدانی خۆی بە ڕابەرایەتی و لەژێر رۆشنایی رێنماییەکانی مستەفا بارزانیی بەکردەوە سەلماندوویەتی کە داکۆکیکاری ڕاستەقینەی مافەکانی گەلی کوردستانە ئامرازێک بووە بۆ بەدیهێنانی ئامانجی نەتەوەیی و نیشتمانی، بۆ ئەمەش دەستکەوتەکان و سەروەرییەکان و هەڵوێستەکانی گەواهیدەری ئەو راستییەن. پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ ئەم قۆناغە شان بە شانی ئامانجە باڵاکەی گەلی کوردستان کە سەربەخۆییە، تێدەکۆشێ بۆ بەهێزکردنی کوردستان، ئەمەش تەنها ئامانجی پارتییە و هەر بە پارتییش بەدیدێت.ئەمڕۆ ئاشکرایە کە کێ دەیەوێ کوردستان لەسەر ئاستی عێراق و دەرودراوسێ و ناوچەکە و جیهاندا کوردستان بەهێزبێت و بە بەهێزی بمێنێتەوە، هەروەها کێن ئەوانەش كە دەیانەوێ کوردستان لە ژێردەستی عێراق و ئەم وڵات و ئەو وڵات بە بێ هێزی و لاوازی بمێنێتەوە؟! ئەمەش لەوەوە سەرچاوەی گرتووە کە خۆیان باوەڕیان بە هێز و جەماوەر و ئیرادەی خۆیان نییە و وەک مشەخۆر، خۆراک و هێزی خۆیان لە وڵاتانی دیکە و لایەنی ناحەز بە مافەکانی گەلی کوردستان وەردەگرن! ئاخر هەر دوێنێ بوو کوردستان ڕووبەڕووی مەترسیدارترین دوژمنێکی وەک داعش بووەوە، بەڵام بە ئیرادەی پێشمەرگە و جەماوەری خۆڕاگری کوردستان و بە سەرپەرشتیی سەرۆک بارزانی، توانرا شکست بەو هێزە دژ بە گەلی کوردستان و دژ بە مرۆڤایەتییە بهێنرێت. دوای شەڕی داعش کوردستان لەبەردەم تاقیکردنەوەیەکی گەورە و شکۆدار و مێژووییدا وەستا و بە بەڵێ دەنگی بۆ سەربەخۆیی دا، بەڵام پیلانی دوژمنان و ناحەزان و خیانەتی ناوخۆ رووبەڕڕووی ئەو مافە ڕەوایەی کورد وەستایەوە و بە داگیركەرانی گووت ، شكاندنی ئیرادەی گەلی كورد هێلی سوورە .. شۆڕشی مەزنی ئەیلوول چەندین لاپەڕەی نوێی لەمێژووی پرلەسەروەری نەتەوەكەمان دیاریكرد و شۆرشی گوڵانیش به رده وامی بوو هەر لە بەدەست هێنانی مافەكانی كوردستان و بنیادنانەوەی متمانەی گەلی كورد بەتواناو ئاییندەیان، هەروەها شۆڕش جارێكی تر ناسنامەی نەتەوایەتی دروست كردەوە كەساڵانێك بوو نەیارانی كورد دەیانویست لەناوی بەرن بەبیانووی جیاواز دەیانویست خەباتی كورد لەكەدار بكەن بەڵام باوكی روحیمان سەرۆك بارزانی نەمر و بەرابەرایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان بەشێوەیەكی زۆر حەكیمانە توانیان ئەو هەوڵانەی نەیارانمان لەباربەرن شۆڕشێكی نوێخوازی تیكۆشان دروست بكەن.باررزانی مسته فا سەركردەیەكی بەتوانا زۆر سەركەوتوانە سەركردایەتی شۆڕشی دەكرد ئەزموونێكی نوێی لەخەباتی نیشتمانی داهێنا كە گشت پێكهاتەكان بەشداری لەشۆڕش بكەن و تەنانەت گشت پێكهاتە جیاوازەكانی خاكی كوردستان بە ئەرمەن و ئاسووری و كلدان و توركمان وبەشداری كاریان لەشۆڕشدا كرد ئەمەش ئیرادەیەكی داهێنان كە جیاوازبوو لە گشت شۆرشەكانی تری ناوچەكە و سەلماندی كە پارتی دیموكراتی كوردستان هێزێكی نوێیە لەسەر ئاستی رۆژهەڵاتی ناوەراست و هێزی تەقلیدی نیە لە دونیادا و هەروەها ئیرادەی میللەتی زۆر بەهێزتر كرد وایكرد كە شۆڕشی ئەیلول ببێتە بەهێزترین شۆڕشی رۆژهەڵاتی ناوەراست بەشایەتی زۆربەی راگەیاندنكار و رۆژنامەنووسانی ئەو سەردەمە، و سەلماندی كە ئیرادەی پارتی دیموكراتی كوردستان ئیرادەی نیشتمانە بۆ سەركەوتن و گەیشتن بە ئاواتی تیكۆشان و گه یشتن به كه ناری دڵنییایی.