پارتیبوون ، بەرپرسیاریەتییە، خزمەتكاریی میللەت ، قوربانیدان و سەربڵندی وئازادییە ..

پارتیبوون ، بەرپرسیاریەتییە، خزمەتكاریی میللەت ، قوربانیدان و سەربڵندی وئازادییە ..
نەتەوەی كورد، خاوەن مێژووێكی‮ ‬درێژو پڕ‮ ‬لەسەروەرییە لەخەبات و قوربانیدان لەپێناو گەیشتن بە ئازادی‮ ‬و دەربازبوون لەو جەورو ستەمەی‮ ‬لە سەر دەستی‮ ‬رژێمە دیكتاتۆری‮ ‬و تۆتالیتارییەكانی‮ ‬عیراق دووچاری‮ ‬دەبوو‮.‬ هیچ گەلێك بەقەد گەلی‮ ‬كوردستان لە ناوچەكەو تەواوی‮ ‬خۆرهەڵاتی‮ ‬ناوەراست،‮ ‬تووشی‮ ‬چەوساندنەوەو پاكتاوی‮ ‬نەژادی‮ ‬و كوشتنی‮ ‬بەكۆمەڵ بەهۆی‮ ‬چەكی‮ ‬كیمیاوی‮ ‬قەدەغەكراو نەبۆتەوە‮. ‬تەنها لەسەردەمی‮ ‬بەعس چەندین هەزار دێی‮ ‬كوردستان وێران كران و خاكەكەی‮ ‬بە سوتماك كراو خەڵكەكەی‮ ‬بەهۆی‮ ‬پرۆسەی‮ ‬بەدناوی‮ ‬ئەنفال لە بیابانەكانی‮ ‬باشوور زیندەبەچاڵ كران‮.‬ مێژووی‮ ‬گەلی‮ ‬كوردستان وشۆڕشەكانی،‮ ‬جێگەی‮ ‬شانازی‮ ‬نەوەی‮ ‬ئەمڕۆن و ئاماژەیەكن بۆ ئەوەی‮ ‬كە میللەتی‮ ‬ئێمە میللەتێكی‮ ‬ئاشتیخوازەو لە هیچ قۆناغ‮ ‬و سەردەمێكدا پەنای‮ ‬نەبردۆتە بەر توندو تیژی‮ ‬و كاری‮ ‬تێكدەرانە،‮ ‬هەمیشە هەوڵی‮ ‬داوە لە‮ ‬ڕێگەی‮ ‬دیالۆگ و گفتوگۆ كێشەو ئاریشەكانی‮ ‬لەگەڵ حكومەت چارەسەر بكات‮. ‬هەركاتێك پەناشی‮ ‬بۆ چەك بردبێ ئەوا شەڕی‮ ‬بەسەردا سەپاوە نەك شەڕی‮ ‬هەڵگیرساندبێ چەك هەڵگرتنیشی‮ ‬تەنها بۆ بەرگری‮ ‬بووە لە مان و ناسنامەی‮ ‬نەتەوایەتی‮.‬ پارتی حزبی دایكە لەكوردستان، لەخەباتدا بۆ بەرگری لەكەرامەت و مان و نەمانی كوردستان و ناسنامە نەتەوایەتیەكەی قۆناغی زۆر سەختی بڕیوە. لەماوەی تەمەنی درێژی خۆیدا هەڵكشان و داكشانی زۆر بە خۆیەوە بینیوە. لەهەموو ئەو ئەزموونانەشدا سەربەرزانە دەرباز بووە. ناكرێت باس لەپارتی و شۆڕش و خەبات بكەین، ئەگەر باس لەبارزانی نەمر نەكەین، كە ڕۆژ لەدوای ڕۆژ بلیمەتبوونی ئەوكەسایەتیە زیاتر دیار دەبێت. پارتی ئێستا خاوەنی ئەو زەخیرەیە گەورە و لەبن نەهاتوویەیە. ئەگەر خەباتی كوردستانیەكان لەسەرەتای شۆڕش خەبات بێت بۆ پاراستنی ناسنامەی نەتەوایەتی كوردستانیەكان، ئەوە ئێمە ئەمڕۆ لەسایەی خەباتی میللەتەكەمان و حزبەكانمان كە پارتی پشكی شێری بەردەكەوێت، بووینە خاوەن پەرلەمان و حكومەت. پاراستنی دەستكەوتیش پرۆسەیەكی قورسترە، زۆر جار لەكاركردن بۆ گەیشتن بەو دەستكەوتانە‌. بۆیە پارتی ،بارزانیی لە هەموو قۆناغەكانی خەبات قورسترین و سەختترین بەرپرسیاریەتییەكانی بە ئەستۆگرتووە و كاتێ‌ شانی بەتاڵ نەكردووە ،هەر ئەوەش وایكردووە كە شانازیی پاراستنی ناسنامەی نەتەوەیی بێ‌..پارتی دیموكراتی كوردستان بە رێبەرایەتی سەرۆك مسعود بارزانی‮ ‬لە قۆناغی‮ ‬خەباتی‮ ‬شارستانیدا واتە هەر لەو كاتەوەی‮ ‬شەرعیەتی‮ ‬بەرەی‮ ‬كوردستانی‮ ‬گوازرایەوە بو پەرلەمان و حكوومەت و دادوەری‮ ‬لە ساڵی‮ ‬1992 تا 2018 جڵەوی‮ ‬حوكمرٍانی‮ ‬بە دەستەوەیە،‮ ‬لە هەموو پڕۆسەكانی‮ ‬دەنگدان رەوایەتی‮ ‬خۆی‮ ‬لە گەلی‮ ‬كوردستان وەرگرتووە و زۆرینەی‮ ‬دەنگەكانیشی‮ ‬بەدەستهێناوە‮. ‬لە هەڵبژاردنی‮ ‬دوایی‮ ‬كە بۆ پەرلەمانی‮ ‬عێراق بەڕێوەچوو،‮ ‬پارتی‮ ‬لەسەر ئاستی‮ ‬هەموو عێراق براوەی‮ ‬یەكەم بووە،‮ ‬ئەمە و لە هەرێمی‮ ‬كوردستانیش بە حزبی‮ ‬پێشەنگ ماوەتەوە بە جیاوازییەكی‮ ‬زۆر لەگەڵ حزبە سیاسییەكانی‮ ‬دیكەی‮ ‬كوردستان‮. ‬
ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت كە زۆرینەی‮ ‬هەرە زۆری‮ ‬هاونیشتمانییانی‮ ‬كوردستان پارتی‮ ‬و بارزانی‮ ‬بەو حزب و سەرۆكە لە قەڵەم دەدەن كە شیاوترین و شایستەرینن بۆ بەڕێوەبردنی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان لەسەر ئاستی‮ ‬نێوخو و دەرەوەدا و چارەنووسی‮ ‬خویان نادەنە دەست ئەو حزب و لایەنانەی‮ ‬كە هەوڵ دەدەن چارەنووسیان بەرەو ئاقارێكی‮ ‬مەترسیدار ببەن‮.‬
شایانی‮ ‬گوتنە پارتی‮ ‬و بارزانی‮ ‬لە پاراستنی‮ ‬ئەمنیەت و ئاسایش و ئاوەدانی‮ ‬و خزمەتگوزاریدا پشكی‮ ‬شێری‮ ‬بەركەوتووە تا ئەمڕۆ و بەربەست بووە لەبەردەم نەخشە و پیلانەكانی‮ ‬دوژمنان و نەیاران لە دەرەوە و ناوەوە كە دەیانویست دۆخی‮ ‬ئەمنی‮ ‬و ئارامی‮ ‬هەرێم تێكبدەن و دواتر ئەو پێشكەوتن و گەشەسەندنەی‮ ‬زۆنی‮ ‬زەرد رابگرن،‮ ‬بۆ جێبەجێكردنی‮ ‬ئەم مەرامە گڵاوەیان پەنایان بۆ زۆر پیلانگێڕی‮ ‬برد هاوشانی‮ ‬دوژمنانی‮ ‬مەسەلەی‮ ‬كورد لەسەر ئاستی‮ ‬عێراقی‮ ‬و هەرێمایەتی‮ ‬و تاڕادەیەك توانیان ئازار و مەینەتی‮ ‬دروستبكەن بۆ گشت خەڵكی‮ ‬كوردستان،‮ ‬بەڵام بە خۆڕاگری‮ ‬پارتی‮ ‬و بارزانی‮ ‬و پێشمەرگە و جەماوەری‮ ‬دڵسوزی‮ ‬كوردستان،‮ ‬پیلانی‮ ‬ناحەزانیان شكست پێهێنا و بارزانی‮ ‬و حزبەكەشی‮ ‬هەر بە پێشەنگ مانەوە‮. ‬ سەرەڕایی دژایەتیكردن و ددان نەنان بە ئەنجامەكەیدا، بەڵام ریفراندۆم هەر بە بەرزترین و باڵاترین دەستكەوت لە مێژووی نوێی گەلەكەمان دەمێنێتەوە، مادام ئەو قۆناغەمان بڕی، ئێستە دەتوانین بڵێین بەدیهاتنی سەربەخۆیی مەحاڵ نییە.پیلانی هێرشكردنە سەر هەرێمی كوردستان و سنوورداركردنی دەسەڵاتەكانی، ماوەیەكی‌ درێژ بوو لەلایەن حكوومەتی ناوەندی هاتبووە داڕشتن، بەو نیازەی بگەڕێتەوە سنوورەكانی پێش هاتنی داعش و سەردەمی مالیكی، هەروەها داواكاری یەك لە دوایەكی حكوومەتی عێراق بۆ كشانەوەی هێزەكانی پێشمەرگە بۆ هێڵەكانی بەرگریی پێش شەڕی داعش، ئەوانە هەموو ئاماژە بوون بۆ ئەو پیلانە، بۆیە ئەگەر سەیر بكەین لە كاتی ئامادەكاری بۆ رزگاركردنی مووسڵ لە بندەستی دەوڵەتی تیرۆرستی داعش، سەركردایەتی كورد داوای كرد بەر لە رزگاركردنی مووسڵ، داعش لە ناوچەكانی حەویجە دەربكرێن، بەڵام حكوومەتی عێراق قبووڵی نەكرد، چونكە پیلانی هەبوو بۆ هێرشكردنە سەر هەرێمی كوردستان، سەرەنجام ئەو هێزانەی حەشدی شەعبی لە دوای سەركەوتن لە مووسڵ و ناوچەكانی تر، بەهەوای سەركەوتن و بە گەلەكۆمە لە دەوری كەركووك كۆ كرانەوە، فشارێكی گەورەی دەروونی لەسەر هێزی پێشمەرگە دروست كرد، وڵاتانی داگیركەری كوردستانیش لە رووی سیاسی و سەربازییەوە هاوكاری لۆجستی و بەشداری داگیركردنی كەركووك بوون. بەڵام ئەگەر ئەو خیانەتەی 16ی ئۆكتۆبەر نەبووایە، پێشمەرگە بەو شێوەیە نەدەكەوت و توانای بەرگریی هەبوو. رەنگە هەردوو رۆژیش شەڕ بەردەوام بووایە، لایەنی سێیەم بۆ چارەسەركردنی كێشەكان دەهاتنە سەر خەت و لە بەرژەوەندی كورد دەشكایەوە. دروستكردنی دەوڵەت بۆ گەلانی تریش هێندە ئاسان نەبووە، ئەگەر سەیری زۆر لەو 35 دەوڵەتەی لە دوای ساڵی 1990 بە رێی جیاواز دروست بوون بكەین، دەبینین بە ئاسانی و بێ قوربانیدانی گەورە نەهاتوونەتە كایەوە، بەبێ دوودڵی رەوشەكە باشتر نابێ، بەڵكو زۆر لەوەی هەیشمانە لە دەستی دەدەین، بۆیە تا بڕیاری سەربەخۆیی دوا بكەوێت، كێشە و ململانێی نێوانمان قووڵتر دەبنەوە و ئازارەكانمان زۆر زیاتر دەبن. بەم جۆرە عەقڵییەتەی دەسەڵاتدارانی بەغدا مەحاڵە مافەكانی گەلی كورد مسۆگەر بێ‌ و باشترین چارەسەر كاراكردنی ئەنجامی بەڵی بۆ ریفراندۆمی سەربەخۆیی و جیابوونەوەیە بە شێوەیەكی ئاشتیانە و دیموكراسیانە لە عێراق..
لێرەدا پرسیارێك دێتە پێشەوە،‮ ‬ئەگەر لە خۆمان بپرسین ئایا پارتی‮ ‬و بارزانی‮ ‬دوای‮ ‬ئەم هەموو قۆناغە بۆچی‮ ‬هەر پێشەنگن لە كوردستاندا؟ وەڵامەكەی‮ ‬روونە پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان و بارزانی‮ ‬جێی‮ ‬پەنجەیان دیارە لە بەڕێوەبردنی‮ ‬وڵاتدا،‮ ‬لە‮ ‬ڕووی‮ ‬پاراستنی‮ ‬ئەمنیەت و ئاسایش و خزمەتگوزاری‮ ‬و ئاوەدانی‮ ‬و بەرگریكردن لە گەل و خاكی‮ ‬پیرۆزی‮ ‬نیشتمان لە دژی‮ ‬هەڕەشە و مەترسییەكانی‮ ‬نێوخۆیی‮ ‬و دەرەكی‮ ‬و خۆ بە خاوەن زانین و‮ ‬ڕانەكردن لە بەرپرسیاریەتی‮ ‬و زۆر تەحەدیاتی‮ ‬تر‮. ‬جەماوەری‮ ‬دڵسوزی‮ ‬كوردستان بەردەوام متمانە بە پارتی‮ ‬دەدەن و ئەلتەرناتیڤێكی‮ ‬نادۆزنەوە بۆ خۆیان لەم حزب و سەرۆكە باشتر و شایستەتر‮. ‬باررانی‮ ‬كەسایەتییەكی‮ ‬كوردستانییە و وەك كاریزمایەك لێی‮ ‬دەڕوانن،‮ ‬لەسەر ئاستی‮ ‬كوردستانی‮ ‬گەورەدا،‮ ‬و پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستانیش حزبێكی‮ ‬خاوەن ئەزموونە و لە مامەڵەكردن لەگەڵ رووداوەكاندا لوژیكیانە و وردبینانە هەڵسوكەوت دەكات و زۆر جاریش لە مافەكانی‮ ‬خۆی‮ ‬خۆش بووە بۆ ئەوەی‮ ‬سەقامگیری‮ ‬سیاسی‮ ‬و ئاشتیی‮ ‬كومەڵایەتیی‮ ‬لە هەرێمی‮ ‬كوردستاندا تێكنەچێت و لە هەر كوێش پارتی‮ ‬و بارزانی‮ ‬دەسەڵاتییان هەبێت،‮ ‬لەوێدا سەقامگیری و و ئارامی‮ ‬و بەرەو پێشكەوتن بوونی هەیە ...
Top